تەنها مووچەكەی نەوشیروان مستەف دیارە!
22/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی كەمەبەستمە ئەوە كە بەڕێزیك ووتارێكی نوسیوەو بەقسەی ئەوبیت نەوشیروان مستەفا ماڵی خەڵكی كوردستانی بڕیوە ئەویش بەقسەیەكی هەڵبەستراوی مەلا بەختیار خەڵەفاوەو هەستاوە بە داڕشتنی ووتارێك لەسەر قسە هەڵبەستراوەكانی مەلابەختیار بەوەی كە نەوشیروان مستەفا مووچەكەی هێندەی پینج ساڵی سەرۆكی هندستانە كاكە من لیت دەپرسم گریمان نەوشیروان مستەفا یەكەم جەردەیە لە ووڵاتداو ماڵی خەلكی بریوە ئەی خۆ مەلا بەختیار بەوەشەوە نەوەستاوە تەعەدای شەرەف و نامووس لەخەڵكی كوردستان و كچ و ژنی ئەم میللەتەوە ئەكات مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی كردووە بۆ یاریكردن بەخەڵك و سامانی میللەت ئەی بۆچی نایەیت ئەمە بكەیتە سەردێڕی نوسینەكانت فەرموو نزیكەی 10 ساڵە گەندەڵییەكانی مەلابەختیارو برادەرانی ئاشكرا ئەكرێن تۆ لەوكاتەوە لەكوێییت بۆچی شتێكت لەسەر نەنووسیوە ؟ جورئەت ناكەیت یان بەپشتیوانی ئەو لە ئەم و ئەو ئەدەیت ...ئیستاش لەگەڵ بیت مەلابەختیار یەكەم كەسە ئەگەر ریگەی تەواوی پێبدرێت هەموو مافیكت لێ زەت ئەكات نەك هەر ئەو ئەوانەی كە دژی بەرژەوەندییەكانییان بوەسیتەوە دزیكردنیش بووەتە موڵكی یەكێتی و پارتی نەك نەوشیروان مستەفا من ئەوەندەی ئەو پیاوەم ناسیبێت هەمیشە دەستی بۆ پارە درێژ نەكردووە چۆن مەلا بەختیار لەبەر خاتری پارەو ماڵ كەرامەتی فرۆشتووە بە هەمووشێوەیەك ئەوەشی كە بەبەڵگە بیسەلمێنێت نەوشیروان مستەفا گەندەڵەو مانگانەی لەبەرپرسەكانی ناو مەكتەبی سیاسی زۆرترەو لەهی سەرۆكی ووڵاتێك زۆرترە پێم باشە نەترسیت ئەو قسەیەی كە مەلابەختیار كردوویەتی تۆ ئیسپاتی بكەیت و سبەینێ نەوشیروان مستەفا تەسلیم بەدادگا بكەیت نەك ئەو هەموو گەندەڵییە بەرچاومان بكەوێت و بەختیار و سەعدی پیرە بەخەڵك پێبكەنن و تۆش تەنها بە شتی بێ ماناو بی بەلگەوە بئالییت.
بەهەرحاڵ ڕەخنەگرتن مایەی خۆشحاڵییە بۆ سەركردەك كە خەڵك دیاری كردووە وە خەڵكیش مافی خۆیەتی مووحاسەبەی سەركردەكەی بكات و بزانێت ئەو مووچەیەی لەكوێ هیناویەتی بەڵام نەك وەك تۆ نوسینەكەن فریوی خواردووە بە درۆكانی مەلا بەختیاری خائین و خۆفرۆش كە حیزبەكەی كردووە بەقووربانی پارەو مەبەستی تایبەتی .......ئەگەر سبەینێش دوانی وەكو تۆ چاوپۆشی زیاتر لەگەندەڵیەكانی مەلا بەختیاری خۆفرۆش بكات بەدڵنیاییەوە ئەو خیانەتەی كە لەتۆو كە سووكاری شەهیدانی ئەكات لەتۆشی ئەكاتەوە .....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

