له رۆژی پیش 31 ئابدا مه‌سعود چی پێ گووتین؟
31/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و که ئه‌م قسانه‌ی بۆ کردین، ئێمه زۆربه‌مان ئه‌و که‌سانه بووینکه ماڵ و گونده‌که‌ی حسێن ئاغامان وێران و تاڵان کرد، ئه‌ویش به ئه‌مری کاک مه‌سعود بارزانی خۆی. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه‌ی حسێن ئاغای سورچی وه‌کو گوندی سیساوا وایه.
(گونی سیساوا له پارێزگای هه‌ولێر گوندێکی زۆر وێرانه‌و خه‌ڵکه‌که‌یشی زۆر هه‌ژارو نه‌دارن)
له کۆتایی قسه‌کانییدا وتی سبه‌ینێ به ئاره‌زووی خۆتان چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌روه‌ک چۆن ماڵی حوسێن ئاغاتان برد.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و باسه له‌سه‌ر ماڵی حسێن ئاغا کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e1f169bc
تێبینی: وه‌ک بیستمه‌وه پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر ماڵی حسێن ئاغا، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه، داوای یاساییان له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمارکرد.
چه‌کدارێکی سوپای ڕزگاری له 31 ئابدا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

