خۆپیشاندان له‌زاخۆ: سیناریۆكه‌ی پاراستن، گه‌مه‌یه‌كی سیاسیه
03/12/2011, 12:00 (GMT+1)

گومان له‌وه‌دا نیه و ڕون و ئاشكرایه ئه‌وه خۆپیشاندان نه‌بوو، خه‌ڵكی ئێستا بە ئاگایە و جارێكی تر دوای درۆكانتان ناكه‌وێت ته‌واوی میلله‌ت لێتان تێگه‌یشتوه و بڕوایان به فرمێسكی تیمساحەکانی بنەماڵەکانی بارزانی نیه و ته‌نانه‌ت له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانیشتان ناترسن.
پیاوه‌كانی جه‌لالی وامان پێ ده‌ڵێن گوایه ئێمه هاوپه‌یمانین و له‌گه‌ڵ كوڕانی مه‌لامسته‌فانین، به‌ڵام هه‌ر بڕیارێك له پاراستن و خێڵی به‌رزانی ده‌ربكرێت، ده‌بێت جه‌لالیه‌كان ملكه‌چ و سه‌ردانه‌وێنن خاوه‌ن به‌ڵێن بن له ئاستی هه‌موو داواكاریه‌كانی ئاغاكانی بنه‌ماڵه.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆی زاخۆ، بووە مایه‌ی گاڵته‌جاری كوڕانی مه‌لاسته‌فا له ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌جۆریك ڕیسوابوون تا ماون ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی له نێوچه‌وانیان نه‌بڕێت، هه‌ركاتێك ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بیانه‌وێت پاساو بهێننه‌وه به‌وه‌ی دیموكراتین و مافی تاكی كۆمه‌ڵ پێشێل ناكه‌ن، سه‌رۆكه‌كه‌یان به په‌ڕۆیه‌كی زه‌رد دێت و ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ده‌سڕێ و به‌ڵێنی موچه و پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری به‌خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئیتر له‌مه‌ودوا ئێوه‌ش ده‌بێت وه‌ك تاوانبارانی به‌عس وێنه و ناوتان له‌سه‌ركارتی كۆنكه‌ندا بێت و ببنه یاری به ده‌ست هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیانین وناتان ناسان، به‌ڵام له كاتی كۆنكه‌ن و یاری كردن‌دا بزانن ئێوه‌ش له خانه‌ی تاوانبارانی به‌عس دان و خیانه‌ته‌كانی 31ی ئابتان شایه‌تی مێژوی ڕه‌شی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌تانن، ئێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بهارزانی و به‌كرێگیراوی ئه‌ردۆغانن. ئێوه‌ن ماڤیا و به زۆر خۆسه‌پاو وحوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

