دۆستەكانی سەركردایەتی حزبی شیوعی گەورە ترین دوژمنی ئەو حزبەن
26/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو دۆستانەى كە سەركردایەتی حزب باوەری وایە كە باشترین دۆستی ئەو حزبەن بە كردەوە سەلماندیان كە گەورەترین دوژمنی ئەو حزبەن مێژووی دوور و درێژی دۆستایەتی حزب و پارتی و یەكێتی ئەم راستیە دەسەلمێنن كە هە ردەم درێغیان نەكردووە لە لاواز كردن و دژیایەتی ئەو حزبە ، بەڵام بەداخەوە سەركردایەتی ئەم حزبە لە هەموو كەس ئەم راستیانە بە باشترو ڕوون تر دەزانێت كەچی بەبەردەوامی داكۆكی كاری ئەو دوو حزبەی دەسەڵاتە .
دەسەڵاتدارانیش هیچ كاتێك كەمتەرخەمیان نەكردووە لە دژیایەتی ئەو حزبە ، باشترین دژیایەتی كردنی ئێستای حزبی دەسەڵات دژیایەتی كردنی ئەندامان و كادیرانی خوارەوەى ئەم حزبەیە كە لەبەر دلسۆزی خۆیان لە هەموو مافێكی ئاسایی خۆیان بێبەش بوونە . ئەو مافە سەرەتاییانەی كە دەبێت دەسەڵات بۆیان دابین بكات بێ بەشكراون تەنها لەبەر ئەوەى كە شیوعین دلسوزی رێبازەكەیانن ، بۆ راستی و پشت راست كردنەوەى قسەكانیشم دەتوانن لە خودی كادیرە دلسۆزەكانی ناو حزب بپرسن كە بە هۆی بێ هەڵوێستی سەركردایەتی حزب ئیستا لە ماڵەكانیان دانیشتوون لە دوورە چاودێری باری سیاسی و كوردستان دەكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

