ژنه فارسه‌که‌ی مه‌نسور بارزانی بناسن
29/09/2012, 12:00 (GMT+1)

مه‌نسور به جۆرێک شه‌یدای ئه‌م ژنه فارسه بووه، هه‌ست و هۆشی له به‌ر بڕیوه و ئاگای له خۆی نه‌ماوه، به راست و چه‌پدا پاره‌ی بۆ ده‌نێرێت، ڤیلایه‌کی له دوبه‌ی، هه‌روه‌ها شوقه‌یه‌ک له ئێران، شوقه‌یه‌کی دیکه‌شی له به‌ریتانیا بۆ کڕیوه، سوداب به کلاسی یه‌که‌م و گرانبه‌های فڕۆکه سه‌فه‌ر ده‌کات، مه‌نسوریش به لێشاو پاره‌ی بۆ سه‌رفده‌کات و هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی خۆجوانکردنی بۆ کردووه، هه‌ر له ته‌پڵی سه‌رییه‌وه تا کو بنی پێی نه‌شته‌رگه‌ریی کردووه. چاککردنی لێو و لووت و بۆتۆکس (BOTOX)، له فه‌ڕه‌نسا و له‌نده‌ن، هه‌موو مانگێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌چێت.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، که مه‌نسور به ته‌واویی کوردستان جێ بهێڵێت و واز له ژنی یه‌که‌می له سه‌ری ره‌ش بهێنێت و بچێت له‌گه‌ڵ سودابدا بژی، هه‌روه‌ها پاره بۆ که‌سوکاری ئه‌م ژنه فارسه‌ش سه‌رف ده‌کات، هه‌ر کاتێک داوا له مه‌نسور بکه‌ن، که نیازی سه‌فه‌ریان هه‌بێت.
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ژیانه هایلایڤهی که ئه‌م ژنه تێی که‌وتووه به‌هۆی مه‌نسور بارزانییه‌وه سه‌یر بکه:






هه‌واڵی په‌یوه‌ست به‌م باسه:
1/ کوردستانپۆست کێشه‌ی نێوان مه‌سعود و مه‌نسوری کوڕی بڵاوده‌کاته‌وه
2/ ژنه فارسه‌که‌ی مه‌نسور دوو گیانه‌یه و منداڵی ده‌بێت، مه‌سعود بارزانی به‌مه نازانێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

