بەڵگەیەكی روون و ئاشكرا..چۆپی و ههردی به زیاتر له 1 ملیۆن دۆلاری ئهمریکی ئهرزهیان وهرگرتووه..
22/03/2011, 12:00 (GMT+1)

من لەم نووسینەدا ئاڕاستەی ئێوەی دەكەم سوێند بە یەزدانی گەورە سوێند بە كوردستان نە بوختانە نە دروست كراوە بەڵكو (2) بەڵگەی زیندوون بۆ ئەوەی بەدواداچوونی لەسەر بكەن، هەریەك لە گۆرانیبێژان (هەردی سەڵاح و چۆپی فەتاح) پێش چەند مانگێك هەریەكیان زەویەكی زۆریان وەرگرتووە بە بیانووی دروست كردنی پرۆژەی هونەری لەسەری وەك ستۆدیۆ و هۆڵی ئاهەنگ گێران بەڵام بەداخەوە هەر لەگەڵ پێدانی ئەو زەویانە یەكسەر بە پارەیەكی زۆر و زەوەند فرۆشتویانەو ئیتر ئەوەش موڵكی گشتیە و پێویستە ئێوە ئاگاداربن كە چۆن ئەو زەویانە لە شاری هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێر بۆیان دابینكراوە، لەكاتێكدا ئەو دوو گۆرانیبێژە بە گوتەی خۆیان پارەی تۆماركردنی 1 گۆرانیان نیە ئەی چۆن دەتوانن پرۆژەی بازرگانی بۆ ئەو وڵاتە دابین بكەن.
(هەردی سەڵاح) پێش چەند مانگێك زەویەكی زۆری لە رێگای كەسنەزان وەردەگرێت بە گوتەی یەكێك لە براكانی (هەردی) كە بۆ خۆی بۆی گێرامەوەو سوێندی خوارد بە بڕی (59) دەفتەر دۆلاری فرۆشتووە كە دەكاتە (000 590) پێنج سەدو نەوەد هەزار دۆلار، تا ئێستا نرخەكەی دەست بەدەست لە بەرزبوونەوە دایە، ئیدی نازانم چەند دەستی دیكەی كردووە، ئەو برایەی (هەردی سەڵاح) دەڵێت ئەو زەویە بە بیانووی دروست كردنی ستۆدیۆ وەری گرتووە، بەڵام هەردی دەست بەجێ فرۆشتویەتی بە بێ ئەوەی حكومەت پێ بڵێ لە پشت چاوت دوو برۆ رواوە ئەرێ ئەم ستۆدیۆیە گەیشتە كوێ، ئێستاكەش بە بەشێكی ئەو پارەیە بەنزینخانەیەكی گەورەی لە شاری رانیەی دەروازەی راپەرین كریووەو یەكێكی دیكەی لەشاری كۆیە كریووە، بەڵی ئەو برایەی هەردی زیاتر بۆی گێرامەوە كە خەریك بوو عەقڵم بووەستێ گوتی ئێستاكە لەگەڵ یەكێك لە بەرپرسەكانی هەولێر زەویەكی زۆریان لە شەقڵاوە وەرگرتووە بە بیانووی دروستكردنی پرۆژەی گەشتیاری بەڵام وا خەریكن ئەو زەویەش دەفرۆشن و بەڵام چاوەڕێ دەكەن نرخەكەی بەرز ببێتەوە.
جەنابی سەرۆكی هەرێم ئەو هەردی سەڵاحە بە گوتەی هەڵبەست سەڵاحی برای كە ئەویش زەویەكی زۆری وەرگرتووه و پاشان بە رۆژی رووناك فرۆشتیەوە.. هەردی سەڵاح تائێستاكەش لە ئاسایشەكەی هەولێر بە پلەی مولازم موچە وەردەگرێت و بەردەوامیش بەشداری ئاهەنگە تایبەتیەكانی بەر پرسەكانی هەولێر دەكات.
دەربارەی (چۆپی فەتاح) ئەو خانمەش لە دوای بەشداریی كردنی لە ئاهەنگی كۆنگرەی (13) پارتی زەویەكی زۆریان لە هەولێر پێداوەو پێش چەند رۆژێك بۆی دابین كراوەو فرۆشتویەتی بە (67) دەفتەر دۆلار كە دەكاتە (000 670) شەسەد و حەفتا هەزار دۆلار، بە گوتەی یەكێك لە نووسینەكانی فرۆشتنی زەوی (چۆپی) لەگەڵ باوكی (ئیحسان فەتاح) بەیەكەوە چوون بۆ فرۆشتنی و زۆر پەلەشیان كردووە لە فرۆشتنی چونكە گوتویانە ئێمە دەچینەوە بۆ هۆڵەندا كاری زۆرمان هەیە، بۆیە ئەوەندە پەلەیان كرد ئەگەرنا پارەیەكی زۆرتری دەكرد ئەو كەسەی زەویەكەی لێ كریوون دەڵێت ئێستاكە (15) دەفتە قازانجیان داومەتی نایفرۆشم
بۆ زانیاری بەڕێزتان ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە تەمەنی (5) ساڵیەوە وەك خۆی لە دیمانە رۆژنامەوانەیەكان و تەلفزیۆنیەكان باسی كردووە، كوردستانی بەجێهشتووە و ئێستاكە جنسیەی هۆڵەندی لە گیرفانی دایە ئاخر ئەو گۆرانیبێژە ئاگاداری كامە مەینەتی و خەمی ئەو كوردستانیە، پاشان ئەگەر گۆرانیبێژێك ئامادە نەبێت ژیان لێرە بەسەر بەرێت خەڵكی خۆی بەخەڵكی وڵاتێكی دیكە بزانێت كە لەلای چەندان كەس گوتویەتی من نازانم یەك ووشە كوردی بخوێنمەوە جگە لە هۆڵەندی ئینگلزی بەچ حەقێك ئەو هەموو زەویەی پێدەدەن، ئایا هونەرمەندانی بەشداربووی كۆنگرە هەموو زەویان پێدرا؟؟؟!!
بێگومان نەخێر بەڵكو چەند هونەرمەندێك ئەو بڕە پاداشتەی كۆنگرەشیان تا ئێستاكە وەرنەگرتووە گوایە پارەكە نەهاتووە.
با نموونەیەكی بچووكتان بۆ باس بكەم (پەیوەند جاف)ی گۆرانیبێژ شوقیەكی نازستی لە هەولێر پێی دراوە كە پێی دەگوترێ شوقەكانی (زەكەریا)ی گۆرانیبێژ كە ئەویش دنیایەك موڵكی گشتی داگیر كردووە بە بێ ئەوەی كەس لێپیچینەوەی لەگەڵدا بكات، بەهەرحاڵ ئەو شوقەیەی (پەیوەند جاف) وەری گرتووە ئێستاكە لەوڵاتی سوید دەژی و لە هەولێر بە (3000) سێ هەزار دۆلار بەكرێی داوە، هەندێك هونەرمەند كە بەمانای ووشە هونەرمەندن و خاوەن هەڵوێست و كەسایەتی خۆیانن تا ئێستاكەش كرێ چین و بە كولە مەرگی دەژین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

