گەندەلیەکانى گروپى گەنج ودزینى بەخشینى مانگانە
28/05/2010, 12:00 (GMT+1)

وەردەگرن بی ئەوە بم پارەیە هیج جالاکیەک ئەنجام بدەن وبۆهەئیشیک سى تاجل ملیون وەردەگرن پاداشتى کەسیش نادەن کارۆخبەرپرسى ئەم گروپە دەستى دەستى مان پیدەکات هەربۆیە(ئوسکار.ڕوبار.ژیارئیسماعیل وازیان هینا)وەتائستازیاترلەپازدەکەس ئیستقالەیان نووسیوە كه‌چی كه كار ده‌گاته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و چاوپێكه‌وتن و راگه‌یاندنه‌كان ئه‌مان گروپێكی ئه‌كادیمی و پرۆفیشناڵن، ده‌مه‌وێ بپرسم گروپێ خه‌ریكی نێرگه‌له‌كێشان و چا خواردنه‌وه بێت ده‌توانێت چ داهاتوویه‌كی لێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین یان به شێوه‌یه‌كی دیكه ئایا ده‌توانین ئه‌م ناوه گه‌وره‌یه‌ی پێ ببه‌خشین، له‌هه‌مان كاتدا بودجه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م گروپه "3 ملیۆن" دیناره، كه‌چی نه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی دینارێ وه‌رده‌گرن و له سه‌رمای ئه‌م زستانه ئه‌ندامه‌كان له‌ماڵی خۆیان نه‌وتیان بۆ زۆپای گروپ ده‌هێنا، كرێی باره‌گای گروپی گه‌نج بۆ شانۆ ته‌نها یه‌ك ملیۆن دیناره، ده‌كرێ بپرسین دوو ملیۆن دیناره‌كه‌ی تر ده‌چێته گیرفانی كێ، له‌كاتێكدا ئه‌م گروپه جگه له مه‌سره‌فی شه‌كر و چا هیچ شتێكی تر دیار نییه، ده‌شڵێن گروپ قه‌رزاره، له كاتێكدا ئه‌وان له كاره‌كانیان ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و ده‌ڵێن ئه‌م كۆمه‌ڵگایه سه‌قه‌ته‌و ده‌سه‌ڵاتیش گه‌نده‌ڵه، به‌لای منه‌وه هه‌ركه‌سێك خۆی هه‌ڵه‌بێ و باسی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی بكات ئه‌وا ئه‌و گه‌نده‌ڵترین كه‌سی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه، چونكه ئه‌وان له‌ناو 30 كه‌سدا غه‌در له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن و مافی یه‌كتر ده‌خۆن، ئه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌ند ملیۆن كه‌سیدا چ بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك گروپ و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی گروپ، خودی سه‌رۆك گروپ كۆمه‌ڵێ له ئه‌ندامه‌كانی راسپارد كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرن كه‌جێی ره‌زامه‌ندی ئه‌ون و ده‌نگ بده‌ن به‌وان، روونیشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و كاره نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌بێت له‌پشت ئه‌و په‌رده ره‌شه‌دا بڕزێن و سه‌رته‌خته‌ی شانۆ نه‌بینن، كه‌واته من ده‌مه‌وێ بزانم كێ گه‌نده‌ڵه؟ ده‌سه‌ڵات یان گه‌نج بۆ شانۆ؟ كۆمه‌ڵگا یان ئه‌م گروپه ئه‌كادیمی و پرۆفیشناڵه؟
گومانی تێدا نییه هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه گه‌نجی هونه‌رمه‌ند و چالاكن، به‌ڵام به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ پاداشتی "مكافئه"ی ئیشه‌كانیان لف ده‌كرێ و به‌كۆمه‌ڵێ قسه‌ی بریقه‌دار هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و پێیان ده‌ڵێن له داهاتوودا تۆڵه‌تان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌سێ نییه لێپیچینه‌وه له‌م كاره نا شایستانه بكات، ئایا خه‌ڵكی ده‌زانن كه ئه‌م گروپه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كرد؟ دوو ئه‌ندامیان مانیان گرت و وتیان تا نه‌چینه ماڵی براكه‌مان ناگه‌ڕێینه‌وه كوردستان، بۆیه تێكتی ته‌یاره‌كه‌یان به‌سه‌رچوو، كۆمه‌ڵێ پاره‌ی زۆریان به‌هه‌ده‌ر دا، له‌پێناو گه‌شت و حه‌زی خۆیان سه‌رفیان كرد، لێره‌ش ئه‌ندامه‌كانی تر بۆ گیرفانی خۆیان ئاخیان هه‌ڵده‌كێشا، ئه‌و دوو ئه‌ندامه كه گه‌یشتنه‌وه كوردستان داوای "1000" دۆلار گرێبه‌ستیان ده‌كرد.
له نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێ حه‌قیقه‌تی ئه‌م باره‌گایه روون بكه‌مه‌وه‌و بزانم راستی و حه‌قیقه‌ت له‌كوێدا ونه، له كاتێكدا ئه‌م شوێنه به شوێنی رۆشنبیران و زمانی خه‌ڵك ده‌ناسرێ، من به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم كه رۆژێ چه‌پڵه‌یان بۆ كاری ئه‌م گروپه لێداوه ئه‌وه ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌دا چوونه، هیوادارم هه‌ڵسانه سه‌رپێی ئه‌وان بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه ماندووه به‌ش خوراوانه بێت، نه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان گه‌نده‌ڵن و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی هونه‌ره‌وه غه‌در له كۆمه‌ڵێ گه‌نجی هه‌ست ناسك و به‌توانا ده‌كه‌ن و له‌مه‌ش زۆر خراپتر، هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه وایانكرد ده‌ستلكاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌و گروپه رابگه‌یه‌نم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

