سه‌یری ئه‌م قاره‌مانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بکه‌ن !
17/07/2011, 12:00 (GMT+1)

دوای ئاشبهتهڵاکهی ساڵی 1974 ، که جێی خۆیه‌تی قسه‌ش له‌سه‌ر خودی ووشه‌ی ئاشبه‌تاڵیش بکه‌ین، که چۆن هاته ناو فه‌رهه‌نگی کوردییه‌وه ، هه‌ست ده‌که‌م که‌م که‌س هه‌یه ئه‌وه بزانێت ، ڕه‌نگه دوای ده‌رخستنی ئه‌م مێژوه خاوه‌نی ئه‌و ووته‌یه به‌ر نه‌شته‌ر گه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌وێت . که بۆ خۆی خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه بۆ یه‌که‌مین جار (حاجی مه‌کی)ی هونه‌رمه‌ند بوو، کاتێک مه‌لامسته‌فا تێی ته‌قاند، له حاجی مه‌کیان پرسبوو چییه و چۆن له ڕه‌وشه‌که ده‌گه‌یت؟ له وه‌ڵامدا ووتووبووی: ڕه‌وشی چی، بڵێ (ئاشبه‌تاڵ). واته ئاشه‌که له کارکه‌وت، به‌ڕاستی ووشه‌یه‌که پڕ به پێستی ئه‌و کات وسه‌رده‌مه بوو، ئیتر هه‌ره‌س و نسکۆ و چی و چی جگه له ڕیا کاریی و جوانکردنی کاره خیانهتکارهکری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هیچی تر نییه.
من له‌بابه‌تێکی تردا ووتم مسته‌فا بارزانی بێ خوداحافیزی، جێی هێشتین ، هه‌ر له‌و سه‌ر و به‌نده‌دا بوو، ئێمه له دێیه‌کی نزیک سلێمانی بووین، ساوه‌ری نهوتاویمان ده‌خوارد، له‌ماڵ گواستنه‌وه‌دا چرای نه‌وته‌که ڕژابوو به‌سه‌ر زهخیرهکهماندا، ئاخر ئێمه وه‌ک قه‌ره‌ج بووین، باوکم بڕوای به چوونه ناو ئۆردوگای ئێران نه‌بوو، بۆیه هه‌ر ماوه‌یه‌ک له گوندێک هه‌وارمان هه‌ڵده‌دا. ئیتر هه‌ر ساوهرهمان ده‌خوارد، که‌چی دایکم هه‌موو ژه‌مێک، که نانمان ده‌خوارد سینیه فافۆنه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت و نزای ده‌کرد ده‌پارایه‌وه له خوا، که خوا له‌ته‌مه‌نی ماڵ و منداڵی ئه‌و هه‌ڵگرێت و بیخاته سه‌ر ته‌مه‌نی مه‌لامسته‌فا. برا گه‌وره‌که‌م که چه‌ند ساڵێک له من ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر بوو، ده‌یووت: ته‌مه‌نی من نا من حه‌ز ده‌که‌م زۆر بژیم ، پێ ده‌چێ خوا گوێ له براکه‌م گرتبێ، چونکه ده‌یزانی مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه نییه خێزانێک مه‌حف بێته‌وه بۆی.
ئازاری ئاشبه‌تاڵ زۆره و له‌ماوه‌یه‌کی تردا ئه‌و دیمه‌نه ده‌هێنمه سه‌ر کاغه‌ز ، ده‌مه‌وێ خوێنه‌ر سه‌یری ئه‌م ڤیدۆ کلیپه بکات، بزانێت چۆن بله‌ی سه‌عه‌که‌ڕ ئه‌و قاره‌مانه نه‌ترسه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد، له‌گه‌ڵ مه‌حمود محه‌مه‌د چی ده‌که‌ن بۆ ئه‌منه عه‌ره‌به‌کان، هه‌ڵبه‌ته دوای ئاشبه‌تاڵه‌که چۆن تێکشکاون و قوتابخانه‌که‌ی بارزانی ده‌ریچواندوون تا هه‌ست به بچوکی خۆیان بکه‌ن له ئاست دوژمن‌دا، ئه‌و دوژمنه‌ی که ئه‌م ئازایانه پێشتر به‌ره‌و رووی ده‌بوویه‌وه، بزانه بوونی پیاوێکی چه‌کدار به ڕه‌شاش و بڕنه‌و بۆ ئازادیی، چۆن ئیستا له‌ناخه‌وه بچوک بۆته‌وه، ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه مێژوو جارێکی تر بخوێنینه‌وه، بنووسینه‌وه، مێژووه‌یه‌ک دوور بێت له قه‌ڵه‌می که‌سانی وه‌کو د. که‌مال مه‌زهه‌ر و ریاکارهکانی تر، که خاتری بنه‌ماڵه ده‌گرن و خۆیان له راستیی ده‌شارنه‌وه، بزانن چۆن و بۆچی ئێمه تا سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن و که‌سی یاخیبووی تا سه‌رمان نییه؟ بپرسن بۆ له‌ناو قوتابخهنهکهی بارزانیدا، که‌سی جوان به‌رهه‌م نه‌هاتووه؟
من کاتێک ئه‌و ڤیدیۆ کلیپه‌م دی، که پێکهاتووه له شه‌ش به‌ش، خوێنه‌ر ده‌توانێ سه‌یری بکات ، تا دوایی بزانێت، ئایا کاتی ئه‌وه‌ش نه‌هاتوه جارێکی تر ئێخه‌ی مردۆکانیشمان نه‌گرین، پێیان بڵێین : ئه‌مه بۆ؟ .
فه‌رمووم له‌گه‌ڵ لینکی کلیپه‌که، تکا ده‌که‌م خه‌ڵکی تریش بێته پێشه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر بکات، چونکه ئه‌مه مێژوومانه و نابێ لێی ببورین و پاساوی به‌تاڵی بۆ بهێنینه‌وه ، بزانه ئاشبه‌تاڵ چۆن پاڵه‌وانێکی کردووه به سه‌ماکه‌ر و بچوکی کردۆته‌وه:
************************************************
************************************************
************************************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

