
جیاوازی نێوان دیکتاتۆریه‌ت و دیموکراتیه‌ت له وڵاتێکی وه‌ک عێراق و هه‌رێمێکی وه‌ک کوردستان بوونی نیه ئه‌م واقیعه سیاسیه‌ی ئه‌مرۆی ئێمه وه‌ک شانۆیه‌ک خۆی نمایش ئه‌کات هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که بتوانن نمایشێکی دیموکراسیانه‌ی فشه‌ڵ پێشکه‌ش به چاوی جیهانی بکه‌ن و له ژێڕ تاکتیکێکی سیاسی شه‌رمه‌زاریدا حکومه‌تیكی کارتۆنی دووباره دروست بکه‌نه‌وه . له هه‌موو وڵاتێک‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌توانێت کۆمه‌ڵێک که‌سی به تواناتر و شاره‌زاتر بێنێته ناو حکومه‌ت و به‌ژداریان پێ‌بکات له ده‌سه‌ڵاتدا به‌لام له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ر له پێشه‌وه ئاشکرایه‌وه و کورسی ده‌سه‌ڵات له سنورێکی دیاری کراوی کۆمه‌ڵێک که‌سدا ناچێته ده‌ره‌وه وه‌ک بڵێیت به‌س ئه‌وان سیاسه‌تمه‌دارن و توانای وڵات به‌ڕێوه بردنیان هه‌یه نمونه‌ی زه‌ق زۆرن له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌تا بۆ جاری دووه‌م و بۆ چوار ساڵی تری داهاتوو جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر سه‌رۆک کۆماره و نوری مالکی هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌مه له ئاستی عێراقدا له ئاستی هه‌رێمیشدا چ له ڕووی حیزبه‌وه چ له ڕووی ده‌سه‌لاته‌وه هه‌ر ئه‌و ده‌م و چاوانه‌یه که ساڵانی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه قسه‌یان ئه‌کرد ئه‌وه‌تا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆک هه‌رێمه و وه‌ک بڵێی ئێمه له وڵاتێکی پاشایاتیدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ین و پیاو نیه بڵێ من گونجاوم بۆ ئه‌و پۆسته ، ئه‌وه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه کاتێک یه‌ینه سه‌ر باسی حیزب ئه‌بێ ئه‌وه بزانین ڕاسته هه‌موو حیزبێک سکرتێری خۆی هه‌یه به‌ڵام حیزب ته‌نها مافی یه‌ک که‌سی پێوه نیه به‌ڵکو مافی هه‌موو کادیر و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی پێوه‌یه به‌ڵام له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ته‌ی هه‌ن یه‌ک سکرتێریان هه‌یه و له کاتی ئه‌نجامدانی پلینۆم و کۆنگره‌شدا هه‌ر وه‌ک بڵێی نه‌کرابێت چونکه هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕیت و ئه‌وانه‌ی خۆیان پیاوی ناو مه‌یدانن به‌س ئه‌وانن و که‌سیش ناتوانێت بڵێت من ده‌نگ نایه‌م رێک به جامانه‌که‌ی هه‌ڵ ئه‌واسرێت و نان‌بڕاو ئه‌کرێت ، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت ئێمه به چاوێکی واقیعانه بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی به هه‌موو حیزبێک و ده‌سه‌ڵاتێک نه‌وترێت هه‌ڵگری ئه‌قڵێکی دیموکراسیانه‌ن چونکه گه‌ر وابڕوات ئه‌وا سیاسه‌تی وڵات به‌ره‌و داڕمان ئه‌چێت و ئه‌زموونی وڵات به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت و سیاسه‌تی وڵاتان ئه‌توانێت باڵ به‌سه‌ر وڵات و حیزب‌دا بکێشێت بۆیه ئه‌بێت چی تر خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین چونکه سیاسه‌تی هه‌موو وڵاتێک گه‌ر گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ئه‌وا به‌ره‌و نه‌مان ئه‌ڕوات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ستانی ئه‌قڵی سیاسی بوبێت ئه‌وا نمونه‌ش له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ کشانه‌وه‌ی بیری سیاسی سه‌رکرده‌کانمان وه‌ک ئاشکرایه و مێژووش زۆر نمونه‌ی زیندووی تۆمارکردووه که زۆرجار له پێناو جێگه خۆشکردن و به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر سه‌رکرده‌کانمان ناچاربوون پشت بکه‌نه به‌شێکی زۆری هاولاتیان و پاشقول له هاوکوردێکی وڵاتی خۆی بگرێت وه‌ک به ئاشکرا ئه‌م ماوه‌یه به هۆی ڕێکه‌وتنێکه‌وه له نێوان مه‌سعود بارزانی و نوری مالکی پشت کرایه به‌شێکی زۆری هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که‌مان و ده‌نگێکی پاکی ئه‌و خه‌ڵکه به فیڕۆ ڕۆیشت جا له ژێر ناوی هه‌ر بزووتنه‌وه و حیزبێکدا بێت ، مێژوو سه‌لماندویه‌تی که له‌وه‌ته‌ی میلله‌تی عه‌ره‌بی پێده‌شت دروست بوون و له‌گه‌ڵ کوردا ژیاون هیچ کات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م میلله‌ته کاریان نه‌کردووه به‌ڵکو هه‌وڵی له‌ناو بردنیشیمان دراوه جا ڕێکه‌وتن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند وه‌زاره‌تێک له‌گه‌ڵ یه‌کێکی وه‌ک نوری مالکی نه‌ک وه‌ستانی ئه‌قڵه به‌ڵکو نه‌شاره‌زایی مێژوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌قڵی سیاسه‌تمه‌داره‌کانمانن، ئه‌وه ناحه‌قیه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کرا به ڕای من له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا نه‌کراوه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ڕای خه‌ڵکی ئازاد‌دا کراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که قورسای کوردی له وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا هه‌ره‌س پێهێناو و کوردی وا به‌رته‌سک کرده‌وه که داواکاری مادده‌ی 140 و مافی کورد له عێراقدا بووه کارێکی ئاڵۆز‌و ئاسته‌م.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست