ئوسامه نوجه‌یفی نهێنییه‌کی گرنگ ئاشکراده‌کات..
27/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئوسامه نجهیفی ، که به‌که‌سێکی شۆڤینی ده‌ناسرێت و هه‌میشه له دژی کورد ئاخافتنی دژ بڵاوده‌کاته‌وه ،ئیمڕۆ ئێواره‌له بهرنامهیکیدا له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لشه‌رقییه نهێنییه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکراکرد و ووتی: ئێمه له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئیتفاقمان کردووه که هه‌رچی زووه چه‌کداره‌کانیان له ناو موسڵ بکێشنه‌وه ، ئه‌م ئیتفاقییهش به ره‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ند و ئه‌مه‌ریکا بووه.. جێگای باسه نجهیفی ته‌ئکید کرده‌وه که له نێو ده‌قی ئیتفاقییهکه ناوی پێشمه‌رگه وه‌ک چه‌کدار هاتووه.
لێره‌دا چه‌ند خاڵیک پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت:
1- مه‌سعود به چ ده‌سه‌ڵاتێک هێزی پێشمه‌رگه له موسڵ ده‌کشێنێته‌وه؟.
2- مه‌سعود که ئه‌وه‌نده ناوی پێشمه‌رگه‌ی لا پیرۆزه ، بۆچی ئیتفاقێک مۆر ده‌کات که پێشمه‌رگه نه‌ک وه‌ک میلیشیات به‌ڵکو وه‌ک چه‌کدار ناوده‌بات . دووڕووی مه‌سعود و درۆ و ساخته‌یی گه‌یشتۆته راده‌یه‌ک که ئیدی ناتوانرێت کاره‌کانی له‌مه‌ولا بشاردرێته‌وه.
لێره‌دا خه‌ڵکی کوردستان پێویسته ئه‌و راستییه بزانن که مه‌سعود هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه نییه ، چونکه هه‌موو ژیانی ده‌ست تێکه‌لکردن بووه له گه‌ڵ داگیرکارانی کوردستان، به‌ڵکو ورژاندنی پرسێکی ئاوا وه‌ک له‌م ماوه‌یه‌دا له دژی په‌رله‌مانتار عه‌دنان عوسمان ورژاندرا ، مه‌به‌ست ته‌نها روو وه‌رگێڕانی خه‌ڵکه له‌و فه‌زیحه گه‌وره‌یه‌ی بوودجه و تێپه‌ڕاندنی له تاریکیدا.
نوجه‌یفی ته‌ئکید کرده‌وه که ئه‌م ئیتفاقه له واری جێبه‌جێکردندایه و ده‌بێ مه‌سعود جێبه‌جێی بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

