تاوانباره‌که‌ی لقی 4 ی پارتی له تورکیا به وێنه ببینه
29/08/2011, 12:00 (GMT+1)

******************
هاوڵاتییه‌کی کورد و خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست، ئه‌و وێنه‌یه‌ی پیاوکوژ و تاوانبار (هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا) به‌رپرسی لقی چواری پارتییی بۆ ناردووین، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کدا، که به کورتی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا نووسیوه:له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵدا له تورکیا له دورگه‌ی ئیدراڵ هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای پیاوکوژم بینیی و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێکی خۆم به دوایه‌وه بووین، ویستمان (..... ......) به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و فرسه‌ته‌مان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وت چونکه به ته‌نها خۆی نه‌بوو، سێ چوار کچی گه‌نج، ژنێک و پیاوێک له‌گه‌ڵ منداڵێکیان له‌گه‌ڵدا بوو، بۆیه ته‌نها فرسه‌تمان هێنا و ئه‌و وێنه‌یه‌مان گرت ...... ..........
کوردستانپۆست سوپاسی ئه‌و به‌ڕیزه ده‌کات، له هه‌مانکاتدا داوا له هاوڵاتیانی کورد ده‌که‌ین له هه‌ر شوێنێک، له هه‌ر وڵاتێک، به‌تایبه‌تیی له ئه‌وروپا، چاوی خۆیان بگێڕن، هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا، یان هه‌ر که‌سێک له‌و تاوانبارانه‌ی 17ی شوباتیان بینی (به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی به ڤیدیۆ وه‌ک به‌ڵگه وێنه‌یان گیراوه) یه‌کسه‌ر ئاگاداری کوردستانپۆست بکه‌نه‌وه، یان بۆ خۆتان بچنه لای پۆلیسی ئه‌و وڵاته، ئێمه‌ش ئاماده‌ین هاریکاریتان بکه‌ن بۆ گرتی ئه‌و تاوانبارانه.
بۆ بینینی وێنه‌که به گه‌وره‌یی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
وێنه‌ی هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

