<

لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تیرۆری كارمەندانی هاتوچۆ دەستی پێكرد

08/03/2011, 12:00 (GMT+1)
كارمەندانی هاتوچۆ (بەشــــــی دووەم)
خوێنەرانی ئازیزو خۆشەویست براو خوشكانی ئەفسەرو رێپێدراوو كارمەندانی هاتوچۆی ئازیز ، وەك بەڵێنمان پێدابوون كە ئەم زنجیرە نووسینانە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئێوەی ئازیزدا تا كاتی دەركەوتنی راستییە شاراوەكان بۆیە بە باشمان زانی لە دوای بێدەنگ بوونی لیوا مەریوان لە بابەتی پێشوو وە سەلماندنی ئەوەی كە بابەتەكامان %100 دروستە بۆ زانیاری زیاتری بەرێزتان بۆ ئەوەی ئەو كارمەندە دەم كووت بێت وە قسە نەكات بە فەرمانی لیوا مەریوان كرا بە شۆفێری ئوتومبێلى هاتوچۆ (سەیرە!!!!!!) ئەزانن بۆ سەیرە چونكە ئەو كارمەندە یەكێك لە گوێكانی گرانە چۆن ئەبێت بكرێتە شۆفێر ؟ بەڵام لای كاك مریوان ئاسایی بوو وە كرا .......ئەم كارە نادروست و نایاساییەش لەبەر خاتری كاك لیوا دڵشادی شۆفێری ... نازانم من بیستوومە ئەڵێن ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ زۆر خۆشەویستە بەڵام ئەگەر بیت و ئازارت بدات ئەوا بە ناچاری ئەو ئەندامە دەبریت .. كەچی لیوا مریوان نازانم بۆ ئەو ئەندامە نادروست و گەندەڵ و داوێن پیسە نابرێت ؟ نازانم چ نهێنییەكی لیوا مەریوان لای دڵشادی شۆفێرییەتی وا ناوێرێت پێی بڵێ سەرچاووت برۆیە ؟؟؟؟؟

لەم بەشەدا هەوڵ ئەدەین كە باس لە بەشێكی تری گەندەڵییەكانی لیوا مەریوان بكەین وە لەوانەیە پریشكێكیش بەر چەند كەسێكی تر بكەوێت بەڵام ئەگەر دڵنیا نەبین ئەوا قسە ناكەین بەڵگەمان زۆرە لەوانەیە بە 100 بەشی تر فریا نەكەوین بەڵگەكان بخەینە روو بۆیە ئێمە بر\یارمانداوە هەركەسێك وەڵام بداتەوە لەسەر بەشێك وە بڵێ ئەمە وا نییە ئینجا بەڵگەكانی نیشان دەدەین .....

لیوا مەریوان كە لەم رۆزانەدا ئامادە نەبوو ئیمزا بخاتە سەر ئەو برە خەڵاتەى لە لای حكومەتەوە وەك پاداشتیك نیردرابوو بۆ سەرجەم كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ تا بە زۆر پێیكرا بزانن چی كردووە :

1- سێ ئوتومبێلی كاتی خۆی لە لیزنەی پشكنین بۆی دابین كرابوو لە بری ئەوەی بیگێرێتەوە بۆ وەزارەت یان بۆ لیزنەی پشكنین بەڵام ئەم ماوەیەكی زۆر لە بەر دەرگای ماڵەكەی داینابوون بەڵام ئێستا لە ترسی ئەم بارودۆخەی ئێستا بردوویەتی لە ناو حەوشەی ئامێرسازی خەواندوونی ئەمە گەندەڵییە یان ئەوەی بە ئارەزووی خۆت ئیمزای پاداشتی كارمەندەكانت بكردایە نەك بە زۆر پێت بكەن.......

2-دوو سێ ئوتومبێل لە ئوتومبێلەكانی بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆ كە پێك هاتوون لە دوو نیسان سەننی و پاترۆلێك ئەمە جگە لە ئوتومبێلە تایبەتەكەی خۆی زمارەی تایبەتی لێداون بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ مەرامی تایبەتی خۆی...

3- لە كاتی هاتنی لیوا مەریوان بۆ هاتوچۆی سلێمانی كۆمەڵێك پۆلیسی لەگەڵ خۆی هێنان ئەمانە وەك پاسەوان بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە كە ئەو كارمەندانە تا ئێستا مووچەكانیان لەسەر پۆلیسە ئەمەش بۆ ئەوەی دەرماڵەی مەترسی %100 شمولیان بكات ئەمەیە گەندەڵی یان ئەوەی تۆ ناوت لێناوە گەندەڵی ؟؟

تۆ كۆمەڵێك ئەفسەرت سزاداوە لەسەر هیچ بنەمایەك تۆ هەڵدەستیت بە چاوترسێن كردنی ئەفسەران بە سزادان تا قسە نەكەن لە بەرامبەرت بەڵام ئەوەی تۆ دەسەڵاتت بەسەریدا نەشكێتەوە ناتوانیت هیچی بەرامبەر بكەیت وەك ئەو كەسە بەرێزەی سزات داو دوایی پەشیمان بوویتەوە تەنانەت دڵسۆزترین وە پاكترین كەسی بەرێوەبەرایەتییەكەت سزا داوە وە تۆ كەسێكیت كە بە هیچ جۆرێك ئیداری نیت بەڵكو حەزت بە قسە هێنان و قسە بردنە چونكە كۆ مەڵێك ئەفسەرت لە دەوری خۆت كۆكردووەتەوە وە (ملازم س) و(رائید سع) و(ملازم أول ئە) وە (ملازم چ)وە (نەقیب چ)وە ......... زۆرێكیتر كە ئەمانە گەندەڵییان لێ دەچۆرێت تەنانەت ئەو رائیدە رۆزانە بەرتیل وەردەگرێت ئەگەر حەزیش ئەكات تەنانەت زمارەی بارەو زمارەی ئەو كارتی موبایلانەو ئەو ئوتومبێلانەشی ئەدەینێ كە وەریگرتوون نەوەك بیری چووبێتەوە ......خۆشت كاك لیوا مەریوان مانگانە برى یەك ملیۆن و دووسەد هەزار دینار ئەدەیتە كرێ خانوو ئەمە بە چی ؟؟؟؟

كاك لیوا گەندەڵ ئەگەر تۆ باسی ئەوە دەكەیت كە گەندەڵی ناهێڵیت ئەی بێ زەحمەت هەر جەنابت نەبوویت كە بەرێوەبەری هاتوچوی كەركووك بوویت لە دەربەندیخان كۆ مەڵێك كەس مۆڵەتی شۆفێری بە دەست هێنا لەسەر هیچ بنەماییەك من خۆم و براكەم یەكێك بووین لەوانەی كە بۆت كردوین باوانم لەبەر ئەوە ئینكاری مەكە......

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا نەبووەتە هۆی پشێوی بەڵام لەسایەی سەری جەنابتەوە ئەوا خەریكی كۆكردنەوەی ئیمزان لە دزی تۆو لە دزی بریارەكانت ، ئینجا ووتراوە ئەو كەسە كەسە ئەلفێكی بەسە بەس تۆ نەك ئەلفێك بە هەموو حەرفەكان چاك نابیت ئینجا چاوەرێی شتی زیاترش بن ئەمانەی تا ئێستا ووتراوە وەك شۆربای پێش نان خواردن وایە جارێ هیچمان نەووتووە ئەگەر هی دەستەو دائیرەكەت ئەلێین وا وەیلا ئەبێتە چ هەرایەك ..... ئینجا كاك مەریوان دوای ئەوەی تۆ لە بەرێوەبەری لاچوویت ئەكەوینە وێزەی پارە خۆرەكانی پلە بەرزن تا ئەگەینە كارمەندان ئەمە بۆ چاككردن نەك رووخاندن جا بزانین ئێمە باشین یان ئێوە ؟

تۆی خوێنەر لەگەڵمان بەو خۆت حوكم بدە كە كێ گەندەڵەو كێ گەندەڵ نییە؟؟؟؟
چاوەرێبــــــــن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست