<

كارمەندان و پزیشكە بەرێزەكانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش 25 ی تەمموز رۆژی تۆڵە سەندنەوەیە لە دز و گەندەڵەكان....

29/06/2009, 12:00 (GMT+1)
یەكێتی بەو هەموو پارەیەی كە لە كۆمپانیا تایبەتیەكانی خۆی و دزینی بودجەی حكومەت دەستیان ئەكەوێت تێر ناخۆن چاویان لە مووچەی كارمەندی داماو و قوڕ بەسەرە كە لە سەری مانگەوە تا كۆتایی مانگ چاوەروانی مووچەكەی ئەكات وەریبگرێت وبیدات بە كرێی خانوو و ماڵ ومناڵی پێ بەخێو بكات. وەكو خۆمان ئەزانین هەموو مانگێك لە مووچەكەمان ئەبڕن بێ ئەوەی كەسمان رازی بین لەسەر ئەو بڕینە كە لە كاتی دابەشكردنی مووچەدا بێ پرس كردن ..لەوانەیە ئەو بڕە پارٍەیە بۆ من هیچ نەبێ بەڵام كارمەندو پزیشكی وا هەیە لە سەرووی (25000) لێ ئەبڕن...
 بەڵام بەداخەوە ئەڵێم كە ئەوان چاویان لە مووچەی كارمەندان و پزیشكە بەرێزەكانی ئەو نەخۆشخانەیە كە لە بڕی هەر (100) هەزار دینار (1000) دینار ئەبڕن هەموو مانگێك لەو ڕۆژەوەی كە دامەزراوین لەوێ.. جا ئیتر ئەمان نازانم نەخۆشخانە و كارمەندی داماو بە چی تێ ئەگەن؟؟ بەڵام خۆزگە ئەتانزانی ئەم پارەیە بۆ چیە؟ ئەمە وەكو ئابوونە هەموو مانگێك لە هەموو كارمەندێك و پزیشكێكی ئەبڕن بۆ (ی.ن.ك) بەڵام سەد خۆزگە بۆ خزمەتی نەخۆشخانەكە بووایە ئەوا یەك كارمەند پێی ناخۆش نەدەبوو... بەڵام سەد مەخابن كە ئەچێتە گیرفانی پڕ نەبووی حیزبەوە بێ ئەوەی ئیمتیازیكی زیاترمان هەبێت لە نەخۆشخانەكانی دیكە بۆ ئەوەی بڵێین بە هەر حاڵ و عافێتان بێت...
 بەڵام بڵێین چی كە ئەوان بەو هەموو دزینە لە میللەت تێر ناخۆن دێن مانگانە مووچەی ئێمەش ئەبڕن... بەداخەوە نەخۆشخانەكانیش بووە بە كۆمیتەكانی حیزب... خوشك و برایانی كارمەند و پزیشكە بەڕێزەكان وەكو ئەزانین ئەمانە ریسوان ئەگینا چاویان لە مووچەی كارمەند و پزیشك نەدەبوو ... بۆیە ئێمەش دەبێت لەوە ریسواتریان بكەین لە 25 ی تەمموزدا.. هەقە هەمووومان بەیەكجار دەنگ بدەین بە لیستی گۆڕان ژمارە(57) ... چونكە هەموومان ئەزانین ئەو لیستە هەلًقوڵاوی ناو خەڵكە و بۆ دژایەتی گەندەڵی دروست بووە...
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست