
پاش تەواو بوونى هەڵبژاردنەكان بە هیواوە دەمان ڕوانیە وڵات بەڵام نەمان زانى تەزویرو فێڵ دوبارە مێردەزەمەى دەسەڵاتى حەڤدەساڵ دەگەڕێنێتەوە سەرمان بۆیە ئێمە كە لەچەندگەنجێكى گەرمیان پێك هاتووین بڕیارمانداوە بۆهەفتەى داهاتوووڵات جێ بێڵین و بەرەو نەهەنگەكانى وێنان و ئەسیناى پڕنكبەتى بڕۆین و ئوباڵى لە ملى تۆو ئەودەسەڵاتەى كە حیزبەكەى هاوپیمانت پێكیان هێناوە و زوزانیمان كەخۆرى لاوان ئاوەبوە و بینینى یەك وەزیر زۆرقورسترەلە چونە سەرمانگ ئەمەش قودسێتى وەزیرو دەسەڵاتى حیزبەلەحكومەتدا، ئێمە هەفتەى داهاتوو دەڵین باى باى وڵات و خاكى پیرۆزى كوردستان خۆشمان دەوێیت بەڵام ماڵ ئاوایى كردن لەونیشتمانە زەحمەت نیە كاتێك ئێوە لەناودەسەڵات بن ئاخر ئێوەن مێردەزمە، ى سەر شانى ئێمە دەرمانى خراپ و زانكۆى بێ زانست خاكى بێ پاریزى واتا هاتنەناوەوەى تیرۆرو دەرمانى خراپە ئیتلاعەت و تیرۆر فەرقى چیە دروست كردن یان چاك كردنى رێگایەك لەخزمەتى سوپاى توركیایە ئەمەیان تیرۆرنیە ؟ ئوباڵى لەملى بەرێزتان كەخاك بەجێ دیڵین و بەرەو هەندەران و هاتونەهات دەرۆین و لە سلۆپى دواخاكى هاوبەشى كوردستان ئاڵاى كوردستان ماچ دەكەین و ماڵ ئاوالەخكێكى وێران لەماعریفەو رۆشنبیرى و شادى دەكەین لەخاكێك كەنازانێت ئەمنى قەومى چیە ؟ و هەرلەزارى سەركردەكانایە گەرباسى یاسادەكەن ئەى لێدان لە نەبەزگۆران یانى چى ؟ خەونى رۆشنبیران و گەنجان زۆرقوڵا و تادێت رژێمى كوردى زیاتر دەبێتە دڕكێكى ژاهراوى بۆناو دڵى گەنجان و لەماوەى 25ى /7 وەتاكو ئەمڕۆ 400كەس كۆچى كردوەو كەمپى ئەسینا تواناى وەرگرتنى كەسى نەماوە بەندیخانە كەمپیەكان پڕبوون لەبەرامبەریشدا پارەى ئێوە شەقام و ڤێلاى ئێوەش زۆربوون نەترسى و بوێرى بۆئەوگەنجەى كە لەمێردەزمەى دەسەڵاتى كوردى رادەكات سەربەرزیە كەلە بن چنگى رژێمى كوردیدانەبین بەڵكو لە ئەسیناو ئەستەنبۆڵ كلینس بفرۆشین باشترە لەوێ نانە رەق بخۆین باشترەلەو بەناو ئازادییەى كوردستان لە ئەسینا مافى مرۆڤ هەیە بەڵام لێرە خەڵكى لە بەند یخانەیەكى گەورەدان ، نان بڕین و دەركردنى خەڵكى لە سەربیرورى جیاواز یانى چى ؟ ئێمە بەوشە زۆرزەحمەتە بەڵام لەسەر دڵمان زۆرقورسە و وڵات دەدەینە دەس ئەوانەى لەجەنگڵستانێكدا خزمەت و پشتیوانى ئەزموونە لارو لاوچەكەى كوردستان دەكەن سەربەرزى بۆ ئەنفال و كیمیابارانى هەڵەبجە ، شادى بۆئەوانەى لە ناوئەم رژێمەدادەمێننەوە ،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست