لە كادرێكی یەكێتییەوە بۆ كوردستانپۆستی خۆشەویست..
04/02/2010, 12:00 (GMT+1)

دوای ئەوەی هەموو بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی چەندین كۆبونەوەیان كرد كەچی بكەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە ، پێكهاتن لەسەر ئەوەی كەمووچەی كادرو ئەندامەكانی خوارەوەی حزب هی یەك مانگیان پێ نەدەن و بۆبانگەشەی هەڵبژاردن خەرجی بكەن ودەنگی هاوڵاتیانی كوردستان بەپارە بكڕن ولەخشتەیان بەرن بەهۆی ئەو سامان وداهاتەی كەخاوەنی ئەسڵی هەر خودی خەڵكی كوردستانە ، ئەوەبوو لەوە ترسان كە ئەندام وكادری زۆریان لێ توڕە ببێ و دەنگیان پێ نەدەن . پاشان بڕیاریاندا كەلە مووچەی هەموو كادرێك ببڕن ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەدرۆخستنەوەی دكتۆر بەرهەم ساڵەح بوو كە دەیگووت مووچەی پلە باڵاكان كەم دەكەینەوە نەك كادرەكانی خوارەوە .
بەڵێ دوای ئەوەی مووچەی كادرو ئەندامانی یەكێتی بۆ ماوەی زیاتر لە (10) رۆژ دواكەوت ، وا ئێستا دەستیان كردوە بەدابەشكردنی مووچە ، بەڵام لەهەر كادرێك بڕی (50) هەزار دینار بڕاوە ، ئەوانەی مووچەكەیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە ، لەكاتێكدا كە بەرهەم ساڵەح ، سەرۆكی بوخچە نەكراوەی حكومەتی هەرێم ، بە بەرچاوی هەموو كامێراكان و رۆژنامەنوسەكانەوە ووتی : " ئەوانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن بۆ سەرەوەیە كەم دەكرێتەوە . " ، كەچی ئێستا لەهەموو مەڵبەندو مەكتەبەكانی یەكێتی ، ئەوانەی مووچەیان لەیەك ملیۆن كەمترە بڕی (50) هەزار دینار یان لێ بڕاوە ، ئەمە پەیامە دڵخۆشكەرەكەی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكە كارتۆنیەكەی حكومەتی هەرێم بوو كە خەڵكی وا تێدەگەیشتن كە ئەم حیزبە لەبەریەك هەڵوەشاوە چیتر هۆشی هاتوەتەوەو بەڕاستی ونیازپاكی دەیەوێ خۆی لای خەڵكی كوردستان خۆشەویست بكات ، بەڵام هەمیشە پێچەوانەی ئەمە راستە كە ئەجینداكەی یەكێتی و سەركردایەتیە روو زەردو گەندەڵەكەی بارێكی قورسن بەسەر هاوڵاتیان ومیللەتەوە .
دیارە ئەم پەیامانە خۆی لەخۆیدا گلۆپی سەوزن بۆ بەتاڵان بردنی سامانی ئەم وڵاتە لەلایەن مەسئولە قێزەوەن وبەدفەڕو جڕوجانەوەرەكانی " یەكێتی گیرفانبڕانی كوردستان " ،كە خودی سكرتێرە شۆڤێنی ودیكتاتۆرەكەی " جەلالی كاسە لێس ونۆكەری بێگانە " ئەمانەی بەرهەمهێناوە .
من كادرێكی مەڵبەندەكانی ئەم حیزبە گەندەڵەم ، كە رەنگە رۆژێك لەرۆژان خەونیشم بەم ئازادیەی ئێستاوە نەدیتبێ كەئاوا میللەتەكەم وهاوڵاتیانی كوردستان حوكمێكی خۆماڵیان هەبێت ، بەڵام سەرەڕای ماندووبونی خۆم لەناو یەكێتی بۆ ماوەی (25) ساڵ ، ئێستا زۆر ئاواتەخوازم لەژێردەستی بێگانە بژیم نەك كۆمەڵێك زۆڵە كوردی خائین ووەتەن فرۆش و میللەت دادۆش كە بەناو نوخبەو نابیغەی ئەم گەلە ستەم دیدەیەن ، چونكە كاتێك خۆم دەبینم هەموو تەمەنی خۆم بەخشییە ئازادی ورزگاری گەلەكەم و ئەمڕۆش گەلەكەم دەبینم دەیان جۆر ستەم وچەوسانەوەی زاتی ومادیی ومەعنەوی لەسەرە ، تف لە خەباتی خۆم ورابردووی خۆم دەكەم ، چونكە ئەم گەلەی من شایستەی ئەم جۆرە كەسە نەفس نزم و خوێری و بودەڵانە نەبوو كە ئەمڕۆ بوون بە قسەكەری میللەتی كورد ، بەڵكو شایستەی كەسانێكی وەك "ماندێلا و گاندی و قازی وقاسملۆ " بوو .
ئومێد دەكەم ئەو باهۆز و باوبۆرانەی كەهەلیكردوە لەرۆژی هەڵبژاردنەكەی (25/7) وە ، هەموو گەندەڵكاران ودەسەڵاتدارە بەزۆر داسەپاوەكەی كوردستان بەرەو زبڵدانی مێژوو رابماڵێت .
هیواداریشم كە هەموو كورد ئەمجارەش بەیەك دەنگ دەسەڵاتی مافیاوشەبەحی سەر خەڵكی كوردستان رەش بكەنەوەو بەیەك دەنگ بڵێن " مردن بۆ مافیا .. و دەسەڵاتی قاچاخ .. مردن بۆ خۆتان تف لە روخسارتان .. نەخێر بۆ لیستتان .. نا بۆ خەیاڵتان .. هەرگیزاوهەرگیز سوێند بێ بەخاك وسوێند بێ بە وویژدان نا بۆ ئێوە وبەڵێ بۆ ئەوان . "
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

