ساڵی 1992 دەسەڵاتی کوردیش دژی کۆمەڵکوژی شەرناخ خۆپیشاندەرانی خەڵتانی خوێن کرد
30/12/2011, 12:00 (GMT+1)





خۆپیشاندانی شاری هەولێر 26 / 08 / 1992
دوێنی سوپای کەمالیزم کە ئێستا ئەردوگان ڕێبەرایەتی دەکات و ماوەیەکە هەموو ڕیگایەک دەگرنە بەر بۆ سەرکوتکردنی جولانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، کۆمەلکوژیەکی نوێیان لە هەمان شار ئەنجام دا. گەرچی تاوانەکە لە زەمەنی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و گەشەی هەستی نەتەوەیی لای تاکی کورد بەرزە ، بەلام کاردانەوەی کوردان بەرامبەر ئەم تاوانە ، مژدە بەخشە ، چونکە ئێمە دەیان کارەسات و کۆمەلکوژی ترمان بەرامبەر کراوە ، کەمترین ئیدانە و نارەزایەتی لێ هاتۆتە ئاراوە بەرادەیەک لەسەدەی پێشوو دەیان کۆمەلکوژی هاوشیوەی شەرناخ، بە گەورەتریش روویداوە کە تاکی کورد بێ ئاگا و بەدۆکۆمێنت نەکراوە، بۆیە بەبۆنەی ئەم گەلکوژییەی نوێیەی کەمالیزم ، بە پێویستم زانی سەرباری شەرمەزار کردنی بارزانی و تالەبانی کە تاکاتی ئەم نووسینە ئیدانەی ئەو گەلکوژیەیان نەکردووە، لەکاتێکدا گەریلاکانی پکک وەک خەباتی شاخی پێشمەرگە لەچالاکیەکی بێ وێنەدا 26 سەربازی تورک دەکوژن مام و برازای بارزانی لە ئیدانەکردنی پکک لە یەکتریان وەردەگرتەوە!
هاوکات دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم ئەمە یەکەم جار نییە خەڵکی قارەمانی شەرناخ رووبەروی گەلکوژی لەم چەشنە بۆتەوە، بەلکو لە مانگی ئاگوستی ١٩٩٢ بەهەمان شیوە بەچەکی هەمەجۆر کەوتنە گیانی خەلکی سڤیل و بانگەشەی ئەوەی دەکرد پکک کە دەیان هاولاتی کورد شەید کەتینە . بۆیە لەهەولێر خۆپیشاندانێکمان ئەنجام دا بەلام دەسەلاتی کوردی هاوشیوەی سوپای کەمالیزم کەوتنە گیانمان بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانە فەرموو ئەم بابەتە بخوێنەوە کە ٤ سال لەمەو بەر نووسیومە:
تێبینی: ئەو وێنەیەی کە لە ناو ئەو بابەتە کۆنەکەی خوارەوەدا پێشانداوە وێنەی خۆپیشاندانی کرێکارانی دەواجنە، کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە و بینینی وێنەکە:
https://www.kurdistanpost.com/biz/nuseran/qadr_nadir/kadirNadir27.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

