په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر نهێنیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، کتێبێک که پێویسته هه‌موو کوردێک بیخوێنێته‌وه
11/07/2011, 12:00 (GMT+1)

1- پانا بردن و پشتبه‌ستن به ده‌ره‌وه و لێکترازندن و گه‌نده‌ڵکردنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری،دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی و کۆڵه‌که‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه، ده‌یان نموونه رووداو و به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م دوو بنه‌مایه له نێو ئه‌م کتێبه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.
2- ڕێزگرتن له جاش و خائنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌حموود ئاغای زێباری که خه‌زووری مسته‌فا بارزانیه که به درێژایی مێژوو دژی کورد و کوردستان بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خێزانی مسته‌فا بارزانی حه‌مایل کچی مه‌حموود ئاغای زێباریه، دانانی زوبێری خاڵی مه‌سعود بارزانی به فه‌رمانده‌ی هێز له بادینان دوای ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته له کورد ده‌بێت چ مانایه‌کی هه‌بێت جگه له سارد کردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان و دڵسۆزانی کورد، ده‌بێت ئه‌م سیاسه‌ته خزمه‌ت به کێ بکات جگه له دوژمنان، ئه‌وه‌ته بۆیه ئێستاش مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی ده‌دات به شه‌مه‌ی هارون و قاسم ئاغای کۆیه و هه‌تیوه‌کانی خله‌ی ڕه‌شه به‌حری له سه‌دا یه‌کی ئه‌وه گوێ ناداته پیاوه باشه‌کان،گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه.

3- جیاوزیکردن له نێوان کوڕه‌کانی خۆیدا، ناچارکردنی هه‌ر یه‌ک له عوبه‌یدوڵڵا و لوقمان و سابیر(که له دوو ژنه بارزانیه‌کانی بوون) بۆ په‌نا بردنه به‌ر حکومه‌تی به‌عس. له لاپه‌ڕه 382-383 دا کاک ئه‌یوب ده‌ڵێت: دوای چه‌ند ڕۆژێک له شکسته‌که‌و ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی جه‌زائیرله ئازاری 1975دا،لوقمان وای به چاکزانی که ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراق نه‌بێته‌وه وازی له ماڵ و موڵکی هێناو به‌ره‌و لای باوکی به ڕێکه‌وت که په‌نای بۆ ئێران برد بوو، له‌و کاتانه‌شدا په‌یتا په‌یتا حکومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی وه‌زیره کورده‌کانه‌وه نماینده و په‌یامی ده‌گه‌یاندا په‌نابه‌ره کورده‌کان له ئێران تا هانیان بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، لوقمانیش نامه‌یه‌کی له عوبه‌یدوڵڵای برایه‌وه پێگه‌یشتبوو داوای لێده‌کرد بگه‌ڕێته‌وه عێراق، له‌مه‌دا لوقمان هیچ گوناهێکی نه‌بوو که براکه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ نارد بوو، هه‌ر که مه‌لا مسته‌فا به‌مه‌ی زانی ناردی به شوێن لوقماندا تا بێته تاران، له‌و کاته‌ی که ده‌گاته تاران بارزانی له دیوه‌خانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی ناو ساواکی ئێرانی و ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیدا دانێشتبون، هه‌ر که لوقمان ده‌چێته ژووره‌وه جامی غه‌زه‌بی به‌سه‌را ده‌بارێنێت و ده‌ست ده‌کات به جنێو دان و هه‌رچی نه‌شیاوه پێی ده‌ڵێت به به‌رچاوی دانێشتوانهوه که واقیان ده‌وڕمێ و ده‌حه‌په‌سێن، له بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بکات تا ده‌وری چۆڵ ببێت و به شێنه‌یی ئامۆژگاریی بکات که گوێ نه‌داته ئه‌و نامه‌یه‌ی براکه‌ی و له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که لوقمان هه‌ست ده‌کات له ناخه‌وه که‌رامه‌تی شکاوه و ئه‌و هه‌مو وسوکایهتیهی پێکراوه به باوکی ده‌ڵێت: له پێناوی تۆدا من وازم له هه‌موو شتێک هێنا تۆش به‌م شێوه‌یه مامه‌له‌م ده‌که‌یت، یه‌کسه‌ر دێته ده‌ره‌وه و یه‌کسه‌ر سواری تاکسیه‌ک ده‌بێت به‌ره‌و سه‌فاره‌تی عێراقی . دوایی لوقمان لای چه‌ند هاوڕێیه‌کی باس له‌وه ده‌کات گه‌ر باوکی بیبردایهته لایه‌که‌وه و تێر دارکاری بکردایه پێی قبوڵ بوو نه‌ک له‌به‌رچاوی پیاوه‌کانی ساواک ئاوا سوکایه‌تی پێبکرێت، بۆیه به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی عێراق ده‌ڕوات به نیه‌تی ده‌ستکه‌وتنی پاسپۆرتێک تا به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕوات، که‌چی ده‌یخه‌نه ناو فڕۆکه‌یه‌که‌وه و ده‌ینێرنه‌وه بۆ عێراق، گومانی تێدا نیه که سه‌دام حوسێن پێخۆشحاڵ بوو به‌و خزمه‌ته به‌لاش و هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لا مسته‌فا به‌رامبه‌ر کوڕه‌کانی. ساڵی 1980 سه‌دام دوای کوشتنی عوبه‌یدوڵڵا لوقمانی براشی ده‌کوژێت، له ساڵی 1983شدا چوار کوڕه‌زای مه‌لا مسته‌فا ده‌یانکوژێت و سابیری مه‌لا مسته‌فاش ده‌کوژێت. ساڵی 1987ش به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ ئیدریس کۆچی دوایی ده‌کات به‌م شێوه‌یه مه‌لا مسته‌فا ڕزگاری ده‌بێت له هه‌ر چوار کوڕه‌کانی که له دوو ژنه بارزانیه‌کانی ده‌بن و ڕێگا ته‌خت ده‌بێت له‌به‌رده‌م کوڕه‌کانی حه‌مایل خانی زێباریدا تا کوڕه‌کانی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هه‌موو موڵک و ماڵی شۆڕشی کوردا که ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه له که‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی و براکانی و کوڕه‌کانیدا .

تێبینی: له‌به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی داهاتووی ڕووداوه‌کانی نێو ئه‌م کتێبه‌دا له ده‌رفه‌تێکی نزیکدا باس له چۆنیه‌تی ده‌رپه‌ڕاندن و ده‌رکردنی هه‌ر یه‌ک له عوبه‌یدوڵڵای مه‌لا مسته‌فا و شێخ عوسمانی بارزانیتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه له‌سه‌ر زاری کاک ئه‌یوب بارزانیه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

