بەدرخان سندی عەفوت فەرموو
24/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم رۆژنامەیە بەشاهیدی هەموولایەك رۆلێكی گرنگی هەبوو لەناساندنی دۆزى كورد بەتایبەتی مەسەلە چارەنووسسازەكان بەلام نەدەگەیشتە ئەورۆلەى كەلەسالانى حەفتایەكانی سەدەى رابردوو دەیگێرا .
یەك لە شاهید حالەكان لەدانیشتنێكیدا لەگەل ستافی رۆژنامەكە نیچیرفان بارزانی ئەوەى دوپات كردەوە كە لەمێژووى راگەیاندنی پارتی ئیشى واباش نەكراوە كە رۆژنامەیەكى چاك دەربكرى .
بەلام دواى ئەوەى كە رۆژنامەكە چەندی دەچوو باشتر دەبوو هەندی لەناو مەكتەب سیاسی و راگەیاندن ئەو بەرەو پیش چوونەى تاخیان پی ناپەسند بوو چونكی گەندەلییەكانی ئەوانی دەردەخست لەبەر ئەوەى بەخەرجییەكى كەم رۆژنامەكی باش و پر فرۆش دەردەچوو ئەوانیش بەفرۆشى خەیالى هى خراپیان دەردەكرد.
جگە لەوەى بادینجى حەز لە بەعسییەكانی ناو پارتی پییان ناخۆش بوو كورد پەروەر لەو رۆژنامەیە كاربكەن ، بۆیە دورى سەرنووسەرى ئەوساى رۆژنامەكەیان كردە بیانوو (چونكە فلك الدین كاكەیی) ماوەیەكى كەم لە بەغدا مایەوە و گەراوە هەلیر لەویوە سەرپەرشى دەكرد ، بۆیە كۆنە بەعسییەكی سەگە پیاوى عودەى گۆر بەگۆر یان دۆزییەوە تاكردیانە سەرنووسەرى .
لەیەكوم كاردانەوە بەرێوە بەرى نووسین "موخلیس خۆشناو" ئامادە نەبوو تەنها رۆژێكیش لەگەل ئەو كۆنە بەعسییە كار بكات هەر لەبەر ئەم هەلویستەش لەو رۆ1ەوە لە هیچكام لە دەزگاكانی پارتى كارناكات .
جگە لەویش دكتور فواد حەمە خورشید وازى لەكار هینا دواى ئەوانیش وردە وردە كارمەندان لەبە نالەبارى و بى ئەدەبى سندى وازیان هیێنا نەك لەترسان .
كاكی سندى لە دیمانەیەكیدا كە لە سایتى روداو لە 22-9 -2009 بلاو كراوەتەوە دەلى كارمەنادنی ئەوساى رۆژنامەكە زۆبەیان كورد بوون بەلام لەترسان ئەوێیان بەجى هیشت نازانى لەبەر ئەو بووە نەك ترس چونكی بارودۆخى بەغدا هیچ كاتی خۆش نەبووە .
بۆ زانیاریش فرۆشى تاخیش هەرلەبەر ئەو لەكەمى داوە هەریەكەم هەفتە كەناوى ئەو كەوتە سەر رۆژنامەكە چوار هەزار 4000 دانە فرۆشى كەم بووەوە لەبەر ئەوەى خەلكى بەغدا هوشیارن لەبیرى ناكەن كەتا سالى 2001 دەستەراستى عودەى بووە ئیستاش باسی وەتەنیات دەكا .
جادكتۆر سندى عەفوى فەرموو كاتیك رۆژنامەكە فرۆشى باش بوو هەمدیس خوێنەریش هەبوون بەلام لەسایەى سەرى ئەوو ئوانەى هەلیانبژاردووە ئێستا رۆژنامەكەكە بەبەلاشیش كەس نایخوێنێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

