<

منیش دەڵم گەر بارزانى بام ؟

02/12/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆر لە مێژە دە بوو ئەم نوسینە م بنوسایایە بەڵام وتم ڕەنگە شێخ بارزانى بگۆرێت بەڵام نەمزانى ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دژى كپ كردنەوەى دەنگە ئازادەكان و ئازادیى خوازەكان و كوشتنى قەلەمەكان دەوەستێت,بارزانى گەر ڕۆژێك خۆت دابنیشیت ڕبردووى خۆت بخوێنینەوە و لە بە شێك لە خیانەتەكانت بكۆلێتەوە ئە وا ئەوسا دەزانیت چى مرۆڤێكى تۆ هەمیشە كەسێكى زۆر خۆ پەرستیت زۆر عەشائیریت نۆو بارزانى باوكت و نەوەكانى بنەماڵەكەت لە جوملەى مرۆڤایەتى دەرچون ئیوە دەستان چوە خوێنى كاكە سەردەشت كە لە دوا قۆناغى خوێندن بوو دایكى چاوەڕوانى ڕۆژى تەخەڕوجى دەكرد چاوەڕوانى دەكرد كوڕەكەى خوێندن تەواو بكات خزمەتێك بە كوردستان بكات بەڵام نەیزانى دەستى ڕەشى پاڵەوانى 31 ئاب پێى دەگات و دواتر دەیكات بە تیرۆریست بارزانى تۆ هەر ئەوە نەببوى كە لەگەڵ دارو دەستەى بنەماڵە كەتتدا,چەناى چەند ساڵە گەلى كورد بەدەستانەوە گیرى خواردوە من جامێك لە دەریایەكتان بۆ باسدەكەم.
1_ئاشبەتاڵ پێكردنى شۆرشى 14 ساڵەى نەتەوەیەك .....1975
2_شەهید كردنى 700 پێشمەرگەى یەكێتى لە شارى هەكارى كە بە داستانى هەكارى ناسراوە
3_كوشتنى بنەماڵەىفاخیر حەمەد ئاغا كە بە شێوازێى زۆر ناشرین كوژراون ساڵى 1974
4_زیندانە بەد ناوەكەى(ئاكرێ)
5_هێنانى دەبابەى بە عسى بۆ ناو هەوشەى پەرلەمان كە بە خیانەتى 31 ئاب ناسراوە
6_كوشتنى عبدولستار تاهر شریف
7_كوشتنى سۆرانى مامە حەمە لەبەردەم ماڵەكەى خۆیدا لە كەركوك كوژرا
8_كوشتنى خوێند كارو ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە ناو جەرگەى پایتەخت و فرێدانى لە موێل
9_راژان (جود)ئەم دەستە واژەیە تەنها كوڕانى بنەماڵە لێى تێدەگەن
10_شەهید كردنى 80 گریلا لە ساڵى 1996
11_كوشتنى حەمە علە قەرەچەتانى لە شەڕى ناوخۆدا كە پێشتر پارتى بووە لە و شەڕەدا بەدیل دەگیرێت و دەكوژرێت
12_شەڕى ناوو خۆو كوشتنى 12000 ڕۆڵە ى بێتاوانى ئەم میلەتە
13_رێكە وتن لەگەڵ پاسداران و پەلاماردانى كوردانى ڕۆژهەڵات لە ساڵى 1979
14_ڕۆڵى حشع كە بەهۆى ناكۆكى و باڵباڵێن لە ناو پارتیدا سالى 1963
15_مەلایى
16_هەمەدان 1964 بۆ 1966
ئەمانە دڵۆ پێكن لە دەریایە بارزانى ناڵێم هەموو ئەمانە ، تەنها یەك دانە لەمانە بدرێتە دادگایەك لە وڵاتانى دیموكرات خواز ئاخۆ دەبێت چی سزایەكت بەن ئەم شتانە زۆر سادەن بەڵگەى زۆرترم لایە لە دەرفەتێكدا دایدەبەزێنم هەر كەسێك بێت و تۆسقاڵێك ویژدان یاخود مرۆڤایەتى تێدا بێت دەڕوات وسەر لووتى خۆى ڕەش دەكات من سەیرم لێدێت هەر خۆى بە سەرۆك دەزانێت .
بەشى یەكەم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست