<

بۆ: كۆسرەت گۆڤارى لڤین راست دەكا نەك جوندیانى وتواناولاوەندوئەوانیدى

24/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ژمارە (106)ى گۆڤارى (لڤین) كە دوا ژمارەیە راپۆرتێك بلاوكراوەتەوە لە ژێر ناوى (كۆسرەت رەسوڵ لەناو یەكێتدا بەپێى پلانێكى بەهێزباڵەكەى رێكدەخاتەوە) ئامادەكارى راپۆرتە شیكاریەكە لەوبابەتەدا ئاماژەى داوە بە (راگەیاندنى یەكێتى لە هەولێر) ودەڵێ /لەو راگەیاندنە لایەنگرانى باڵى كۆسرەت رەسول خالییەوتەواوى جومگە ئەساسیەكان لەلایەن (ئازاد جندیانى) یەوە داگیركراون وكادیرانى سەربە خەتى كۆسرەت رەسول دەركراون .
ئەوەى گۆڤارى لڤین ئاماژەى پێداوە نەك هەر راستە بەڵكو لە راست راسترە ،وە پێشتریش لە ژمارەكانى رابردوویدا راپۆرتێكى تایبەتى لەسەر راگەیاندنى یەكێتى لە هەولێر هەر لەلایەن گۆڤارى لڤین بلاوكراوەتەوە . ئەو كات (ئازاد حندیانى وتواناولاوەند) بەپەلەپەل خۆیان گەیاندە لاى (كۆسرەت رەسول) بۆ ئەوەى لەسەر ئەم راپۆرتە ئیجرائات نەكات .
بۆ ئەم ژمارەیەى گۆڤارى لڤین ، ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە (جندیانى وتواناولاوەند) لە ژوورەكەى دواوەى بارەگاى راگەیاندنى هەولێر كۆبوونەوەوبە هەرسێكیان روونكردنەوەیەكیان نووسى وپاشان بە ناوى (لاوەند نەوزاد) لە ژمارە(5006)ى كوردستانى نوێ لە رۆژى 23/10بلاوكردەوە بەناوى (لەبەر كاك كۆسرەت نا..لەبەر ئەوانى تر) لەو نووسینەدا دەیان درۆى شاخداریان هەڵبەستاوەوكەوتونەتە ماستاوساردكردنەوە بۆ كۆسرەت رەسول . گوایە ئەوەى لڤین باسى كردوە راست نیەو كەس لەسەر كاك كۆسرەت دەرنەكراوە .
لە وەلامى ئەو درۆچەواشەكاریانەى (جندیانى وتواناولاوەند) ئێمە دەڵێین : دەباشە وەرن پێمان بلێن ئەى ئەو (106) كادیرە چیە هەموو رۆژێك سكاڵا بلاودەكەنەوەودەچنە مەكتەبى سیاسى ولاى كاك كۆسرەت ودكتۆر بەرهەم وئەوانى دى ؟ ئایا ئەوانە لەسەر چى لە راگەیاندنى هەولێر نەماون؟ ئایا ئەوانە لە ئێوە باشتروزۆرتر یەكێتینین ؟ ئەوانە لە ئێوە دڵسۆزترنین؟ ئەوانە ماوە (17) ساڵە لەراگەیاندنى یەكێتى كاردەكەن وئێوەش هەموو دووسێ ساڵەوكەچى ئێوە كراون بە لێپرسراوپڕیش كراون لە ئیمتیاز!!دەباشە وەرن پێمان بڵێن :ئێوە لەسەر چ ئەساسێك ئاوا رەپێش خراون ورەپێش دەخرێن؟ ئەگەر ئەوە لەسەر بنەماى تەكەتولات نیە ، دەبێ ئەو ماستە بێ موونەبێ ودیارە لە بوارى (گ) دەستێكى باڵاتان هەیە بۆیە ئاوا لەلایەن (ئازاد جندیانى) بە خەستى بەرگریتان لێدەكرێ.
لە دوایشدا دەمانەوێ لەو نووسینەدا بەبیرتان بهێنمەوە كە ئێوە سەرتا هاتنە هەولێر وتەعین كران لە راگەیاندن بەرنامەتان نەبوو بۆ كێوماڵكردنى لایەنگرانى كۆسرەت رەسول ؟ ئەى ئێوە نەبوون دەتان ووت: جگە لە ئازاد جندیانى (ئەرسەلان بایز) یش پشتیوانیمان دەكا بۆ دژایەتى كردنى خەتى كاك كۆسرەت ، ئەو دژایەتیەش نەك هەر بۆ دەركردنى كادیرانى سەر بەو خەتە بوو، بەڵكو رێگریتان دەكرد لە بلاوكردنەوەى هەواڵى لێپرسراوى مەڵبەندەكان وبەرنامەى شەهیدان ، چونكە زۆربەى هەرە زۆرى لێپرسراوەكانى هەولێر دژى خەتى گشتى بوون تاكو ئێستاش هەر وایە . لەبیرتان نەماوە كە لێپرسراوى مەڵبەندى هەولێروجێگرەكەى چەكدارى ناردە سەرتان وئێوە بە پەلەپەل راتان كرد بۆ سلیمانى . ئەى هەر ئێوە نەبوون دەتان ووت / ئەو وێنەیەى كۆسرەت كە لە ژوورى لاوەند هەڵواسراوە بۆ ئەوەیە تا كۆسرەت وابزانێ لاوەند سەر بە خەتى ئەوە !ئەى هەر ئێوە نەبوون گالتەتان بە (كوڕە)كانى كۆسرەت دەكردوو دەیان ناو ناتۆرەتان بۆ هەڵدەبەستن تا كادیرانى راگەیاندن لە كۆسرەت وكوڕەكانى دووربكەونەوە. هەر ئێوە نەبوون ناوتان لە (مامۆستا بەكر)ى لێپرسراوى مەلبەندى هەولێرنابوو(گرى سۆ) گوایە ئەو وەك (پاپا)یەكە ویستویەتى ئاگر لە بارەگاى تەلەفزیۆنى هەولێر بەربدات. دەباشە ئەو هەموو شەڕانە لەسەر چیبوون ؟ ئەو هەموو خەلكە بۆ دەركرا؟ بۆ لە هەموو شوێنێك باس باسى كێشەى راگەیاندنى هەولێرە؟ دەپێم بلێن مەگەر ئەوە لەسەر تەكەتولات نەبێ ئەى لەسەر چیە ؟ هەى رووتان رەشبێ بۆ خۆتان ودرۆزڵەكانتان .
ئاخر یەكێتى كەوتۆتە دەستى كەسى وەك (ئازاد جندیانى) وبوودەڵەى وەك ئێوە بۆیە بەورۆژە گەیشت وحاڵى ئاوا باشە. دواجار بەو پەڕى راست گۆییەوە دەلێین /كاك كۆسرەت لڤین راست دەكا نەك ئەو سێ شاخدارە . وە ئێمە بەردەوامیش دەبین لە سەر مافەكانمان ونووسین ووەڵامان دەبێ لە هەموو كاتێكدا.




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست