مەلا بەختیار چۆن هەوڵی دا مناڵێکی ١٣ سالان بە د. رۆژ نوری شاوەیسدا بتەقینتەوە
05/05/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەم کەسایەتیە پەت پەتینی سیاسی و فیکری زۆرە بەشە و رٶژێک لەم سەرەوە دەچیتە ئەمسەر. لەهەموشی مەترسیداتری دەمیکە مەلا بەختیار هەول دەدا شەڕێک لە سلێمانی هەلبگیرسێنی و روبارێک لەخوینی گەنجی ئەم شارەی تیا بروات لەکاتێکدا بۆ خۆی نمونەی کەسێکی ترسنۆکە ، لەوماوەیەدا هەرەشەی دەکرد دەبێتە پلنگ بەلام بیبینن لەم لینکدا چون لەبەردەم تورکەکان هەلدێت، لەکاتیکدا ئالای ولاتەکەی لەبەر چاوی دەدرێننن
لەم بابەتەدا دەمەوێ ماهیەتی ئەو کەسایەتییە درۆزنەتان بە بەلگەوە بۆ باس بکەم کە چی بەگوتار و قسەکانی چ پاڵەوانێکە، بەڵام لە ماهییتەدا و بە کردار کەسێکی تیرۆریستە:
شلیر منالێکی ١٣ سال دەبێ لەگەرمەی شەری ناوخۆ ئەم مەلا بەختیارە گروپێک کەسی هاوشیوەی تیرۆریستەکانی قاعیدە و داعش ئامادە دەکات بۆ خۆ تەقاندنەوە بە رۆژ نوری شاویسی پارتیدا ، بەلام دواتر ئاشکرا دەبن و دەگیرین ئەم کچە چەندین سال لەزیندان بوو ، خەلکێکی زۆر بینیویەتی و دیداری لەگەلدا کردوە ئەوەی من بزانم لەناو زیندان زۆر دەستدرەژی سیکسی بەرامبەر دەکرا، تەنانەت ترسیشی هەبوو کە ئازاد بکرێ ، نەیدەزانی بەرەو کوێ بروات.
دایکی ئەو کچە ١٣ سالیە دوای ئەوەی بە چیرۆکی کچەکەی زانیە جەلتەی دل لێی دا و مرد.
سەیر بکەن مەلا بەختیار، وەک کەسیکی مەدەنی خواز خۆی نمایش دەکات بەلام لەکرداردا چ ماهیەتیکی قاعیدە و داعش ئاسایی هەیە، بزانن چۆن دوو هاولاتی بیتاوانی کردۆتە قوربانی خۆی و حزبەکەی
دەبێت بلیم مەلا بەختیار نەک ناتوانێ نکۆلی لەو تاوانەی بکات بەلکو ئەمە دۆسیەکە لەبەردەستی پاراستنی پارتیە، هەر کاتێک بیانەوێ مەلای ئازار پێدەدەن بۆیە لەدوای ئەو تاوانەوە، مەلا بەختیار ناويری رەخنە لە ماڵی بارزانی بگرێ
بۆ تەواوی چیرۆکە تیرۆرستیەکەی مەلا بەختیار سەیری ئەم لینکە بکە
http://yndk.com/Archive/medya/2006/m234/m234-6-7.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

