<

قائم مەقامى قەزاى دوكان ئەیەوێ كارەساتەكەى لقى چوار دوپاتبكاتەوە

05/03/2011, 12:00 (GMT+1)
دكتۆر بەرهەمى كردار شەرتە و مەسعود مەدالیا ئەڵێن گەندەڵى هەیە ناڵین نیە بەڵام كاردەكەین بۆچارەسەركردنى ، ئەمە گەمەى راستەقینەى چەواشەكردنى میللەتە لەلایەن سەرانى دەسەڵاتەوە ، وەرن تەماشابكەن بكەن و وردبنەوە بزانن چۆن دلێرى سەى مەجید و حاكم قادر و مەحمود سەنگاوى ملازمێكى فەلى ئابروو لەكەدارى ئاسایشیان كردۆتە قائممەقامى قەزاى دوكان ، چۆن ئەم ملازم بەرهەمەش كە بەگێڕى تۆربۆ قەڵەمباز لەسایەى سیستەمى گەندەڵى یەكێتیدا لە ملازمەوە بووە قائم مەقام و بۆتە كاسەلێسێكى چڵكاوخۆرى دەسەڵات و وەك سەگ بەربۆتە خەڵكى ناوچەكە و فەرمان بەدەزگاكانى ئاسایش و پۆلیس دەكات هاوڵاتیان بتۆقێنن و ئەشكەنجەى هەموو كەسێك بكەن كە بیەوێ نارەزایى دژ بەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەربڕێ .

ملازم بەرهەم لەخۆنیشاندانەكانى ئەمڕۆدا بەئاشكرا بە ئاسایش و پۆلیسى وتووە كە دەست لەخۆنیشاندەران نەپارێزن و تەلەفونى بۆ حاكم قادر كردووە و فش و وڕى دنیایى بۆكردووە ، ئێمە لاوانى قەزاى دوكان و دەوروبەرى كە كۆنە ملازم بەرهەمى ئاسایش و تازە قائم مەقامى گەندەڵ لەخۆى باشتر دەناسین زەنگێكى ئاگاداركردنەوەى بۆلێدەدەین و پێى دەڵێن ئەگەر دەست لەم رەفتارە قێزەونە تاوانباریانە هەڵنەگرێت ئەوكات بەناچارى هەموو مەلەفەكانى گەندەڵى كۆنى ئاسایش و ناوبانگى گەڕەكى عەقارى سلێمانى و هاوڕێ كوڕەكەى مجمع پیرەمەگرون و زۆر شتى ترى بۆهەڵدەدەینەوە و خۆشى باش دەزانێت مەبەستمان چیە ، بۆیە ئەبێ زۆرباش بزانێت كە خەڵكى بەشەرەفى قەزاى دوكان و دەوروبەرى لەخۆنیشاندەران بەردەوام دەبن تا هەرەسهێنانى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى كەدووانى وەك ملازم بەرهەمى گەندەڵ تیایدا هەڵدەتۆقێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست