بەرنامەكەى TV كوردسات و میوانەكانى زانكۆى كۆیە
09/11/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرەتا ئەو خانمە بەڕێزەلێوژە خان حەقە بەدەر لە كارى بێژەرى هەر كارێكى تر بكات دڵنیام سەركەوت و دەبێت .وەك وابزانێ خەڵك لە تیڤیەكانى دونیا تەنها تەماشاى كوردسات دەكات , بێ بە هانە هەر لە خۆیەوە بابەتەكانى لە گەرمەى قسان قچ و بڕ دەكرد نەك هەر سەرى لە بینەر دەشێواندبگرە بابەتى پرسیارەكانى لەبیر دختۆر خدر و شێرزاد تالەبانیش دەبردەوە, وێراى ئەوەى جورئەتى كرد هێرشێكى ترسنۆكانە ش بكاتە سەر KNN و دواتر هەر دەم و دەست هیواى خواست خەڵك بە مەبەستى سیاسى وەرى نەگرن تەنها مەبەستیان زانستە .
دواتر بەڕێزانى هەڵسوڕێنەرانى زانكۆى كۆیە هێندە باسى شەرافەتمەندى خۆیان كردلە خۆ بە دوور ڕاگرتن لە مەحسوبیەت و خزم خزمێنەو ئەرشیف كردنى وەرەقە زۆرو زەبەندەكانى نووسراوى سەر مێزى خواردنەوەى مەسئولان بەڕاستى بە خۆم نەبوو پێكەنینە پڕ بەرائەتەكانیان وەك فریشتەى بە باڵیان لێهاتبوو.......
نازانم تاكەى , خەڵك بە كەر دەزانن , جارێ ئێوە غوسلى گەندەڵى و واسیتە و دزى لە خۆتان دەر بكەن جا ڕووى هاتنە سەر تەلەفزیون و ناو خەڵكتان هەبێت...من لێتان دەپرسم توێژینەوە زانستیەكانى جەنابتان و ئەو چەند سەد بڕوانامە پڕ دوكتوراو ماستەرە ,نەك لەسەر ئاستى كوردستان بەڵكو تەنها لەسەر ئاستى شارى كۆیە چەند كاریگەرى ئیجابە هەبووە؟ . لە لوبنان بەدەر لە هەموو دەوڵەتانى عارەبى بە هۆى متەنەوعى پێكهاتەى كۆمەڵایەتیان
سەد ساڵ دەبێت زانگۆكانى ئەمیریكى و فەرەنسى و ئینگلیزى و ڕێكخراوە تەبشیریەكان , ئەگەر زەمەنى شەڕى سەپێنراوى ناوخۆیان لێ حەزف كەى چ فاكتەرێكى گرنگ بوون بە میسلى دوڕ لە ناو نیشتمانى عارەبى دواكەوت و دەدرەوشانەوە.
هینەكەى جەنابتان تا چەند توانیوەتى كاریگەرى بكات لە بەرەو پێش چوونى ئاستى ڕەوشەنبیرى خەڵكى شارى كۆیە , چەند توێژینەوەتان لە سەر كێشەى درێژخایەنى نەخۆشى گورچیلەى دانیشتوانى شارى كۆیە كردوە بووەتە سیماى ناسینەوەى كۆییان , دیارە بوونى ڕێژەیەكى زۆرى كلس لە ناو ئاوى ناوچە شاخاوویەكەى شارى كۆیە,
من ئەو پرسیارە لە سەرۆكى پیرۆزى زانكۆى كۆیە دەكەم شارێك زانكۆى تێدابێت و تەڕەو سەوزەى تەنیشت گۆمى سەیان بە گوواوى شار بكرێت لەو كاتەى سیانزەمین ئەندامى زانكۆى كرینج بێت لەسەر ئاستى دونیا.
بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێم دڵنیابە گەر ئێوەش كەستان لە پشت نەبوایە وەك سەرۆكى زانكۆى پێشو تڕۆ دەكران و دەبوونە تڕى ناو ڕانكى.
زانكۆیەك بێت , كۆمەڵێك زوگورتى بەڕێوەى ببەن هەروا دەبێت كۆلێجێكى زانستى وەك زانستەكانى كیمیا و بایولوجى و بیركارى و فیزیا شێتێكى وەك شێركۆى برازاى مام جەلال و كۆمەڵێك بەعسى بەڕێوەى ببەن , دەڵێم لەم مەملەكەتە ڕەحمەت لە زاانست , كۆلێجێكى وەك یاسا كابرایەكى بێ مۆرالى ئەویش شێت وەك دكتۆر حاكم سایەق تەكسى هیمدادى برازاى كۆسرەتى و ڕێبینى دژە گەندەڵ بەڕێوەى ببەن , داد بۆ كوێ ببەین, لە موجمەلى قسەكانتان باستان لە واستە كرد ئێ باشە ئەگەر واسیتە نەبێت ئێوە چینە لەوێ
ئەو نوسسینەم تایبەت نیە بە ڤێلاكانتان و شكانەوەى جادەى حەقى عامى خەڵك و باغە كانتان.....
تەها ئەو ئامۆژگاریەتان دەكەم . زانست لەم ووڵاتەى ئێمە لەسەر دەستى ئەمسالى وەك ئێوە هێشتا پێى نەناوەتە سفر..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

