سایتی PUK Media - دەروونێكی نەخۆش
29/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لەهەواڵێكی رۆژی 20/8/2009 لەژێر ناونیشانی " ئاسیا :نزیكەی 55 ملیۆن ژن توشی نەخۆشی ئایدز بوون " وێنەی ژنێكی باڵاپۆشی نقابی لەگەڵ هەواڵەكەدا دابەزاندوە . هەرچەندە من لەگەڵ نقابدا نیم و بە عورفی كۆمەڵگای دەزانم ، بەڵام بەتەواوی مانا دابەزاندنی ئەم وێنەیە وەك ئەوە وایە تۆ باسی چا بكەیت و رەسمی سەلكە سیرێك دابەزێنی ،چەندە دوورن لەیەكەوە . ئەمە نەك هەڵەی رۆژنامەوانیە بەڵكو ئیهانە كردنە بەكاری رۆژنامە نوسی پێش باڵاپۆشی .
لە چ وڵاتێكدا باڵاپۆشەكان هۆكاری بڵاوبونەوەی ئایدزن؟! پاشان بۆچی تەنها ژن دەبێ هۆكاری بڵاو بونەوەی بێت ئەی پیاوان؟! بۆ وێنەی پیاوتان دانەبەزاند ؟! لەوانەیە بیرتان چوو بێ وێنەی پیاوێكی ریشداریش دابەزێنن؟!! ئایا شەوەسورەكانی بەرپرسەكانتان و زۆرێك لەخۆیشتان هۆكار نین بۆ بڵاو بونەوەی ؟ هەرئێوە نین دەروازەكانی وڵاتتان بەرەڵاكردون و رۆژنە دەیان بیانی دێن و دەرۆن و هیچ سەنتەرو دەزگایەكتان نیە بیان پشكنێ و كۆنترۆڵی ئەو حاڵەتە بكات ؟ هەرئێوەنین سایكۆلۆجیەتی گەنج و لاوانتان شێواندوەو لاتان داون لە بیستنی راستی و پەروەردەی رەسەنی كوردەواری ؟ ئەی زۆربەیان هەڵنەهاتون لەدەستان و دەربەدەری وڵاتان نەبون ؟ بەڵێ زۆرینەی ئەو گەنجانەمان لە هەندەران شەوانە لە بارو پۆپەكان كات دەبەنەسەرو لەگەڵ چەندەها ژنی بەدرەوشتدا كاری سێكسی ئەنجام دەدەن و پاشان دەگەرێنەوە چەندەها كچی داوێنپاكی لای خۆیشمان توش دەكەن . ئەمانە هۆكارن یاخود باڵاپۆشەكان؟ ئێوە رۆژانە ستەم لە باڵاپۆشەكان دەكەن و بەهۆی ملكەچ نەكردنیان بۆ مەرامە گڵاوەكانتان لەخوێندن و دامەزراندن بێ بەشیان دەكەن یان دوایان دەخەن.
ئایدز لەو سەنتەرانەوە بڵاو دەبێتەوە كەبە پارەی ئەو میللەتە بەناوی سەنتەری رۆشنبیری گەنجانی بۆ بانگ دەكەن و ،ناچاربون لە پەنای سەنتەرەكەدا سەنتەریكی تەندروستی بكەنەوە بۆ پینەكردنی ئابرو ناموسی كچە ناسكۆلًەو داماوەكانی ئەم وڵاتە. لەو زانكۆیانەوە دادەكەوێت كە بەناوی زەواجی عورفی و موتعەوە كوران و كچانتان توش كردون و مەستان كردون تاوەكو هەرگیز بیر نەكەنەوە لەوەی ئێوە چۆن تەراتێن بە میللەت و سەروەت و سامان و ئایندەی وڵات دەكەن .
ئەمەش لینكی هەواڵەكەیە
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/20-08-2009/news08.html
سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

