هێرۆ خیرواللە تولفاح / ئوتومبیلى وەنەوشەى كردۆتە مەمكەمژە بۆ ژیركردنەوەى مەسئولە تۆراوەكان
02/09/2010, 12:00 (GMT+1)

پاش كۆنگرە فاشیل و سەرنەكوتووەكەى سێى ى.ن.ك ئەو كۆنگرەیەیى كە هیرۆخان ناوى كاندیدەكانى لە دەزگاى زانیارى چاپكرد و بە دكتۆر خەسرەوى وت تەنها ئەمانە پێویستە سەربكەون ، لەو كۆنگرەیەدا كەپێش چوار هەفتە لە ئەنجامدانى هەموو كەسێك ئەیزانى كێ دەرئەچێ و كێ تڕۆ ئەبێ ، پاش ئەم شانۆگەرییە زۆر كادرى كۆن كەبەتەماى دەرچوون بوون بۆ سەركردایەتى و دەرنەچوون و كرانە قوربانى لیستە چاپكراوەكەى هیرۆ خیرواللە تولفاح ، زۆر لەم كادرانە چونە ماڵەوە و چەند هەفتەیەك بە عاجزى خۆیان كەنارگیركرد بەڵام پاشتر هیرۆخان هەریەكەو ئوتومبیلێكى وەنەوشەى دوا مۆدیلى بۆكڕین و وەك مەمكەمژە كردى بەدەمیانەوە و ئیتر ئەوانیش خواهەڵناگرێ گڕۆزیان نەما و لەمەلۆتكە نوێكەیاندا كپبونەوە ، ئەو سەدان ملیۆن دینارەى لەم تەخشان و پەخشانەدا هیرۆخانى شاژن بەهەدەرى دا بودجەى گشتى میللەت بوو و میراتى بلەى ئەحە رەش نەبوو ، ئەو بەرپرسانەشى ئەم بەرتیلەیان لەهیرۆ وەرگرت مۆركى خیانەتیان نا بەنێوچەوانیانەوە .
ئەوەى من لێرەدا مەبەستمە ئەوەیە میللەت با زۆر باش ئەو راستیە بزانێت كە ئەو حكومەت و دەسەڵاتەى ئایندەى خۆیان و ماڵومنداڵیان خستۆتە ئاسۆیەوە ئەم حكومەت و دەسەڵاتە گەندەڵەیە كە هیرۆى ساجیدە ئاسا ئوتومبیلى وەنەوشەى تیا كردووە بە مەمكەمژە و مەسئولە نامەسئولە تۆراوەكانى پێ ژیردەكاتەوە ، بۆیە داواى من لێیان ئەوەیە كە ئەم هەڵوێستە خیانەتكارە و هەڵوێستى ئەندام پەرلەمەنەكانى گۆران لەبیرنەكەن كە چل و هەش ملیۆن دیناریان رەتكردووە كە بۆ كرینى ئوتومبیل بۆیان دابینكرابوو تــــــــــــــــــاكو لەكاتى هەڵبژاردنى رابردوودا لووتى هیرۆى خائین و كاسەلێسەكانى لەنێوقوڕپێ بنێن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

