تەلەفۆنەکەم لەگەل خاتوو زەکیە حەقی ئیسماعیل لەسەر ١٨ کچەکوردەکەی ئەنفال
20/08/2013, 12:00 (GMT+1)

http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/4-2006/27-4/qunsli.pdf
وە دواتر لەمانگی ١٢ دوبارە لەگەل سەفیر و قونسلی میسر دانیشتینەوە ، دوبارە وتیان ئەو مەسەلەیە راست نیە
کەلەم لینکەدان زانیاریەکانی تیایە
http://kurdistannet.org/arshif/biz/2006/12-2006/16-12/raportekei.pdf
بۆیە بەگرنگی دەزانم ئەگەر ٣ دیریش بێ ئەو پەیوەندی تەلەفۆنیە باس بکەم چونکە بەشیکە لەو زانیاریانەی کەگەواهی زیاتر دەداتە راستی فرۆشتنی کچانی کورد . بەتایبەتی کە د زەکیە لەڕۆژگاری ئەمرۆدا ئامادە نیە هیچ قسەیەکی تر لەسەر ئەو دۆسیەیە بکاتەوە ، وەدەبێ بڵێم ئەو کات پلەی راویژکار ی بریمەر و لەوەزارەتی داد ی عێراق کاری دەکرد . بەهیوام ئەو نوسینە ، سودێکی هەبێ کەئەمە تەنیا کورتەیەکە لەناو دەیان کارو چالاکی تر لەسوید و گشتی لەگەل هاورێیان ئەنجامان دا . بەلام نوسینەوو باسکردنی روداوێکی میژوویی دەبێت بەئەمانەتەوە بێ ، هاوکات دور لەقین و سۆزەوە ، بۆیە قسەکانم لیرەدا تەنیا ئەوەی رویداوە هی ئەو تەلەفۆنە باس دەکەم نەوەک کۆی کارو چالاکیەکان تا وەک بەلگەیەکی میژویی بمێنێ . چونکە تائیستاش زۆرترین بەلگەو زانیاری لەسەر تاوانی فرۆشتنی کچانی کورد لەم تاوانە لای زەکیە شاویشە
١٩ی /٠٥ /٢٠٠٦، نامەیەک لە مەیلی چاک گشتیەوە بۆ دەستەی کارگێر هات ((کۆپیەکی لامە)) بەناوی زەکیە شاویش ئاماژە بەوەدەکات ئەو زانیاری گرنگی لایە لەفرۆشتنی کچ و منالی کوردا. کۆدی مەیلی جاک زۆربەمان لەدەستەی کارگێر لامان بوو ، بەلام ئەوکات (سلاح گەرمیانی) کەلەئوسترالیا دەژی کردبیەوە و بۆی ناردین ... وەداوای لەمەیلەکەی کردوە ، کەزانیاری لەسەر کۆبکەینەوە ، وەک تەلەفۆن . وەداوای تایبەتی لەخاتو کازیوە سالح کردبوو کەماوەیەکی کورت لەگەلمان بوو کەبەدواچون بکات . من و عەلئ سیاسی و سلاح گەرمیانی لەسکایپ قسەمان لەسەر کرد وتی بەس مەیلی ناردوە تەلەفۆنی نەداوە پێمان ، وتم من پەیدای دەکەم . دوو رۆژی پێچوو پەیدام کرد ، قسەم لەگەل کرد ... کۆمەڵی زانیاری گرنگی لابوو کەبۆئیمە رەوایەتی زیاتر دا بە بەبەلگەکە ، بیرمە وتم دەسەلاتی کوردی دەلێن ئەو بەلگەیە درۆیە تورە بوو ((وتی ئەوانە درۆدەکەن ، لەمن باشترد ەزانن راستە بۆیە چیرۆکی بەلگەکانی باس کرد کەجۆن لەکۆشکی کۆماری دۆزراوەتەوە ، .. وتی ژنی کورد فرۆشراونەتە نەک هەر میسر بەلکو بۆ ، سعودیە و کویتیش ، تا وتی منالی کورد لەکویت توانیوەتی لەسەردانێکی بارزانی بۆ کویت یەقەی بگرێ تا رزگاری بکات ..هاوکات وتی لەکۆنفرانسێکدا سۆزان موبارەکی لێ بوو ، لێی هەلسامەوە قسە پێ گوت ، کەچۆن ژنی کوردتان بردوە لەئەنفالەکان ، وتی لەشەرمان لەکۆنفراسەکە هەلات گەورەترین ئازاری ئەوەبوو دەیوت هەموو سەرکردەکانی پارتی ویەکیتی چیرۆکەکان دەزانن ، کەچی قسە ناکەن زۆر بەتورەیی و ئاخەوە باسی دەکرد بەتایبەتی لەمەسعود بارزانی زۆر پەست بوو ... ئەو دەیوت ئەوانە هەموو بۆ پارە و کورسی ئاگایان لەهیچ نیەو خۆیان لەگێلی دەدەن بەکورتی تێروانینی هاوشیوەی کوردستان پۆست بوو لەو بەرپرسانە
http://yndk.com/Archive/medya/2006/m244/m244-2-3.pdf
لەدوای سالی ٢٠٠٤ بەردەوام یان بەرپرسی راگەیاندنی چاک بومە یان لەلیژنەی راگەیاندن تا سالی ٢٠١١ ، بۆیە یەکێ لەورێگایانەی دەم گرتە بەر ، پەیوەندی و زانیاری گرنگم سەرەتا دەدایەوە میدیاکان تاکاردانەوەی زیاتر بێ ، ئەوا هەموو میدیاکان شاهیدن لە کوردستان پۆست و ئەهلی و گۆران ، هاوکات ماوەیەک لەگەل کوردستان نیت و رۆژنامەی میدیا و دەنگی سەربەخۆ ... جونکە بەبەیانامەکانی ئیمە هەندە کاریگەر و دەنگدانەوەی نەدەبوو . هاریکارە بەردەوامەکان تا سالی ٢٠٠١١ کوردستان پۆست و ئاوێنە و هاولاتی و کوردستان نێت و دەنگەکان بەپلەو بەرواری جیا ، تامن لەراگەیاندنی چاک بوم . میدیا لەوکاتدا پەیوەندیم لەگەل گرت و وتم ئەو زانیاریانە هەیە و گرنگە بەهیوام دیدارەکی لەگەل بکەی ، بابۆ میژوو بمێنی و ببتە فاکت ... چونکە بەئەزمونی کارکردنمان کەزۆرینەی ئەرشیفی جاک لە مالپەر بەهۆی نوێکردنەوە و هاک کردن زۆر جار ئەرشیفەکەی فەوتاوە بەلام لە رۆژنامە هەرگیز نافەوتێ ، سەرنوسەری میدیا ، کردیە هەوالی یەکەمی و هەموو ئەوزانیاریانەی بەمن دابوو بەویشی گوتبوو ، بریاروابوو بەلگە و وزانیاریەکانی تر بۆ ژمارەی داهاتوی بنێرێ ..... بەلام بۆ هەفتەی دواتر بەداخەوە زەکیە شاویش دیدارەکەی نە کردبو و بەلگەکانیشی پێ نەدابوو ، ئەوەبوو ئاکۆ تەلەفۆنی بۆکردم وتی سلاح گەرمیانی کێیە وتم ئەندامی چاکە لەگەلمان وتی ساردی کردۆتەوە ...... راستی ئەو مەسەلە باسکردنەش تەنیا بۆ میژومە ، ئەوا سەرنوسەری میدیا ماوە ، بشچنە سەر رۆژنامەکە کەئاماژەی بەوەکردوە لەژمارەی داهاتوو زانیاری و بەلگەکان بلاو دەکەینەوە . کەدەبێ ىڵێم بەداخەوە ئەو هاورێیە بەهەر نیەتێکەوە ئەو کارەی کردبێ ، بوە هۆکاری ئەوەی زانیاریەکان نەکەویتە ناو میدیاکان و لەورۆژ بەدواوە ، لەڕێگای کوردە فەیلیەکان ٣ جار هەولم داوە پەیوەندی لەگەل بگرمەوە زانیاریەکانی کەلایەتی بەدەم و بیستن و ئەوبەلگانەی بینیوەتی تۆمار بکەم ،بەلام گوتویەتی ئامادەنیم هیچی تر بۆ کەس قسە بکەم تەنانەت بۆکۆنفرانس لەسەر ژنانی ئەنفال لەپەرلەمانی سوید زۆر هەولم لەگەل د مەجید دا کەسەرۆکی کوردە فەیلیەکانئ سویدە ، وتی دەلێ نایکەم و مەیلو تەلەفۆنێشی نادات بەکەس و کەتا سالی پار ئەوەی من بزانم ئەو بەریزە لەئەمەریکا بوو . بەداخەوە ئەو ژنە پرە لەبەهایە بەهەموومان نادۆزرێتەوە یان بتوانین ئەو تورەیەی هەیە لەدژی سەرکردەکانی کورد بیرەوێنینەوە ....تا دەرگای ئەو تۆپ و کلیلەمان بۆ بکاتەوە کەلەسەر ژنی کوردی ئەنفال لایەتی و نەفەوتێ . تائیستاش من بەدوای زانیاریم بەریکەوت لەم رۆژانە لەگەل هاورێ نەجیبە مەحمود قسەم کرد وتی وێنەیەکی د . زەکیەم هەیە کەلەکۆنفرانسێک بەیەکەوەبوین ، ئەویش ئاگادارە و بۆی باسکردوە کەچەندە لەو سەرکردانە داخ لەدلە لەسەر ئەو دۆسیەیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

