ئه‌و که‌رکوکییه‌ی بۆ ژیته‌می تورک کاری ده‌کرد، نهێنی ده‌درکێنێت (10)
22/02/2010, 12:00 (GMT+1)

نهێنیه‌کانی بروسک، به‌لای که‌مه‌وه بۆته هۆی ده‌سگیرکردنی نزیکه‌ی 500 که‌سێک له جه‌نه‌ڕال و کارمه‌نده‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن. ئه‌رگه‌نه‌کۆن ڕێخراوێكی تهواونهێنی فاشسته‌کانی تورکه، که کاریان ته‌نها کورد کوشتن ماڵ‌وێران کردنی کورده، مه‌زه‌نده ده‌کرێت که ئه‌رگه‌نه‌کۆن زیاتر ده‌یان هه‌زار کوردی تیرۆر کردوه.
بهدانپیانی که‌سانی وه‌ک بروسک (ێلدرم) ئه‌رگه‌نه‌کۆن له ناوه‌وه‌ی تورکیا و ده‌ره‌وه‌و ته‌نه‌نات ئه‌ورپاش کورد یا که‌سایه‌تی تریان کوشتوه‌و به‌سه‌ر په‌که‌که‌یاندا هێناوه.
ئێستاش هه‌رچه‌ند به‌ڕواڵه‌ت ڕژێمی ئێستا خۆی به‌دژ ئه‌رگه‌نه‌کۆن پیشان ده‌دا،زۆریان له ئهرگهنهکۆنیهکان گرتووه، نه‌ک به خاتری چاوی کاڵی کورد، به‌ڵکوو ئهرگهنهکۆنهییهکان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تورکیا به‌نه‌رم ده‌زانن به‌رامبه‌ر به‌کورد، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو، که به‌ڕێوه‌به‌ری ژیته‌م یا بڵێین ده‌زگای سیخوڕی ئامه‌دیان کوشت به‌دانپیانانی ژیتهمهکانی دیکه، چونکه چونکه ئهرگهنهکۆنهییان وا تێگه‌یشتبوون که به‌ڕیوه‌به‌ری ژیته‌می ئامه‌د باش کورد ناکوژێت، بۆیه ئه‌ویان کوشت، له کوشتنی به‌ڕیوبه‌ری میتی ئامه‌دا زیتر له 10 حیمایهکانیشی کوژرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

