گۆڕان بۆ لە ناوبردنی دەسەڵاتی گەندەڵ و بێ متمانەی جەماوەر !!
16/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەی كوردینا ئەی مەردینا بادەست لەناودەست كەین هەموو بۆ لە ناوبردنی ئەم گەندەڵانە. 18 ساڵە پەیتا پەیتا گەنج و كوڕو كچ و لاوی ئەم كوردستانە بەتاڵان ئەبرێن هەندێكیان شەڕی ناوخۆ بردنی و هەندێكیتریان دەرەوەی وڵات و مەرگیان هەڵدەبژارد و هەندیكیی تریشان لە داخیان یا شێت دەبوون یان خۆیان ئەكوشت. بیرتان نەچێتەوە ئەم دوو دەساڵاتە چیان بەم هەرێمە نەكرد لە كورد كوژی خیانەت و جاشێتی و بە عسێتی تاكار گەیشتە ئەوەی كە سەرانی كلك زەرد بەعس بهێنەوە سەر گیانی كوردوو پایتەختی هەولێر ی هۆلاكۆ بەزین بە دەبابەو كلكی زەردی دریژیان هەولێرایان غەرقی تۆزكرد ئەوانەی كەوا لەهەولێرن توخوا بچن سەیری شوێنی گولە تۆپەكە بكەن كە بەناوچەوانی بینای پەرلەمانەوبوو لە(31 ی اب)دا ,دوای نۆژەن كردنەوەشی هیشتا دیارە شوێنەكەی, كەئەت ووت بە دڵی منەوەیە لە كەناڵی جەزیرەی عەربی پیشانی ئەدات خۆ بیرتانە سەدان پێشمەرگەی (ی ن ك) بەدەستی كلك زەردەكان و بە عسیەكان شەهید كران و تەنانەت هەندێكاین بەدیلی و برینداری ڕەمی كران و هەندێكی تریشیان لە ناو پوشدا بە برینداری سوتان ئەوە ڕۆڵەی ئێوە بوون ئەوان كورد بوون ئەوانە برسی و بێ پارە بوون منداڵاكانیان چاوەڕێ بوون بێنەوە و تاوە كوو نوقڵە ڕەقەیەكیان بۆ بكڕن تاوەكو شەكری جگەریان بدەن بە دوو سەد دینار معاش, هەر چاوەڕین منداڵ كانیان باوكیان بگەڕێتەوە تاوەكولەئامێزیان بگرن و كەف و كوڵی بێ باوكیان لە گیان و دڵ دەربكەن. بێسودە ئەمانە ستەم كارن تەنانەت ئیستاش معاشەكانیان بە شی خوراك و جل و بەرگیان ناكات جا چ جای كۆمپیوتەر هێڵی ئینتەر نیت بكڕن وەك كۆڕو و كچی مەسئول بە كاری بهێنن دەك ڕیسواو زەلیل بن وەك چۆن ئیستا بە ڕسوایی ئەتان بینم كەچۆن كونە مشكتان لێبۆتە قەیسەری پارەی ئەو منداڵ بێباوكانە ئەخۆن و بریسكەسمڵتان یەت لە ڕووتان یەت بچنە ماڵەشەهید . بچنەئۆردووگاكان بۆماڵی شەهیدەكان و سەیری ماڵیان بكەن هەندیكیان سەلاجەشیان نیە تاوەكوو لە گەرمای هاویندا چۆڕێ ئاوی سارد بخۆنەوە تەق تەق لەدەرگای ماڵە دراوسێكانین ئەدەن توخوا زەحمەت نەبێت جامێ سەهۆڵمان بدەرێ ,دەك بە ناخا ڕۆچن ئەرز لەخۆتان نەگرێت ,پارەی شەهیدان مەبەن بۆ منداڵاكانتان ئەوان نازانن با پارووی حەرام نەخۆن فێرنەبن وەك ئێوەبن چونكە ئێوە ئەڕۆن ئەوەندەتان نەماووە یان ئەوەندەتان لە بانكەكانی دەرەوە داناووە لیتان نابڕێتو ترستان نیە وریای خۆتانبن یان زوو وەرنەوە بەرەی میللەت (لیستی گۆڕان) یان ڕاكەن ووڵات جێبهێڵن .
بە داخەوە سەد جار بەداخەوە كە ئەبینم قارەمانەكانی داستانەكانی كورد ئێستا سوكایەتیان پێدەكرێت و نانیان ئەبڕن (داستانەكەی كە ڕۆژی دەجار پارتی لە تەلەفزێۆنەكەیانەوە لێی ئەداتەوە خواكوڕك و داستانی دابان هەلاج و سەری ڕەش و داستانی سێ مانگەی قەیوان ماوەت و سەدان داستانی تر كە بەدەستی پێشمەرگە ماندوونەناسەكان كراون و تۆمار كراون لەمێژوویسەروەری گەلكەمان
ئەوەتانی لەبیریان ئەكەن و نانیشیان ئەبڕن ئەی پێشمەرگە ئەی تفەنگ بەدەستی پۆڵاینی شاخ هەڵویست وەرگرە وەرنەوە
بەری میللەت لەگەڵ هاوڕێكانتاندا بن خۆ نامرن لە برسا بیرتان چۆتەوە كە بە هەفتەش نانی ڕەق نەبووی بی خۆن بەڵام ورەتان ورەی كێوی پیرە مەگرون و قەندیل و ساراو سەفین وهەڵگورد بوو غیرەتان هەبێت ناتوانن بەسەرتاندا زاڵ بن, تەنەزولیان پێبەكەن لە بەرام بەر بەخوێنی شەهیدانتان ,ئەگەر نا قەرزاری مییللەت ئەبن و میللەت وەك پشیلەیەكی كێوی ناو شاخ خەباتان تۆمار ئەكات بیسەلمینن كە ئەمڕۆ ئێوە هەر كوڕەكەی جارانن شێرو نەوەی شیر پاكی كوردن وەرەنە لیستی گۆڕان باڕایان ماڵین ئەو خزمەتكاری جاشانە ئەوانەی كە پارەو سەروەت و سامان هیچی بیر نە هێشتوون..
مامۆستا ئەی قەڵغانی بە گژاچونەوەی نەفامی نەخوێندەواری میللەتەكەم بیرتە كە پارەی تۆیان ئەخواردوو بە بئ معاش وانەتان ئەوتەوە نان نەبوو بیخۆن كەچی دەسەڵاتی بنەماڵە پارەی كوردیان ئەبرد بۆتوركیاو ئەوروپا , هیچ مامۆستایەك نابینیت بە پارەی معاش بتوانێت تەنهاخانویەكی سەد مەتریش بكات جا چۆن بتوانێت سەیارەو ڤێلا بكڕێت. مامۆستا ڕۆژێكەو ئەمڕۆ هەلەلەدەستئێوەدایە دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان تاوەكو بڵین ئافەرین مامۆستا ئەی ئەو كەسەی میللەت ئەگۆڕن . خوێندكار ئەی كوڕو كچە روح سوك و بێگەردەكان سەیری خوێندنگاكانتان بكەن كە چۆن وێرانەیە كەچی كوڕوو كچی مەسئولە نا مەسئولە كانیش بە پارەی ئێوە لە خاریج ئەخوێنن و لاف بەسەر ئێوەدا لێدەدەن ئەزانم هەندێكتان دەیان كیلۆمەتر بە پێ ئەبڕن بۆ ئەوەی نەزان نەبن و خوێندەواربن پارەی كرێ پاسێكتان نیە 250 دینارە بە پێ ڕ ێ ئەگرن كەچی كوڕو كچی مەسئولە گەندەڵەكانیش بەیانیان و كاتی تەواو بوون خاكو خۆڵی ڕێگا قیرتاو كراوەكان بەسەر كاكۆڵی نەرمتاندا ئەكەن و قۆڕو چڵپاوی چاڵەكانیش بە پانتۆلە ئوتونەكراوەكنتانا ئەكەن دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان ئەی نەوەی ڕاپەڕین باناویشتان بگۆڕین بۆ نەوەی (گۆڕان) ببورن كە ناتوانم هەموتان بدوینم ئەی چین و تویژی كۆمەڵی كوردەواریم , بەڵام ئەوەندە ئەڵیم كوردستان با هەمووە پێكەوە یەك دەنگ یەك هەڵویست بین با دەنگی خۆمان نەفرۆشین با ئەم گەندەڵیە لە ناوبەرین و باڕاِیان ماڵین وەك ڕەشبا ئەم دڕك و پوش وپەڵاشە ئەویش تەنها بە لیستی گۆرأنە دەنگمان بە ژمارە 57 بدەین.
كوڕی شەهیدیك لەشارۆچكەی دووكان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

