بارزانی داوای لێبوردن له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات
07/06/2010, 12:00 (GMT+1)

بارزانی باسی له‌کوژرانی هه‌زاران هاوڵاتی کرد که‌به‌هۆی شه‌ڕی ناو‌و خۆوه‌کوژراون ئه‌مانه‌ی سه‌رۆكی پارتی به‌ناو دیموکرات باسی لێوه‌ده‌کات ته‌نها خۆڵ کردن به‌چاوی خه‌ڵکی کوردستانه، ته‌نانه‌ت هیچ ڕاستیه‌ك له‌م بیر و بۆچونانه‌ی مه‌سعود بارزانیدا نییه چو نکه بنه‌ماڵه‌ی شومی بارزانی جگه‌له‌کورد کوژی و ماڵ وێران کردنی خه‌ڵکی کوردستان زیاتر هیچی شتێکی باشتان لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ئێسته‌ش که‌باس له‌ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی
ده‌که‌ن له‌ترسی ئه‌مه‌ریکاوهاوپه‌یمانه‌کانتانه‌ده‌نا زۆر ده‌مێک بوو مانگی جارێك عه‌رزی عه‌زه‌ڵاتان ده‌کردو کوڕی خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژارتان به‌کوشت ئه‌داو قه‌تل و عامی یه‌کترتان ده‌کرد .
هه‌رچه‌نده‌ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وجه‌لالی کوژراون که‌سێکیان کوڕومناڵی بنه‌ماڵه‌ی هیج لایه‌کتانی تیا نه‌بوه‌هه‌رکاتێ ڕژێمی به‌عسیش تۆپێکی نابیت به‌کوردستانه‌وه‌سه‌رکرده‌وفه‌رمانده‌کانتان له‌پێش تۆپه‌که‌وه‌له‌ئێران بوون، یان له‌تورکیا هه‌رچه‌نده‌هه‌تا ڕاپه‌رین که سه‌رانسه‌ری کوردستان میلله‌ت ئازادی کرد و به‌عسییه‌کانیان گۆڕبه‌گۆڕ کرد بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ئێران چڵکاو خۆری ئیتلاعاتی ئێران بون هه‌تا بۆیان کرا
پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانیان ته‌سلیم کرد به‌وه‌ش هێشتا ڕازی نه‌بون و پاش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ئازاد کردنی کوردستان جارێکی تر که‌وتنه‌وه‌به‌کوشت دانی کوڕی خه‌ڵکی .
ئێسته‌ش پاش تیرۆر کردنی چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس وڕفاندن وتۆقاندنی هاوڵاتیان
ده‌یانه‌وێت خۆ ڵ بکه‌ن به‌چاوی میلله‌ت دا‌و شه‌هیدکردنی ڕۆژنامه‌نوسی چاو
نه‌ترسی گه‌له‌که‌مان سه‌رده‌شت عوسمان بخه‌نه‌پال بزوتنه‌وه‌ی گۆران جاریکی تر بکه‌ونه‌ئاژاواه‌نانه‌نه‌وه‌به‌کوشت دانی کوڕی خه‌ڵکی ، من که‌دوو برام شه‌هیده‌پاش ئه‌و هه‌مو زه‌حمه‌تیی وکه‌م ده‌رامه‌تییه‌ی خێزانه‌هه‌ژاره‌که‌مان که‌دایکمی تیاجگه‌رسوتاوو بوو هه‌ردوبراکه‌می تیا شه‌هید بوو من پرسیارێك له‌مه‌سعودو جه‌لال ده‌که‌م برایه‌کم له‌شه‌ڕی هاکاری شه‌هید بوو هۆی ڕودانی ئه‌وشه‌ره‌له‌ئه‌ستۆی کی دایه‌وکێ تاوانباره‌به‌رامبه‌ربه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌هید بون برایه‌کی ترم هه‌رله‌شه‌ڕی به‌ره‌ی جوت دا شه‌هید بو ئه‌ی ئه‌مه‌یان کێ تاوان باره‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌هید بونی ئه‌و پێشمه‌رگانه، من لێره‌وه به‌ئێوه ده‌ڵیم ئێوه ئێسته‌که‌شه‌ڕی ناو خۆ ناکه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت نییه‌به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانتانه بۆ ئه‌وه‌ی باری گوزه‌رانتان لی تێك نه‌چێت ده‌نا له‌به‌ر میلله‌ت نییه ئاسوده‌ییان لێ تێك بچێت یان به‌زیتان به‌کوڕی فه‌قیر و هه‌ژاردا بێته‌وه،جارێکی تر پێتان ئه‌ڵین نه‌جه‌لال و نه‌مه‌سعود که‌س به‌قسه‌ی ئێوه‌هه‌ڵ ناخه‌ڵه‌تیت خه‌ڵکی کوردستان به‌نه‌خشه و پلان ودرۆکانی ئێوه که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ماڤیای کوردی ده‌م به‌ست نابیت.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

