بۆبەردەمى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان(سكاڵاى من) لەم وڵاتە هەمووشت زۆرە,بەنى ئادەم كەم!!!
19/02/2012, 12:00 (GMT+1)

مەپرسن ژمارەى ئەو كەسانەى كە تەنها پێڵاوەكانیان بەنیشتیمانەكەیانەوە ئەبەستێتەوە چەندە؟
پرسیار لێرەدا وەڵامێكى سەختى بەئازارى هەیە كەڕەنگە گەر بەزیندوویش بت هێڵێتەوە ئەوكات ئاوات بەمردن بخوازیت,ئەزانى برادەر گیان ئێستا واهەستەكەم لەووڵاتى دایكما غەریبم,وەك غەریبیەك بێ كەس لەچاوانما پاڵەوانى نیشتیمانى بێت..
گەورەم ئەم كوڕى....هینانەمان هێناوە..ئەمانە هاتن جاچیان نەكرد!گەورەم بە ئەستێرەكەى سەرشانیەوە گوێ بیستى سوكایەتیەكانەوە و گەشە ئەكات و مەیلى لێیە و ڕەنگە دەمێك بێت ئەویش ڕەشاوى تاڵى نەڕشتبێت بێدەنگیان ناكات! جارێ ئەستێرە لەشان دانیشتووە و 8 گوناحى ترى لێقەوماو جنێوەكانیان ڕیزدەكەن و پێكەوە دەینێرن.تا ئێرەش تاكەپرسیار ئەوەیە ئێمە بۆلێرەین؟؟
لەوەش كە چى تر ڕۆحمان بریندار نەكەن داوامان كرد تكایە بابەس بێت! كەچى چەندە كلوە بەفرى سپى ئەبارى ئەو ڕۆژە دڵى ئەوان ڕەشتر ئەینواند,لێرەشەوە هەڕەشەى كوشتنیش دەست پێدەكات و فڕێمان دەدەن بەسەر مێزەكانى بەردەمى جەنابى ملازم.كە خەریك بوو بكەوم لەژێرمیزەكەدا بینیم سەندیكاى ڕۆنامەنووسان بەئەسپایى نووستبوو,زۆرسەیربوو ویستم بەئاگاى بێنم,بەڵام ووتم نا!ڕەنگە فەقیرە زۆر ماندووبێت بالێگەڕێم.خۆم گرتەوەو دڵم پڕە لەحەسرەت برادەرێكیش دیارە ئەیەوێت بەزەیى پێمان بێتەوە,فەرمووى"چیە كوڕى باشە ئەوەندە دڵت ناسك نەبێت!واتە تۆجارێ چیت بینیوە,هەندێك جاربیرم دەكردەوە بەڕاست تۆبڵێى ئێمە تیرۆریستێكى خەتەر نەبین,یان بازرگانێكى مادەى هۆشبەر!نەم ئەزانى باوەڕ بكەم من لەئاسایشى سلێمانیم یان گەڕاومەتەوە بۆسەردەمى ئەنفال ونوگرەسەلمان!وێستگەى دواتر كە چاوەڕێمانە ڕاگرتن و وەستانمانە لەژوورى پۆستاڵ و پێڵا و جگەرە,لەوبەریشەوە حاكم قادر بەئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەكانیەوە تێپەرئەبێت و ڕەنگە بڕوات سیمینارێك لەسەر دیموكراسیەت و مافى مرۆڤ وئازادى ڕۆژنامەوانى پێشكەشى هەڤاڵان بكات,.
حەزەتى نالى,ئەرێ تكایە مەیەرەوە!چونكە مەسڵەحەت تەوەقوفە تایەومى نەفخى سوور!!تكایە!!
لەوەزیاتر مافم نیە لەئاڵۆزیدا بمێنمەوە و لێرەشەوە ئەمەوێت ئەوە بخەمەڕوو كە ئەم نووسینە لەسەر داوایەكى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان هات كە پێیان ڕاگەیاندین, سكاڵایەك بنووسین لەسەر ئەو ڕووداوەى بەسەر ئێمەیان هێنا برادەرە ڕاهێنراو و پەروەردە كراوەكانى ئاسایش و فەرماندەیى پێشمەرگە, كەدڵنیام حەمە جەزاى ڕەحمەتى"شۆرشگێڕى قارەمانى لەئێستادا بۆئێوە تەوتووە,هاوڕێ دڵ لە دڵ مەدە!باشە؟
ئێمە لەتیمى كەناڵى ئێن ئاڕتى لەڕووماڵى ڕووداوێكى دزى كردن بووین كە بەشێكى گەورەى كەمتەرخەمیەكان ئەم هێزانە لێى بەرپرسن وسەرو ماڵى هاوولاتیان بۆ ئەوان گرنگ نیە, لە پێناو مانەوە و پاراستنى دەسەڵاتدا بەهەمووجۆرێك بەكاردەهێنرێن و زۆریك لەبەپرسە پڕلەهەموو فەسادیەكانیشیان ڕۆژانە ڕێنمایى نوێیان پێ دەدەن, هاوڕێیان تەنها بەگەڕانەوەى ئۆتۆمبێلە تایبەتیەكەمان لەسەراى ئازادیەوە ئێمە ڕاگیراین و بەهاتنە خوارەوەمان ئیتر لێرەوە هەستمان كرد ئەچینە شارێكى سەیرى ناجۆرەوە كەهەست بكەیت تەنها بەنى ئادەمەكانى لێ دیارنین, ئەرێ بەڕاست حەزرەتى سالم و نالى جاران شارەكەى بابان وابوو؟كوردى تۆپێم بڵێ ئەرێ هیچ زانیوتە ئێستا لەجێى كۆڕو مەجلیسى شێخ و مەلاو زاهید لەبەردەركى سەرا لەبەر تۆقێنەران كاتمان بۆكۆڕگرتن و گوێ گرتن لەسۆزو هەست نەماوە!؟ هەربۆیە تكایە نالى بڕوابكە ئەوى ئەیڵێیت لە جێى خۆیەتى و مەسڵەحەت ئەوە دەخوازێت تەوەقوف بیت تایەومى نەفخى سوور...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

