<

بەڕێوەبەرى ڕادیۆى دەنگى گەلى كوردستان و گەندەڵییەكانى

03/01/2011, 12:00 (GMT+1)
من بۆیە هەستام بەنووسینى ئەم ووتارە لەبەرئەوەى چیتر ویژدانم ڕێم پێنادات گەندەڵیەكانى بەڕێوەبەرەكەم كە وەك ڕۆژى ڕووناك دیارن باس نەكەم ، ئەم كابرایە نازانم لەكوێوە یەكێتى و ڕاگەیاندنەكەى دڵییان پیاى چوەو پێیان باشە نازانن كەسەرچاوەى بڵاوبونەوەى گەنەڵییەكان ئەم (سەربەست جیهادە) ى بەڕێوەبەرە! بەیانیان هەركەگەیشتە چوارتا دەست دەكات بەیارى كۆنكەن بە كۆمپیوتەرەكەى پاشان (FACEBOO) ئەكاتەوەو تا ئەڕواتەوە لەسەر خەتە كەچى هەموو خەتى ئەنتەرنێتى ژورەكانى كەى بڕیوە و ئەڵێت نابێت فەیسبووك بكەنەوەو ئیش و كارتان ئیهمال بكەن ئێمە دەپرسین جەنابى بەڕێوەبەرى ناداد پەروەر لەخۆتەوە گەندەڵییەكە فێربووین .... شتێكى خۆشى ترى ئەم كابرایە ئەوەیە لەهەموو شتێكدا خۆى بە پرۆفیسۆر ئەزانێت و دەڵێت شارەزاییم زۆرە ئەگەر موناقەشەشى لەگەڵ بكەیت جوێن بەخۆى ئەدات و ئەڵێت من واو من وا !!! بەهۆى ئەم كابرایەوە كووڕى چاك لەناو ئێزگەكەدا نەمان یا تەقریرى درۆى لێدان و دەركران یان بەشەڕ وازیان هێنا یا لێى بێزاربوون و ئیستیقالەیان كرد هەروەها گەندەڵییەكى ترى ئەم پیاوە ئەوەیە كچەكەى خۆى كردۆتە سكرتێرى خۆى و مانگى (450) هەزار دینارى بۆ بڕیوەتەوە لەكاتێكدا من حەوت ساڵە لەڕادیۆ كارمەندم (400) هەزار دینار موچەكەمە كوڕێكى بەسایەق نوسیوەو موچەكەى ئەدزێت بۆ خۆى ئەمە جگە لەبەتاڵان بردنى نەسریەى ڕادیۆكە كە لەگەڵ (عەلى جەلالى) مەسئول ئیدارە پێكەوە وەك برا ئەیخۆن و هەڵئەسنە سەرپێ ، ئێمە لێرەدا ڕووى دەممان ئەكەینە ئازاد جوندیانى و مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى و ئەپرسین ئایا كەستان لەم مدیرە گەندەڵە باشتر پێ شك نایەت بۆ ئەو شوێنە؟ كابرایەك ئەوانە گەندەڵییەكانى بێت ئیتر چ دڵێكتان پێى خۆشە و بەربوومى ئەبێت چى بێت بەرنامەى وەشەن هەورامان لەداخى ئەو وازى هێنا دڵشاد ئەحمەد لەداخى ئەو بەرنامەى ژیانەوەى كوردستانى وەستاند لەملاولا ئەڵێن تائەو مدیر بێت سەرى پیاناكەینەوە ئێستا ئێزگەكە بۆتە گەندەڵخانەو كەس تاقەتى كارى نەماوە ڕۆژ بەڕۆژ ئێزگە بۆ دواوە ئەچێت بۆیە تازووە فریاى بكەون تابەتەواوى نەكەوتوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست