<

پیرۆزە هەولێر.. علی حسین سورچى ئەنفالچى خاوەن دوو نۆت ئەلشەجاعە بوو بە لێپرسراوى لقى دووى پارتى

08/05/2011, 12:00 (GMT+1)
لە سەرو بەندى دادگایكردنى تاوانبارانى ئەنفال و هەروەها بە جینوسایدناساندنى تاوانەكانى كە دەرحەق بە میللەتى كورد ئەنجامدراون، لەم كاتە ناسك و چارەنووسازەدا ن پارتى دیموكراتى كوردستان لە هەولێر كەسێكى ئەنفالچى خاوەن دوو نۆت ئەلشەجاعەى كرد بە لێپرسراوى لقى دووى پارتەكە لە هەولێر، ئەو مسئول لقە نوێیە بە ئازایەتى خۆیى و لە دڵسۆزى خۆى بۆ حزبى بەعس و بەشدارى چالاكانەى لە ئەنفالكردنى كوردو كوردستان لە لایەن دیكتاتۆرى عێراق لە كاتى ئەنفالەكان تەكریم كرا.
هەموو خەڵكى كوردستان باش دەزانن كە تاوانبارە سەرەكیەكانى ئەنفال تەنها موستەشارەكان و مەفرەزە خاسەكان نین، بەڵكو تاوانبارە دڕندەكان زیاتر ئەوانە بوون كە لە ژێر دەستیان ئیشیان دەكردوو راوى گەنج و پیرو منداڵى كوردیان دەكرد بە مەبەستى وەرگرتى ئافەرینێك یان نۆتو ئەلشەجاعەكى قەڵب.
خەڵكى كوردستان.. حیزبەكان.. چۆن رازى دەبن ئەم جۆرە ئەنفالچیانە پۆستى حیزبى و ئیدارى لە هەرێم وەربگرن... ئەمە چاكسازییە؟!

تێبینى: باوكى ئەم قارەمانە ئەنفالچیە.. شەهیدى قادسیەى ێدام بوو و ئێستاش شەهیدى سەنگەرە لە لیستى شەهیدانى سەنگەرى وەزارەتى شەهیدانى حكومەتى هەرێم.





ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست