کاک سەركەوتى كوبەش بۆ دهنگدان تەكەتول دروست دهکات
10/07/2012, 12:00 (GMT+1)

لە دەرەوە كە سەیرى ئەم بزوتنەوە دەكەیت چەندە جوانەبەڵام بە ڕاستى لە ناوەوە وا بۆ گەنی كردوە، ووتم ئەگەر خەڵكى دەرەوە ئەمە بزانێ چى دەبێت و چى ڕوو دەدات، كۆمەڵێك خەڵكى ناشیرینى وەكو بەخەى ناهى كۆنە تەوارى و ستارى ئامرسریە و ڕەزاى مەفرەزەى ئاراسى حەمە لاو كە مەفرەزەى ئەمن بوون لە سلێمانى كەوتبونە شكاندنى برادەرەكانیان، ئەمانە بە حساب لە تەكەتولەكەى سەركەوتى كوبەن، ئەوەى لێره ئەوترا لە هیچ شوێنێك و چایخانه و نادییهکی مهیخواردنهوهدا گوێم لێ نەبوە، بە داخەوە ئەو بزوتنەوە جوانە ئەمانە ئاوا ناشیرینان كردوە، ئەوەى من بینیم ئەگەر كەسانى تریش بیبینن جارێكى تر ناوى گۆڕان ناهێنن، ئاخر کاک سەركەوتى تۆ هەڵبژاردن و تەكەتولت بۆ چیە ؟ بۆ ئەو شوێنەى خۆت نادەیت بە كەسانێكى خاوەن بڕوانامەى گەنج، به کهسانی تازه پێگهیشتووی دوور له پهروهردهی پارتی و یهکێتیی!؟ بۆ نایدهی بەو گەنجانەى که بە خوێنى خۆیان ئەم بزوتنەوەیان سەرخست!؟ تاكەى دەست بەردارى دهسهڵات نابن؟ بۆ واز سیاسەت ناهێنن؟ تۆ بە پلەیەكى باش خانەنشین كراوى، دەیان حیمایەت هەیە موچەكەت لە سەر یەكێتى و حكومەتە، ئێستاش چەك و سەیارەى یەكێتى بە كار دەهێنیت، كە دێیت بۆ گردەكە و مەكۆى بەختیارى وەكو بەرپرسەكانى یەكێتى چەندین حیمایەت بە دواوەیە، كە نەوشیروان مستەفا ئەوەندەى لەگەڵدا نیە، بەسە ئیتر سەربارى ئەوەش ئاوا خەریكە جارێكى تر گۆڕانیش بە دەردى یەكێتى دەبەن.
گۆڕان بەو جوانیەى هەیبوو، ئێستا وا خەڵك لێتان دوور دەكەوێتەوە، تكایە بەسە، من نازانم کاک سەركەوت چۆن ڕێگا ئەدات بەو جۆرە پیاوانە لە ژوورەكەى ئەودا ئاوا برادەرەكانیان بشكێنن، چەندە عەیبە، چەندە ناشیرینە، ئەگەر هەموو ئەو دەنگدەرانەى رۆژى شەممە دەنگ ئەدەن تەنها بۆ یەك جار گوێیان لەو جۆرە قسانە بێت دڵنیا بن كەسیان ناچن بۆ دەنگدان، ئەگەر بشچن ئەوا بە سپێتى تەسلیمى دەكەن و دەنگ نادەن، كە لە پێناو پۆستێكدا ههر یهکه ئەیهوێت گۆڕان ناشیرین بكات و بە دەردەكەى یەكێتى بەرێت، من نازانم نەوشیروان مستەفا ئاگادارى ئەم جۆرە كارانەیه یان نا؟ ئەوەی بوو من لە ژوورەكەى کاک سەركەوت بینیم، یاخوا كەستان نەیبینن، چونكە بەس ئەو قسانە ببیستن ئیتر نەفرەت لە گۆڕانیش دەكەن و دەست بەردارى ئەویش دەبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

