دكتۆر به‌رهه‌م پێشوازی له شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان جاش قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی دوینێ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و ئه‌مڕۆی مه‌سعود بارزانی كرد
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مه وته‌ی به‌رده‌وامی توانا ئه‌حمه‌د سكرتیری ڕۆژنامه‌نوسی دكتۆر به‌رهه‌مه هه‌ر كاتی یه‌كیكی له‌و براده‌رانه بینیبیت، كه زۆربه‌یان كادیری خه‌باتگێڕ و ماندوونه‌ناس و خودان هه‌ڵویست و گه‌نجی ئه‌مرۆن كه هیوایان له‌سه‌ر بنیاتنرابێ!
زۆر به‌داخه‌وه له هۆده‌ی لاوه‌ند نه‌وزاد كه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی لۆكاڵی گه‌لی كوردستانه‌و، جاران كوتله‌ی كۆسره‌ت بوو، ئه‌مرۆ بۆته كوتله‌ی دكتۆر به‌رهه‌م، گوێمان له توانا ئه‌حمه‌د بوو، ووتی ئه‌مرۆ له كاتژمیر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆ تا سه‌عات ٤و ٣٠ خوله‌ك چاوی به شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌رێم و جاش قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ی دوێنی و، قه‌له‌مه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی كه‌وتووه، واته یه‌ك سه‌عات و نیوت، ئه‌و دكتۆر به‌رهه‌مه‌ی بڕیاری دابوو بانگیشه‌ی دابوو دروشمی به‌رزكردبووه‌وه، كه هه‌موو توانای بۆ خزمه‌تی خه‌لكی هه‌ژارو نه‌دارو كادیران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیابارانی شوێنه‌كانی كوردستانی بیت، ئه‌ویش درۆی فه‌رموو ناماقولی كرد، به‌وه‌ی ئه‌وه‌تای سه‌رۆك وه‌زیرانه ١٠ خانه‌واده‌ی شه‌هید و قوربانیانی گه‌لی كوردستانی و كادیرانی پیشكه‌وتووی یه‌كیتی نه‌دیوه، به‌ڵام زۆر بیشه‌رمانه و دور له هه‌موو به‌هایه‌كی خه‌باتگیری و مه‌ده‌نایانه، پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجامداو، پیشوازی له‌و شێرزاد عه‌بدوڵڕه‌حمانه‌ی كرد، كه له ساڵانێك له ڕۆژنامه‌كانی هاوكاری و سه‌وره‌و جمهوری و عیراقیه‌و وڕاسد و گۆڤاره‌كانی ڕه‌نگین و ئۆتۆنۆمی و كاروان، به‌شان و باڵی ئه‌و عوده‌ی و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدا هه‌ڵده‌داو، له شاشه‌كانی كه‌ناڵی به‌غداد و تاومیمی جارانه‌وه هیرشی ده‌كرده سه‌ر سه‌رانی كورد‌و، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا بۆ چه‌ند دیناریك له‌كاتی هاتنی سه‌دام بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ل ده‌باغ و عه‌ره‌ب عوسمان و شێرزاد سه‌رسپی و و له‌به‌رده‌م ئیبراهیم زه‌نگه‌نه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا، هه‌ریه‌كه‌یان به ئاوازیك پیشوازیان له سه‌دام كرد!
هه‌ر شێرزاد عه‌بدولره‌حمان بوو، كه به یاوه‌ری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه یاریده‌ده‌ری وینه‌گران فریاد هه‌ولێریان له‌گه‌ل بوو، به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگی عێراق ئێران‌دا له‌سنوری حاجی ئۆمه‌ران به سواری كۆپته‌ره‌كورد كوژه‌كان ده‌سوڕانه‌وه!
ئه‌و شێرزاده‌ی ٥٠٠٠ هه‌زار دینار‌و ده‌مانچه‌یه‌كی به‌دیاری له عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له كه‌ركوك وه‌رگرت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهینانی چه‌كی كیمیاوی له ناوچه‌كانی بادینان و باڵیسان و هه‌له‌بجه ئاماده‌كردبوو!
ئه‌و شێرزاده‌ی كه به یاوه‌ڕی فه‌ریق سابردوری مدیری ئیستخباراتی عێراقی دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی له گۆڤاری حكومی زاتی ئه‌نجامدابوو، ده‌یانجار به زاری خۆی شیرزاد عه‌بدولره‌حمان به مه‌لا مسته‌فای گوتبوو: مه‌لا چۆپی و عه‌میلی ئیسرائیل‌و پاسداری ئیرانی..ئه‌مرۆش بۆته كوڕه‌گه‌وره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و برا گه‌وره‌كه‌ی دكتۆر به‌هه‌م ئه‌حمه‌د سالح پیاوه درۆزنه‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك!
دكتۆر پیشوازی له‌یه‌كیك كردووه به قه‌ده‌ر وه‌تبانی زربرای سه‌دام هه‌لویستی كوردانه‌ی هه‌بووه، كه چه‌ند ڕۆژیك لمه‌وپیش داوای لێبوردنی له گه‌لانی عێراق كرد!
دكتۆر به‌رهه‌م رۆژانه‌ش وشه‌ی نه‌گه‌تیف بۆ بینینی كادیران و تیكۆشه‌ران و هاوڵاتیانی كوردستان به‌كارهیناوه...
ئه‌وه‌ی ڕۆژێك پیاوی به‌عس بووبێ و جاش و خائین بووبێ، ئه‌مرۆش زۆر بیشه‌رمانانه بۆ خۆبردنه پیشه‌وه‌و خوڵ كردنه‌و چاوی به‌رپرسان، هه‌موو جۆره ڕیایه‌ك و ماستاویك به حه‌ڵاڵ ده‌زانن و دریغیان نه‌كردووه، ئه‌وه‌تا تا عومه‌ر مورتاح سه‌رۆك وه‌زیران بوو ئه‌و شێرزاده ٣ جار پاره‌ی لێوه‌رگرتووه به‌ناوی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خۆی و ژنه‌كه‌ی، دوای ئه‌ویش عیماد ئه‌حمه‌دی باش ته‌كاندبوو، با نیچیره‌ڤان بارزانی و ستاڤه‌كه‌ی و مه‌كته‌بی مه‌سعود له‌لاوه بوه‌ستیت، كه به‌بیانووی جۆراو جۆره‌وه ده‌یانجار پاره‌ی وه‌رگرتووه‌و، ئه‌و شێرزاد به ماستاو گه‌وادی و دیارده‌ی له‌شفرۆشی ١٣ جار ئیفادی بۆ ئه‌وروپا و میسر‌و مه‌غریب بۆ كراوه، له‌كاتێكدا سه‌دان كادیری پیشكه‌وتووی یه‌كیتی و پارتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان به ئاواته‌وه بوون توركیا ببینن، كه‌چی نه‌یاندی؟!
هه‌ر ئه‌و شێرزاده كچ و ژن و بوكه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر قیاده‌ی پاسه‌وانی سنور هه‌رێم له‌لای لیوا ئه‌حمه‌د فه‌زله‌دین كه به ئه‌بو عوده‌ی و قسه‌ی و حه‌لا ناسراوه، له‌سه‌ر وه‌زارتی به‌رگری عێراقی دامه‌زراندووه‌و یه‌كیان ده‌وام ناكه‌ن ته‌نها مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن!!
لێره‌وه ئه‌و پرساره ده‌كه‌ین...!
ده‌بێ دكتۆر به‌رهه‌م بۆ ماوه‌ی سه‌عات و نیویك باسی چی له‌گه‌ل خاله شێرزاد كردبیت؟!
ئه‌وه توتمان له‌وانه‌یه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌بووبی له‌سه‌ر خاله شێرزاد، خۆ توانا ئه‌حمه‌د و ستاڤه‌كه‌ی باشیان ناسیوه بۆ هیشتیان دكتۆر به‌رهه‌م خۆی سوك بكات !
خه‌ریكه ئیمه‌ی یه‌كێتیه‌كان بلین..هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له كفن دز!!
له‌م ساته‌وه ئه‌وا من بڕیارم دا جارێكی دیكه نه‌ك نامه‌وێت به دیداری دكتۆر به‌رهه‌م بگه‌م، به‌ڵكو هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌می تیابێت، ئه‌گه‌ر هه‌زار فه‌رده به‌رهه‌می هه‌بیت ئاماده نابم!
دوا وته‌م ئه‌وه‌یه ده‌بی دكتۆر گیژه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ندی بۆ شێرزاد كردبیت، یان چه‌ند سه‌فته دۆلاری دبێتی، هه‌رچه‌ند دكتۆر به ره‌زیل ناسراوه، به‌ڵام بۆ كۆنه به‌سی و جاشه‌كان هه‌میشه ده‌ستكراوه‌یه، یا ده‌بێت دكتۆر چه‌ند جاروتبێتی معجیبی نووسینه‌كانتم؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

