قادر عەزیز ئاڵاى سپى بۆ مەلا بەختیار هەڵكرد
31/12/2009, 12:00 (GMT+1)

لە دوا دیداریان تەدابیرى لێدانى دوایین بزمار لە تابووتى سیاسى قادر عەزیز تاوتێ كراوە بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى كە لە كۆبوونەكە ولە راگەیاندنى یەكێتى بڵاوكراوەتەوە مەلا بەختیار پرۆژە و بڕیارى وەرگرتنى جەماعەتەكەى قادر عەزیزى بەو جەماعەتە راگەیاندوە كە بە مەشیان قادر عەزیز تەواو بێ هیوا بووە لەوەى كە جارێكى تر لە رێگەى دووكانێكى ترى سیاسى ناتوانێت كەسابەتەكەى خۆى درێژە پێبدات بۆیە بە ناچارى ئەم پرۆژەیەى یەكێتى قەبوول كردووە ، لە چەند رۆژى داهاتوو كە بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەست پێدەكات یەكێتى لە رێگەى هاش وهۆشێكى راگەیاندن ئەم جەماعەتە دەباتەوە ناو ریزە تۆكمەو یەكگرتووەكەى خۆى وبەمەش قادرعەزیز دەبێتە بەشێك لە ماڵە یەكگرتووەكەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان !
بەم كارەى قادر عەزیز دەیسەلمێنێت كە ئەوەى لەسەرى گوتراوە بەوەى كە یاریكەرێكى شارەزا و مانۆرچیەكى بە ئەزموونە هیچى وا دەرنەچوو، چونكە هەموو ئەو قسانەى كە لە چەند ساڵى رابردوو كرویەتى بە تایبەت لەسەر كەسێتى مام جەلال دەكەونە ژێر پرسیاروە و خۆشى باجى ئەو قسانە دەدات .
ئەوەى لە راگەیاندنى یەكێتى بڵاوكرایەوە كە پەیوەندى حزبیەكانیان لەگەڵ قادرعەزیزى لێقەوماو بەس نیە بەڵكو دەبێت پرۆسەى یەكبوون و یەكگرتن لە چوارچێوەى سەنگەرى شەرعى جارێكى تر موتەربە بكرێت ، ئەم موتەربەیە وەك موتربە كردنى داریى گوێزە لە شتڵى توور.
كورد لە مێژە فەرموویەتى تا سەر بمێنێ هین عاجباتى زیاتر دەبینێ ، بۆیە ئەوە ئەو قادر عەزیزە یە كە نەك مەلا بەختیار بەڵكو سەرۆكى مەلاشى بە خائین وكەركووك فرۆش دەزانى ئێستاش لە قاپى ئەوان كەوتووە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

