وه‌ڵامێک بۆ تاریق ره‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان
23/11/2010, 12:00 (GMT+1)

1- تاریق ره‌مه‌زان ده‌ڵێت گوایه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بووه، ئایا زیندانیی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا قات له‌به‌ر ئه‌کات و له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشیی گشتیی‌دا وێنه ده‌گرێت، یان له ژووره تاریکه‌کاندا دایده‌نێن؟
3- گوایه فڕۆکه‌وان نه‌بووه و راهێنهربووه، ئه‌وه زۆر ئاساییه دروست بکرێت، تۆیه‌ک له ئاسایشی گشتی توانیبێتت ده‌ربچیت، هه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ری دایت، ده‌توانێت ته‌له‌فون بکات بۆ مدیر ئیداره‌ی زوبات، له وه‌زاره‌تی دیفاع، خه‌تی خزمه‌ته‌که‌ت بگواقزیتهوه له فڕۆکه‌وانه‌وه بۆ ڕاهێنه‌ر، یان بۆ چایچیی، یان بۆ هه‌ر شتێکی تر.
4- گوایه تۆ له 2003 دا په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا باش بووه، توانیوته قۆنتهراتت لێ‌گرتوون بۆ دابینکردنی خواردن، ئایا تۆ خاوه‌نی کامه کۆمپانیا بوویت، بێجگه له‌وه‌ی که ناوه‌که‌ی خۆت تاریق ره‌مه‌زانه:
A/ شرکه میر خاوه‌نه‌که‌ی ناوی سید محمه‌د سعدییه، خه‌ڵکی رانییه‌یه. حه‌وزه‌ی حه‌مرین هه‌مووی سه‌ر به‌و بووه بۆ دابینکردنی خواردن.
B / شرکه زهور نه‌ورۆز، هی پارتییه له موسل و ده‌وروبه‌ی و هه‌ولێریش، ئه‌مه خواردنی داوه پێیان.
C/ شرکه سقر حمرین، خاوه‌نه‌که‌ی ناوی سامانه له‌گه‌ڵ یه‌کێتییدا شه‌ریکه، خواردنی بۆ تکریت و دووز دابین کردووه.
D/ شرکه التاخی، خاوه‌نه‌که‌ی ناوی شێخ ئاریان کوڕی حاکم شێخ له‌تیفه، فه‌وجه‌کانی حیمایه‌ی نه‌وت ئه‌م دابینی کردووه. بۆیه من ده‌ڵێم که تۆ بۆ تاقه رۆژێک خواردنت نه‌داوه به سوپای عێراق و ئه‌مه‌ریکیی، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنده‌ری ده‌ستی دووه‌میش نه‌بوویت، ده‌نا من دهمناسییت.
5- گوایه په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا هه‌بووه، ئایا کام ئه‌مه‌ریکی له‌مانه ده‌ناسییت؟ وێنه‌یه‌کی خۆت و ئه‌وم بۆ دابنێ له‌سه‌ر شاشه.
A/ جه‌نه‌راڵ پاتریۆس.
B/ زاڵمای خه‌لیل زاده.
C/ جه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌ی سی.
D/ جه‌نه‌راڵ تۆ لۆدۆ.
E/ جه‌نه‌رال ته‌رنه‌ر.
F/ چهنهراڵ مه‌کسیم.
من ته‌حه‌دات ده‌که‌م که تۆ یه‌ک که‌س له‌وانه بناسییت، چونکه من کۆپی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌کانم له‌لایه، به هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی تۆی تێدا نییه. تۆ کابرایه‌کی تاوانبار و خوێنرێژ و ئه‌نفالچیی و تاوانباری جهنگییت. من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا کارم کردووه. نه‌ک کاری مقاوه‌لات، به‌ڵکو سه‌ربازیی، له ساڵی 2003 دوای رووخاندنی سه‌ددام، تا مانگی مایسی 2007 کێ خواردنی دابێت به ئه‌مه‌ریکیی و عیراقی هه‌موویان ده‌ناسم و و به‌چه‌ند و له کوێ و به ماوه‌ی چه‌ندیش گرێبه‌سته‌که به‌رده‌وام بووه.
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی منه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌دا، تا بزانییت من ئاگاداریی هه‌موو ئه‌و شاتانهم.





http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d15ec568
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

