
لەوەتەى لە پۆستى وزارى لادراوە، بۆئەوەى ناوو دەنگى نەكوژێتەوە, ناو بەناو چنار سەعد عەبدوڵا بەوتارێك یا دیمانەیەكى تیڤى لەسەر داواكارى خۆى، خۆى نمایش و پیشان ئەداتەوە, تا لەگۆڕەپانى ئیمڕۆى كوردستان ببێتەوە بابەت و باس, چنار سەعد ئەگەرچى لە كابینەى پێنجەم وەزیرێكى فاشیل بوو, بوە هۆكارى ئەوەى لەكابینەى شەشەمدا رێژەى پۆستى وزارى كەمتر بدرێتە توێژى ژنان و ئافرەتان, چونكە چنار سەعد توانا و رووى جوانى رەگەزى مێى ناشرین كرد, چنارێك كە نەتوانێ كێشەى نێو خێزانەكەى چارەسەر بكات چۆن ئەتوانێ مەینەتیەكانى كەسوكارى شەهیدانى پێ چارەسەربكرێ!؟ وەزارەتێكى گەورە بەڕەوەبەرێ! بەم هۆیەوە دیسان غەدرێكى گەورە لە چینى ژنان و ئافرەتان كرا بەپێنەدانى پۆستى وەزارى و كارگێڕى, كە (چنار) خەتابارى سەرەكى بوو وەك كەسێكى فاشیل, ئەوەى جێى تێڕامانە ناوە ناوە چنار لەسەر كۆمەڵگە و مرۆڤایەتى، وتار بڵاو دەكاتەوە، وەك ئەو وتارەى بە ناوى (كولتورى مرۆڤدۆستى) لە ژمارە 702 (رۆژنامەى هەولێر پۆست)دا كە باس لە مرۆڤایەتى و قوربانى بوومەلەرزەى (هایتى) دەكات, (دادە چنار) لەم وتارەیدا باس لە سەدان تیمى پسپۆر و پزیشك و هەزاران تەن خۆراك و دەرمان و هاوكاریكردن بۆ (هایتى) ئەكات، وەك بڵێى خۆى پێشتر لە وەزارەتى كاروبارى شەهیدان هێندەى هاوكارى كەسوكارى شەهیدان و لێقەوماوان و هەڵەبجەى كردبێ، ئیتر سۆزى بۆ لێقەوماوانى جیهانیش ئەچێ! (باجى چنار) ئەڵێ ئەم دیمەنانە جێگەى خۆشحاڵیەو شانازى بە مرۆڤ بوونى خۆمەوە ئەكەم, كام مرۆڤبونى خۆت!؟ كام هەستت!؟ لەبەشێكى ترەوە گلەیى لە كۆمەڵگەى بەش مەینەتى ئێمە دەكا گوایا (هەستى مرۆڤدۆست و بەهانەوەهاتنى هاوكارى و هاونیشتمانى و جیهانى رەنگى نەداوەتەوە), چنار خانم: جارێ پرسیار لە خۆت بكە ئایا ئەم هەستە مرۆڤ دۆستیە لە چنار سەعد رەنگى داوەتەوە!؟ یا لەنێو ئەندامانى خانەوادەكەت ئەبینرێ!؟ هەروەها باس لە (بوونى زیاتر لە سەدان رێكخراوى كۆمەڵگەى مەدەنى لە كوردستان دەكەى كە ناوزەدیان ئەكەى بە ((بەناو كۆمەڵگەى مەدەنى و بەناو مرۆڤدۆستى)) ، كۆمەڵگەكەمان بە غیاب دائەنێى لە (كولتورى مرۆڤدۆستى) و تاوانباریان ئەكەى بە لاوازى هەستى مرۆڤدۆستى و هەستكردن بەبەرپرسیارێتى...!! وەك بڵێى چنار هەرخۆى مرۆڤ دۆستە! جا ئەگەر وایە كێ بەرپرسە لەوەى كە كۆمەڵگەى سەرلێشێواو كردبێ!؟ هەموو هەستەكانى لاواز كردبێ!؟ گەر تۆ و هى وەك تۆ و خێزانەكەت نەبێ بە هەڵسوكەوتە ناوازەكانیان كێن!؟؟ كێ بەرپرسیارە لە غیابى كەلتورى مرۆڤدۆستى!؟ چنار باجى: جارێ لە خۆت و بنەماڵەكەتەوە دەستپێبكە؟ چنارێك كە هیچ هەستێكى نەبێ تەنیا هەستى لاى پارەو مەنسەببێ, لەبەرچاوى خەڵك خۆت و خانەوادەكەت هەر دزى و فاحیشەو گەندەڵى بكەن, چۆن خەڵكیش لەڕێگە لانادرێ!؟ تۆ كە لەنێو ماڵەكەت پارەى كاش و بلۆككراو هەڵدرابێتەوە, نەتوانى یارمەتیەكى سادەى خەڵكى لێقەوماوى شارەكەت و ئۆردوگاكانى دەوروبەرت پێبكەى! كام هەستى مرۆڤ دۆستیت! كام سۆز و وەفاداریت!؟ تۆ كە لەسایەى باوكى رەحمەتیت كەیشتبیە پۆستى وەزارى وەفات بەرامبەر باوكت نەبوو! دژایەتى هاودۆستانیت كرد, وەفات بۆ كێ ئەبێت!؟ تۆ كە بەزەییت بە ماڵە پوورەكەى خۆت نەهات لەسەر مەسەلەى خوشكت وەفات بەرامبەریان نەبوو لە چاوتروكانێكداخۆت و بنەماڵەسەرەڕۆیەكەت ماڵى پورە نزیكەكەت وێران و خاپور كردو تەعەدات لێكردن, جا چ هەستێكت بەرامبەر خەڵكى ئەبێ!؟ تۆ كە لەماوەى پۆستى وەزاریتدا خەونى كەسوكارى شەهیدانت خستە ژێر گڵ, هەموویانت بێ ئومێد كردن, ئێستا بەچ روێك دێى باسى هەستى مرۆڤ دۆستیمان بۆ ئەكەى و خۆیشت ناشرینتر ئەكەى! تۆ باس لە هاریكارى ئەكەى كەچى خۆت و ئەندامانى خێزانەكەت ماڵى خەڵك داگیر ئەكەن, زەوى دادەبڕن و بەناوى خۆتانى ئەكەن, ئەمەیە مرۆڤ دۆستیت!؟.
چنارخان تكایە رەزاى خۆت گرانتر مەكە و خۆت بێدەنگ بكە زۆرچاكترە تا چیتر برینى خەڵك نەكولێتەوە، ئەى ئەتۆ ئەوە نازانى كە هەركاتێ بێیتە سەر شاشەى تەلەفزیۆن ئیتر ئەو مەجلیسەى بەدیار ئەم شاشەوەن یەكسەر ئەبێتە باس و خواسى تۆ! چ باس وخواسێك!! هەرهەمووى شەرمەزارییە عەیب و عارى خۆت و عائیلەكەت هەرهەمووى بەگۆڕێ وەرەكرێ, یەك ئەڵێ ئەم چنارە شوى بە شوفێرى خۆى كردووە, یەكیتر ئەڵێ نەبابە ژنەو بەزۆر خۆى بەتەڵاقداوە, یەكیتر ئەڵێ سەڕەتانى پێستى هەیە, ئەویتر ئەڵێ هەموو لەشى تەجمیلە و هەمیشەیش تەجمیل ئەكا, تاباسى یەكە یەكەى ئەندامانى خێزانت, یەكیتر ئەڵێ خوشكى چنار بەدوو كەوتووە مێردى یەكەمى تەڵاقى نەداوە و لاى مێردى دووەمیەتى, یەكیتر ئەڵێ براى چنار هەرخەریكى كچ و ناموسى خەڵكە, مامى دزە و...تاد, هێندە بە بێزەوەرى باس ئەكرێن تا ئەوئاستەى گرەوتان لەسەر ئەكرێ بەبردنەوەى دەعوەتى سەر مێز، جا چنار بۆ خۆت والێئەكەى ببیەى مەززەى سەر مێز ببیتە بنیشتەخۆشەى سەرزاران و هێندە ناشرین بى كە قێز و بێزت لێبكەنەوە, جێى داخە كە (شەهید مامۆستا سەعد)ى باوكى رەحمەتیت لەماوەى درێژەى خەباتیدا ئەوەى بیناى كردبوو چنار سەعدو خانەوادەكەى لە شەوو ڕۆژێكدا تەخت و وێرانیان كرد! شەرەفى باوكیان نەپاراست! باجى چنارێك كە هێندە بێهەستبێ وابزانێ كە خەڵكانێك لە دەوروبەرین و ستایشى ئەكەن ئەى هەستت نیە كە ئەم كەسانە كاسەلێس و ماستاوچى و خەڵكى دوو ڕوو و دۆڕاو و چلكاوخۆرن!؟ یان تۆ پێویستت پێیانە و بەخێویشیان ئەكەى! لەوانەیە هەر ئەم دۆڕاوانە هەستى تۆیان داگیر كردبێ یان بەپێچەوانەوە گەرەكتە خەڵكى دۆڕاو بە شوێنتا بكەون و لەچوار دەورت بن!؟ با ئەم پرسیارە خەڵك وەڵامى بداتەوە.
خەڵكى كوردستان و كۆمەڵگەى كوردەوارى هێندەى ناخۆشى و مەینەتى بینیوە هاوسۆزى بۆ هەمووگەلانى جیهان هەیە و ئامادەشن كە هاریكارى پێشكەش بكەن بەڵام نەك لەڕێگەى دز و جەردەى وەك ئێوە، كە خۆیان پێدەوڵەمەند بكەن و هاوكارییەكان نەگەیەنرێتە شوێنى مەبەست, ئەوەى كە كەلتورى مرۆڤ دۆستیش لە كۆمەڵگاكەمان ناهێلێت هەرئێوەن و ئێوە لێى بەرپرسن بە هەلسوكەوتە نابەجێكانتان, سۆز و هەستتان دامركاوە خۆپەرستن و تەنیا خەریكى ژیانى خۆتان و ئەتانەوێ خەڵكیش خزمەتكارتان بێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست