مەلا بەختیار لە زیندانەکەی یاخسەمەردا (بەشی حەوتەم)
04/02/2012, 12:00 (GMT+1)

تیمی تیپی پارێزگاری وەک ستراکتۆر پێکهاتبوو لە ڕەحمان سیتەکی سەرتیپ ، عومەری قالە گوڵەباخ جێگری تیپ ، شەهیدی نەمر سالاری حاجی دەروێش مەسئول تەنزیمی کۆمەڵەی تیپ ، دلاوەر قادر ڕابەر سیاسی تیپ. بارەگای تیپ لە گوندی یاخسەمەر بوو.
کاک سالاری حاجی دەروێش بە نهێنی بە پێشمەرگەیەکدا ٢ کتێبی ناردبوو بۆ مەلا بەختیار لە زینداندا، پێشمەرگەکە گیرا بە کتێبەکانەوە شەهید سالار بۆ ئەوەی پێشمەرگەکە تووشی لێدان و ئەشکەنجە نەبێت ئیعترافی کرد کە ئەو خاوەنی کارەکەیە ، بەهۆی ئەم جوامێری و بێباک لە ترس و بێمنەتیەوە شەهید سالار ٢ هەفتە زیندان کراو هەر بە هۆی ئەم هەڵوێستە بەرزەیەوە بوو ساڵی ١٩٨٨ جەبار فرمانی بەناو فیلە تەنە ژەهر خواردووکراوەکەی یەکێتی فەرمانی ڕەمی کردنی کاک سالاری حاجی دەروێشی دا کە پاشان فیلە تەنەکەش بووە قوربانی پیلانی مامەڵەی بازرگانی سیاسی بنەماڵەی تاڵەبانی لەگەڵ هاوخوازو دڵدارە سیاسیەکەیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی.
خوێنی بە ناحەق ڕژاوی پیاوێکی تێکۆشەری وەک کاک سالاری حاجی دەروێش دەکەوێتە ملی مەلا بەختیارەوە ،ئەو مەلا بەختیارەی لە زیندانیەکی بێ ئیرادەی ملکەچەوە بۆتە ووتە بێژی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی و تا ئێستاش بە دوو دێڕ نەی وێراوە باسی بەناحەق ڕشتنی خوێنی ئەم مرۆڤە بکات.
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا ئەنیشخەدە
٤-٢-٢٠١٢
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

