<

ئاشكراكردنی گەندەڵییەكانی رۆژنامەی رووداو پڕۆژەی تەلەفزیۆنی رووداو نیوز

22/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ئامادەكردن: كادیرێكی مەكتەبی راگەیاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان
نورەدین وەیسی و ئاكۆمحمەد، خاوەن ئیمتیازو سەرنوسەری هەفتەنامەی رووداون ئەو گۆڤارە مانگانە 70 ملیۆن دینار میزانیەتی و پارەكە لە سەر نووسینگەی تایبەتی نێچیروانەو ئەو تەمویلی یەكەمی ئەو گۆڤارەیە. وەك لەپرۆژەكەدا هاتووە هەفتەنامەی رووداو بە 24 لاپەرە بڵاودەبێتەوە تیراژەكەشی 8 هەزار دانە. بەڵام ئێستا تیراژی هەزار دانەیە و 20 لاپەرەیە.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوه‌ که‌ که‌ پرۆژه‌ی کردنه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنێک جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌رکه‌که‌ی بخرێته‌ سه‌ر شانی کۆمپانیای رووداو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و به‌جێهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ 40 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ گه‌وره‌یه‌، ماوه‌یه‌کی ده‌وێت تا هه‌موو پێداویستییه‌کان ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌.
له‌ خواره‌وه‌ و بۆ یه‌که‌مینجار لیستی موچەی مانگانەی هەفتەنامەی رووداویش بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ ناوی چەندین كەسیان نووسیەوە و كاتێ پڕۆژەكەیان لە نێچروان وەرگرتووە.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌کان کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/Gandalyakanirwdaw.pdf

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست