<

بریارى لابردنى پێشەكى شارى كۆیە ناگرێتەوە

23/01/2010, 12:00 (GMT+1)
پاش دەرچونى بریارێك لەمەر نەمان و لابردنى پێشەكى لەسەر ئەو خانوو و شوقانەى بەمەبەستى نیشتەجێ بوون دروست دەكرێ لە شارو شارۆچكەو دێهاتەكانى كوردستان خەڵكى تارادەیەكى زۆر دڵخۆش كرد لە هەموو میدیاكانى كوردستان باسى لێوە كراو سەرۆكى دەستەى وەبەرهێنانى كوردستان بەرێز هێرش محرم لە زۆربەى ئەو ئاخافتن و لێدوانانە بەشدارى هەبوو و راو بۆچونى بۆ خەڵك روون كردەوە لەمەر شێوەو چۆنیەتى ئەو پارەتەرخان كراوەى بۆ ئەم مەبەستە بەكار هاتووە ، بمانەووێ و نەمانەوێ لە كوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان كرێچى زۆرمان هەیە و تواناى كرین و دروستكردنى خانوویان نیە ئەمەش واى كردووە كە بە كرێچیەتى بمێننەوە دیارە بریارێكى لەم چەشنە دڵخۆشكەرى سەرجەم ئەوكەسانەبوو كەخوازیارى بەشدارى كردنى ئەم پرۆژانەبوون شارى كۆیەش بەدەر نەبووە لە دەربرینى پاش ئەوەى بریارەكە رەنگى داوەو هاتە قالبى ئەوەى كە خەڵك بچن بۆ تۆماركردنى ناوەكانیان لەم بارەوە بەڵام چۆن چوون بەهەمان شێوە گەرانەوە و لەگەرانەوەیاندا دڵ شكاوى و بێ متمانەیى دروست كرد لەمەر پابەند نەبوونى كۆمپانیاى بەرێز كە ئێستا خەریكى خانووى نیشتەجێ بوونە لە رێگاى دەشتى كۆیە ئەم كۆمپانیایە بۆ كرینى خانووێك برى 1 كلیۆن پێشەكى لە هاوڵاتیان وەردەگرێت و بە8 قیست بۆخانوێكى 150 مەترى شەش مانگ جارێك برى 2750هەزاردینار وەردەگرێ و بۆخانوێكى 200مەتریش بەهەمان شێوە ملیۆنێك پێشەكى و شەش مانگ جارێك 3750 هەزار وەردەگرێ كە بە8 قیست پارەكە تەواو دەبێت بۆماوەى 4 ساڵ ئەو پارەى دەمێنێتەوەكەهى حكومەتەو بریارى لەسەر دەرچووە لەكاتى وەرگرتنى كلیلى خانووەكە قیستى حكومەت دەست پێدەكاو لە15%ەكەى كەتەرخان كراوە بۆ قەزاو ناحیەكان ئەوسا لێیان خۆش دەبێت دیارە بریارێك كە خەڵك بەرامبەر ئەم كۆمپانیایە ناوى ناوە بانێكەو دوو بریار بەهیچ شێوەیەك شمولى ئەم كۆمپانیایەى ناكات بریارێك كە دەرچوو دەبێ حسابى جێ بەجێ بوونیشى بۆ بكرێت بەڵام پابەند نەبوونى كۆمپانیاى ناوبراو بەم بریارە و كەمتەرخەمى و بەدوادانەچوونى حكومەت ئەوە دەسەلمێنێت كە شتێك هەیە ژێربەژێرى كە تەنها خواو خۆیان دەزانن ! كۆمپانیاى بەرێز پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە كە لەساڵى رابردوو ئەوان گرێبەستیان كردووە و شمولى ئەو بریارەى حكومەت ناكات بەڵام تەنها یەك قیستیان وەرگرتووە لەخەڵك و رۆژانە خەڵك سەردانیان دەكات و گرێبەست ناكەن چونكە وابریارە كۆمپانیایەكى تر دەست بە پرۆژەى دروست كردنى خانوو بكات و خەڵكى ئومێدى تەواویان بەم كۆمپانوێیەیە كە خزمەتى راستەقینە ببەخشێ و بریارەكەى حكومەت رەنگدانەوەى هەبێت و خەڵك ئاسودەو متمانەى بگەرێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست