بەدیكۆمینتەوە: ئەمە ئەو كاندیدەیە دەڵێت بەرگریتان لێدەكەم
12/04/2014, 12:00 (GMT+1)

دادوەر سامان فتاح حسن كە پێشتر كامێرامانى مەڵبەندى ڕاپەڕینى یەكێتى بوو ، لەداهێنانێكى یە كێتیانەدا ، كرا بەدادوەر ، چونكە پێشتر ئەم كاكەیە لە پارێزەرەیاتیدا شكستى هێنابو ، كاریكى ساختەكاری كردبو (تەزویر) ، لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا كرا ، لەشارى كۆیە ناوى زڕا، لەبەرئەوە نەیتوانى لەوێ خۆى كاندیدبكات ، بەڵام بە هەوڵى یەكێتى هەتا ئێستا دۆسیى لێكۆڵینەوەكەى شاردراوتەوە ، ئێمە وێنەیەكیمان لەلا هەیە ئەگەر لایەنێكى یاسایى ویستى بیجوڵێنێت.
ئەم دادوەرە بۆ دەیەوێت خۆى كاندید بكات، لەكاتێكدا بێچاودێر، چۆنى بوێت واهەڵسوكەوت ئەكات ، بۆ دووەم جار ئەم دادوەرە بۆ سلێمانى گوێزرایەیەوە ، دیارە لەبەر بێزانیارى ئەبو بەگاڵتە جار لەلایەكى ترەوە لە ڕانیە بەرتیل وەرگرتن و ئیختلاسى بوجەى دادگاكانى ناوچەى ڕاپەڕین ... بوارى زۆر زۆرە و بێچاودێرە . ناچار ئەم جارە ئەم ڕێگەیەى هەڵبژارد و خۆى كاندیدكرد . چونكە جارى یەكەم كە نەقڵكرا ئاكۆى عەباس ئاغا واسیتەى بۆكرد و توانى فەرمانەكەى هەڵبوشێنێتەوە . ئەوەى كەمایەى داخە لەم هەرێمە و لە سلێمانى دادگا و دەسەڵاتى دادوەرى بوە بە نوكتە یەك . بەگوێرەى یاسا ئەم دادوەرە ئەبێت كەنارگیرى (استقالە) بكات بە پێى مادەى (52 / دووەم) لە یاساى دەسەڵاتى دادوەرى هەرێمى كوردستان ژمارە 23 ى ساڵى 2007 كە یاساغى كردوە دادوەر خۆى كاندید بكات وە پێشمەرجى خۆ كاندیدكردنى كەنارگیریە ، بەڵام سەرۆكى دادگاى سلێمانى بەنایاسایى مۆڵەتى بەموچەى پێداوە بۆ مانگێك ، هەتا بانگەشەى هەڵبژاردن بە ئارەزوى خۆى بكات ، وەكوكاك سامان خۆى ئەڵێت: چووە بۆ لاى سەرۆكى ئەنجومەنى دادوەرى لە هەولێر پێیوتوە كەوا یەكێتى بەزۆر توشى ئەم خۆ كاندیدكردنەى كردوە، ڕازیكردووە . وەكو زانراوە كۆسرەت ڕەسوڵ هەوڵى بۆ داوەو لە سەرۆكى ئەنجومەنى دادوەرى هەولێر پاڕاوەتەوە. ئەندام پەڕلەمانێكى گۆڕانیش (كە پێشتر دادوەر بووە) بۆ ئەمە هاوكارى بووە ، چۆن ئەبێت سەرۆكى دادگاو سەرۆكى ئەنجومەنى ئاوا یاسا پێشیل بكەن وە چاوپۆشى لیبكەن ، ئەبێت هەر ئێستا كەنارگیربكرێت (استقالە) .من نازانم تاچەند لایەنە سیاسیەكان ئەمەیان بەسەردا تێدەپەڕێت .
لەڕوى یاساییەوە كەسێكى نەزانو بێزانیاریە بڕیارەكانى كارمەندە یاساییەكان بۆى ئەنوسنەوە ، بەڵام لێرەدا ئاماژە بە چەردەیەك لە گەندەڵیەكانى دەكەین :
1 - تۆمەتبارێك بەناوى (على عبداللە باپیر) خوشكەكەى (وەزیرە) لە 5/10/2005 ئەكوژێت ، پاش هە ڵهاتنى دواى (25) ڕۆژ بەمادەى 406 یاساى سزاكان كە سزاى كوشتن سێدارەو زیندانى هەمیشەییە ، لە پۆلیسى حاجیاوا ئەگیرێت ، بەڵام دور لەهەمو یاسایەك ، مادەى كوشتنەكەى بۆمادەیەكى سوك گۆڕى بە مادەى (411/1) كەكوشتنى بەهەڵەیەو بەگرتنى ماوەى ڕاگرتنەكەى كە (25) ڕۆژ بوو حوكمى دا ، هەر ئەوڕۆژە خۆى دادگایكردو بكوژەكەى بەردا . كە ئەمە بێجگە لە پێشێلكردنى یاساییە بێویژدانیەكى گەورەشە ، بەرتیل خواردنێكى بێوێنەی لەپشتە .
هەر لەم جۆرە نمونانە : كاتێك مامۆستایەك لە مەلەوانگەیەكى ڕانیە ئەخنكىَِ ، كە ئەبوایە بێلایەنانە لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەى بكرایە بەڵام ئەم دادوەرە چونكە خۆى لەوێ مەلە دەكاتن, خاوەنەكەى كەسێكى دەوڵەمەندە ، دۆسیەكەى دیزە بەدەرخۆنەكرد .
2- بەنایاسایى وژێر بە ژێر لە دادگاوە بەتایبەت لەژورى پارێزەرانەوە كارەباى بەردەوامى بۆ ماڵەكەى دزیوە .
3- دو دەفتەر دۆلارى لە كۆمپانیاى راكان وەرگرتوە . بەو بیانوەى كە زەویەك لەلایەن ئەوكۆمپانیایەوە بەكارهێنراوە ، ئاكۆى عەباس ئاغا داویەتى بە برایەكى كە لە ئەوروپا ئەژى .
4_ ئۆتۆمبیلى نیسان پاترۆڵ ژمارە (11 دادوەرى) تەرخانیكردوە بۆ ئیشى تایبە تیو ، جگە لە ئۆتۆمبیلى تر كەدەبڵ كابینەیەكە بە ژمارە ( 137 دادوەرى) كەتایبەتى كردوە بۆكاروباری خانوەكەى . لەوێنەكەدا بە ئاشكرا دیارە .

5- خانوەیەكى زۆر گەورەى لە شارى كۆیە كردوە, بێجگە لە هەمو پێداویستیەكى گەرم و ساردى, سەرخەر (مەسعەد) بۆ داناوە كەڕوبەرەكەى (250م2) وە (150م2) باخە,لەگەڵ زەویەكى مەتروكەى نزیكى داگیركردووە كردویەتى بە باخ لەسەر حسابى دادگا كە ئەویش (100م2), بڕوانە ئەم وینەى خوارەوە كە خانوەكەى لە دروستكردندایە.

6 هەركەسێك كەبەڕێبوارى بەلاى دادگاى ڕانیەدا تێبپەڕێت ، وائەزانێت كە كۆمیتەیەكى یەكێتیە ئەم دادوەرە لەڕۆژى 15/5/2012 وێنەیەكى گەورەى جەلال تاڵەبانى خەستەى بەودەرگا سەرەكیە هەڵواسیوە كە وا دراوە خەڵك بۆ ماف وەرگرتنەوەى لێوەى بچنە ژورەوە .

7 لە وتە كانى ئەم حاكمە كە هەمو جارێك لەزۆر كۆڕو كۆبونەوەوە لە كاتى مەحكەمە دوبارەى ئەكاتەوە لەوانە ئەڵێت : (باوكم موزەمید بوە لەدەرزى لیداندا دەستى سوك بوە . منیش دەستم سوكە) وە (تەرازوى قانون لاى من لایەكى قانونە لاكەى ترى عەشایریە) بڕوادەكەن ئەم نمونەیە لەدنیادا هەبێت ، مەگەر لاى یەكێتى.
8 - ژنى ئەم دادوەرە بوە بە بەشێك لەگەمەكە ، هەندێك لەو خاوەن دوكانانەى ناوشارى ڕانیە كە دوكانەكانیان بۆ دروستكردنى شەقامى دو سایدى تێكدراوە نزیكەى دوسەد كە سێك ئەبن ، ئەچنە ماڵى كاك سامان بۆ سۆراغى داواكانیان لە دادگا كە هیچ هەواڵێكى نیە وە داواى قەرەبویان كردووە ، ژنەكەى لەوخەڵكە ڕائەپەڕێت ، هەڕەشەیان لێدەكان ئەگەر دەنگ بە سامان نەدەن.
9 ئەو زەویانەى كە وەریگرتووە:
یەكەم : كاتێك ئەم دادوەرە لە شارۆچكەى قەڵادزە بوو ، قایمقامى ئەو كاتە على حمە وسو ، بەئارەزوى خۆى وە چۆنى ویستبێت ، ئەم دادوەرەى جوڵاندووە ، چی ویستووە كردویەتى ، لە پاداشتى ئەوەدا زەویەكى ژمارە (198/1060) كەرتى (28) قەڵادزە ، داوەتێ كەڕوبەرەكەى (300م2) ە
دووەم : وەكو دادوەر لەگەڕەكى بەكرەجۆى سلێمانى پارچە ودزەویەكى دووسەد مەترى وەرگرتووە بەژمارە (20/1551) قلیاسانى خوارو .بەنوسراوى سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانى ژمارە(1443 لە 12/3/ 2003)

سێیەم : پارچەزەوى ژمارە 198 / 878كەرتى 28 قەلادزە ، لەهاوڵاتیەك وەرگرتوە بەناوى (هیوا سلێمان مستەفا) بە بەخشین (هبە) هەربەوەش بەناویەوە تۆماركراوە بە ژمارە (77) مانگى حوزەیران ساڵى 2005 بەرگى (46) : كەدواتر فرۆشتویەتى ، تەنها ئەوەبەسە كە ئەم دادوەرە لەكارەكەى دەربكرێت چونكەدادوەر بۆى نیە دیارى لەكەس وەربگرێت ، بێچەوانەى یاساى دەسەڵاتى داوەرییە ، لەوانەیە لەم نمونەیە لەسۆماڵیشدا نەمانێت .

10 ئەم دادوەرە شكۆمەندیو هەیبەتى دادگاى بەجۆرێك شكاندووە ، كەلێپرسراوى ئیدارەى ڕاپەڕین دێت بۆ دادگاو لەپەیجى خۆیدا بەچالاكى داناوە ، لەڕوى یاساییەوە بەهیچ جۆرێك بۆى نیە هیچ جۆرە لێپرسینەوە لەدادگابكرێت یان بەهەر شێوەیەكى تر ، ئەگەر سەردانیى دادگایكرد حاڵى وەكو حاڵى هەركەسێكى ئاساییە ، كەنابێت دادوەر مەنەسەى دادگا بەجێبهێڵێت ، بەڵام بڕواننە وێنەى ژمارە (6) دادوەر هاتۆتە دەرگاى دەرەوە ، ئەلێیت یەكێكە لەپاسەوانەكانى .

10 ئەم دادوەرە بوجەیەكى زەبەلاحى دادگاكانى ڕانیە وقەڵادزێ وچوارقوڕنەى لەبەردەستایە ، بێچاودێر بە ئارەزوى خۆى هەمو ساڵێك چۆنى بوێت سەرفى ئەكات (هەر لایەنێك ویستى لێكۆڵینەوە لەوە بكات ئەتوابێت لەڕێگەى كوردستان پۆست دیكۆمینتى دەستبكەوێت) ئەم خاڵێكى زۆر گرنگە هەڵدەگرین بۆ كاتێكى دیكە . بەڵام لەگەڵ ئەوبوجە زەبەلاحەدا ئەم دادوەرەى یەكێتى دور لە هەمو بنەمایەكى بەرماڵى سواڵى داخستووە شكۆى دادوەرى خستۆتە ژێر كڵاشى حیزبەكانەوە :
یەكەم : داواكردنووەرگرتنى یەك تاقم قەنەفە لەمەڵبەندى (8) راپەڕینى یەكێتى ساڵى 2010
دووەم : وەرگرتنى یەك ملیۆن دینار لە لقى پارتى ڕانیە بۆ دروستكردنى كابینەیەك لەناو دادگا .
سێیەم : كارەكە حیزبیشى تێپەڕاند ، یەك ملیۆنو دوسەد هەزار دینارى لە كەسێك بەناوى (عمر ێابركریم) وەرگرت بۆ دروستكردنى ژورێك بۆ موەلیدەى كارەبا ، لەكاتێكدا ئەم كەسە خۆى داواى لەو دادگایە تۆمار كردووە داواى قەرەبوئەكات .
لەهەموى نەهامەتیتر بەدبەختى خەڵكى ڕاپەڕین ئەوەیە كەسەرۆكى دادگاى سلێمانى وسەرۆكى ئەنجومەنى دادوەرى ئاگادارى كارو كردەوەكانى كاك سامانن وردو درشتى ئەزانن، ئەگەر ئاگادار نین ئەوە دیكۆمینت ، حەقوایە سەرپەرشتیارى داد وە داواكارى گشتى بەوەڵام بێن، ئا ئەمە ئەو كەسەیە ئەچێت بۆ پەڕلەمانى بەغدا : بەرگرى لە هەموكورد ئەكات؟...
لەوڕۆژانەدا كە پشووەو خەڵكى ڕاپەڕین سەرگەرمى سەیرانن ، ئەم دادوەرەش لەسەیرانگاكاندا لەوێیە سفرە بە سفرە ئەگەڕێت ، هەمو شكۆیەكى دادوەرى خستۆتە ژێر پێیى ، لەوەش زیاتر : ئەوانەى كەنانى ڕۆژانەیان بەدەهۆڵو زوڕنا لەو سەیرانگایانەدا پەیدائەكەن ، لە پاڵ كاسبیە كەیاندا دادوەرى كاندید لە ڕ ێگاى ئەوانەوەكارتى خۆى دەبەخشێتەوە ، كەواتە ئەم كاندیدە شایستەى كێیە ؟. بڕوانە وێنەى دادوەر سامان فتاح حسن ژمارە (7) بە ڕەنگى سەوزى یەكێتیەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

