ئەندامانى بزووتنەوەى ئیسلامى دەنگ نادەن بە نوێنەرەكانیان لە لیستى هاوپەیمانى بە دروشمى "مامۆستا محمد بازیانى كاندیدى بزووتنەوە بوو نەك �
14/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەمەش دەقى ڕوونكردنەوەكەیە
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
بابەت ڕوونكردنەوە:
-بۆ ڕاى گشتى
-بۆ ڕاگەیاندنەكان
-بۆ ئەندامان و دۆستان لایەنگرانى بزووتنەوەى ئیسلامى
برایان و ئەندامان و لایەنگران دۆستانى بزووتنەوەى ئیسلامى هەندێكتان ئاگادارى ئەو بارو دۆخەى ئێستاى بزووتنەوەن كە ناحەزانى ئەم دیینە هەمیشە بوونەتە كۆسپ لەبەردەم بزووتنەوە , برایان ئەڵێن ئەبێ لەگەڵ لیستى هاوپەیمانىیدا بەشدارى لە هەڵبژاردندا بكەین چونكە بەرژەوەندى میلەتەكەمانى تێدایە.
ئێمە وەك كۆمەڵێك لە ئەندامانى بزووتنەوەى ئیسلامى برایان و باوكان و دایكان خۆشكانى بزووتنەوەى ئیسلامى ئاگادار دەكەینەوە ئەو كاندیدانەى بزووتنەوە كە ناویان لە لیستى هاوپەیمانى كوردستاندا هاتووە وەك (محمد مەلا على ,نەجات خان خێزانى شوان قەڵادزێیی)كاندیدى ئێمە نین و نوێنەرى ئێمە نین داواتان لێدەكەم دەنگیان مەدەنێ چونكە ئەندامى شەرعى ئەم بزووتنەوەیە نین و كەس نایانناسێت,كاندیدى ئێمە (مامۆستا محمد بازیانییە)بوو كە كەسێكى دیندارو خۆشەویست و میللەتە پەروەرە.
ئێمە لەسەر بڕیارى قیادەمان بەڕێز مامۆستا مەلا محمد مەلا عومەر بەشدارى هەڵبژاردنمان كردووە وە پابەندین بە لیستى هاوپەیمانییەوە ,دەنگ دەدەین بەلیستى هاوپەیمانى بەڵام دەنگ نادەین بەو كاندیدانەى كە ژێر بەژێرى دانراون,من بە نەجات خان ئەڵێم ئایا زمانى عەرەبى دەزانى؟یان كەس تۆ دەناسێت لە هەولێر؟جار پێشوو دەنگت بەكێدا بوو ئایا دەنگت بە بزووتنەوە دابوو؟شوان قەڵادزێى هاوسەرت ئەیووت هاوپەیمانى حەرامە بەڵام ئێستا حەڵاڵە بۆ خۆتان چونكە خێزانەكەى خۆتى تێدایە.ئێوە دین بۆ بەرژەوەندى خۆتان بەكار دەهێنن
لە كۆتایدا دووبارە داوا لە ئەندامان و دۆستانى بزووتنەوەى ئیسلامى دەكەم دەنگ نەدەن بە (حەمەى مەلا على و نەجات خان)هەر ئەندامێك دەنگیان بداتێ خۆى بەرپرسیارە, هەر سەركەوتوو بێت ئاڵاى ئیسلام پێشكەوتوو بێت بزووتنەوەى ئیسلامى
هەڵەبجەی شەهید
14-2-2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

