که‌ی بیر ئه‌که‌ینه‌وه..
05/07/2010, 12:00 (GMT+1)

رۆژی سێشه‌ممه 29/6/2010 سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ زه‌فه‌ر چاله‌یان وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ كاروباری بازرگانی ده‌ره‌كی و شاندێكی یاوه‌ری کۆبونه‌وه و له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا
هه‌ریه‌کێکیان خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕی و زه‌فه‌ر چاله‌یان سڵاوی سه‌رۆکی تورکیای به مه‌سعود بارزانی گه‌یاند، له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا چاله‌یان کوردستانی به ناوه‌چه‌یه‌کی هێمن و ئارام له‌قه‌ڵه‌مدا هیوای خواست
که کوردستان ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا.
بابه‌تی من لێره‌وه ده‌ست پێ ئه‌کا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م وتانه‌ی سه‌ره‌وه بخوێنینه‌وه وا هه‌ست ئه‌که‌ی که کورد و تورک برای گیانی به گیانین و تورک ئه‌وه‌نه‌ی کورد خۆشئه‌وێ که هه‌رده‌م به پاڵپشتی بووه
و تا ئێستا دڵۆپێک خوێنی کوردی نه‌ڕشتووه به‌ڵام هه‌ر له ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری مێژوو بکه‌ین ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکمان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێ که کردویه‌تی وه هیچ کات کوردی نه‌ویستوه
هه‌رده‌م به زمان لوسی له‌گه‌ڵ کورد قسه‌ی کردوه هه‌موو کات ویستویه‌تی کڵاو بۆ کورد بدورێ کوردیش دوای ئه‌و کڵاوه بکه‌وێ که با بردویه‌تی من لێره‌دا به‌وه سه‌رسامم که سه‌رکرده‌کانمان وه‌ک بڵێی ئاگایان
له مێژوو و ئێستای کوردستان نیه ئه‌وه‌تا تورکیا به ئاشکرا تۆپبارانی کوردستان ئه‌کا و ده‌ستدرێژی ئه‌کاته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا نیشته‌جێن و ژیانیان لێ ئه‌کا به دۆزه‌خ
که‌چی ئێمه به دۆستی خۆیان دا ئه‌نێن و ئێمه‌ش به ده‌میانه‌وه پێ ئه‌که‌نین ئه‌مه‌وێ بزانم تا که‌ی بیر ئه‌که‌ینه‌وه و له خه‌و هه‌ڵئه‌سین و دۆست و دوژمنی خۆمان له‌یه‌ک جیا ئه‌که‌ینه‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

