<

بیناى حكومى و بازرگانى ئەهلى !!!

23/06/2010, 12:00 (GMT+1)

رەنگە ناوونیشانى ئەم بابەتە بەلامانەوە غەریب ونەناسراوبێت بەڵام ئەگەر دیقەتێكى وورد بدەین دەبینین هیچ نهێنیەك لەناوونیشانى ئەم بابەتە نیە و روون و ئاشكرایە و جێگاى تێرامان و هەلوەستە لەسەركردنە ، ئەگەر رۆژانە سەبرى شاشەى تیڤیەكان بكەین دەبینین سەدان ریكلامى بازرگانى بۆكردنەوەى خولى بەهێزكردن بۆ وانەكان دەكرێتەوە بەتایبەتى وانەكانى شەشەمى وێژەیى و زانستى بەواتا نوێیەكەى پۆلى دوانزەمى ئامادەیى وێژەیى و زانستى لەلایەن مامۆستا بەرێزەكانى ئەم شارە تائێرە سەرەراى هەندێك تێبینى بەڵام جێگاى دەستخۆشیە ، بەڵام ئەوەى جێگاى تێرامان و هەلوەستە لەسەركردنە زۆربەى ئەوخولى بەهێزكردنانە لەقوتابخانەكانى ناوشارى هەولێر دەكرێنەوە كەهەمووشمان دەزانین ئەم قوتابخانانە سەربەوەزارەتى پەروەردەن و واتە بیناى حكومین !!! بەڵام سەیرە لەبیناى حكومى كۆمەڵێك مامۆستاى بەرێز بازرگانى ئەهلى كەتەنها سوودى ماددى تاكەكەسى بۆئەومامۆستابەرێزانە هەیە ئەنجامدەدەن و بیناى قوتابخانەكان و كەل و پەلى قوتابخانەكان بەكاردێنن !!! زۆرجاریش وەكو خۆم تێبینیم كردووە لەئەنجامى ئەو خلانە دەیان بگرە سەدان كورسى دانیشتنى قوتابخانەكان دەشكێن و قوتابخانەكان تووشى شێوان و تێكچوون دێن لەبەرامبەر ئەمەشدا پارەى خولەكان دەچێتە گیرفانى چەند مامۆستایەكى بەرێز ، تۆبڵێى وەزارەتى پەروەردەى بەرێز ئاگادارى ئەم مەسەلەیە بێت ؟ من دلنیام وەزارەتى پەروەردە ئاگادارى ئەم مەسەلەیەیە بەڵام بۆچارەسەرى ئەم مەسەلەیە ناكرێت ؟ نازانم و روون نیە ، لاى هەمووان روونە لەبیناى حكومى كارى حكومى ئەنجامدەدرێت و لەبیناى ئەهلیش بازرگانى ئەهلى ئەنجام دەدرێت بەڵام بەداخەوە لەكوردستان ئەم دووهاوكێشەیە تێكەڵكراوە و لەبیناى حكومى بازرگانى ئەهلى ئەنجامدەدەرێت لەبەرامبەر سوودمەندبوونى ماددى چەند مامۆستایەكى بەرێز زەرەر بەوەزارەتى پەروەردە و بینا و كەل و پەلى قوتابخانەكان دەگات و زۆرجاریش كورسى شووشەى پەنجەرەى ئەوقوتابخانانە لەئەنجامى ئەوخلانە دەشكێت لەبەرامبەردا داوا لەوەزارەتى پەروەردە دەكەن كەئەو خەسارەتانە چاكبكاتەوە ، بۆیە لێرەوە بەپێویستى دەزانم ئەم بابەتە لەلایەن وەزارەتى پەروەردەى بەرێزەوە بەدواداچوونى جددى بۆبكرێت و هەلوەستەى لەسەربكرێت و چارەسەرى گونجاوى بۆبدۆزرێتەوە یان لەوبرە پارانەى كەلەقوتابیان وەردەگیرێت لەوخولانە نیوەى بۆوەزارەتى پەروەردەو كەموكورییەكانى ئەوقوتابخانانە بێت كەئەو خولانەى تێدا دەكرێتەوە یاخود وەزارەتى پەروەردە ئەو دیاردەیە بنربكات و نەهێڵێت چیتر ئەوخولانە لەوقوتابخانانە بكرێتەوەو كۆمەلێك مامۆستاى بەرێز لەپێناو سوود گەیاندنى ماددى بەتاكەكەسى خۆیان زەرەرو زیان بەپەروەردەو بەبیناكانى خوێندنى وەزارەتى پەروەردە بگەیەنرێت .


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان