
هەموو كۆكین لەسەر ئەوەى كە حزبمان حزبى شیوعى كوردستان بە هۆى كۆمەڵێ هۆكارى ناوەكى ودەرەكى وەك پێویست نەى توانیوە لە ماوەى رابردوو رۆلى شەلگێرانەى خۆى بگێرێت , هەرچەندە لە چەند ساڵى رابردوو بەتایبەتى ساڵانى پاش راپەرین حزبى شیوعى لە ناو جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان پێگەیەكى تایبەتى بەهێزى خۆى هەبوو , بەڵام پاش ئەوەى كەمال شاكر و حەیدەر فەیلى و دارو دەستە پۆخەل و گەندەڵەكەیان ترۆپكى دەسەڵاتى ئەم حزبەیان گرتە دەست زوو ئاراستەى شۆرشگێرى ئەم حزبە رووى لە كۆمپانیا بوون كرد , كەمال شاكر وحەیدەر فەیلى وەك دوو كەسى بەرژەوەند خواز لە چەند ساڵى رابردوو لە جیات ئەوەى پێگە جەماوەریەكانى حزب بەهێز بكەن ورێكخستنەكانى فرەوانتر بكەن خێرا ئەوەى دڵسۆز وخاوەن لەمێژینەیەكى پر سەروەرى بوو زوو وەدەریان خستن دارو دەستەكانى خۆشیان بێجگە لەوەى كۆمەڵێ ئیمتیازیان پێدان بۆ خەڵاكانى شیوعى بوون بە ئۆف و سەریەشە چونكە ئەوان تەنها بەناو شیوعى بوون و بەرگى شوعیەتیان پۆشى بوو , كەمال و حەیدەر بە هۆى ئەوەى دەسەڵاتێكى رەهایان لەناو حزب هەبوو خۆیان و چەند بەناو شیوعیەكى ناو سەركردایەتیان فێرى ئەوە كرد چۆن مل كەچ دەبن بۆ ئاغاكانیان تا كۆمەڵێ دەست كەوتى مادى بە دەست بێنن ئیستاش دەركەوتوە كە حزبى شەهیدان بەهۆى سیاسەتى چەوتى ئەم تاقمە ئێستا لەچ قۆناغێكى دژوارو سەخت تێدەپەرێت ,خۆ ئەگەر بێت رۆژێك دەستەیەكى نەزاهە پێك بێت لەناو ودەرەوەى حزبى شیوعى ئەواسەروەت وسامانى كەمال وحەیدەرو بتەكانى خوار ئەوان هیچى كەمتر نیە لە قیادەى هەردوو حزبى فەرمانرەوا لە كاتێك شیوعیەكانى كوردستان بە هۆى خەباتى لەمێژینەیان دەبوو زۆر لەو حزب و بزوتنەوە جەماوەریانە چاڵاك ترو بوێرتربوان چونكە هیچ كەسێك ناتوانێ لە مێژوى خەباتى نەتەویى و چینایەتى نكۆڵى لە رۆڵى شیوعیەكانى كوردستان وعێراق بكات لە خەبات كردن دژى كۆنەپەرستان و ئەوانەى مافەكانى مرۆڤ لەژێر پاكانى خۆیان دادەنێن , ئێستاش كاتێك حزب لە شكستەوە بۆ شكستێكى تر هەنگاو دەنێت ئەركى هەموو ئازادى خوازێكى نێو رێكخستنەكانى ئەم حزبەیە كار بۆ ئەوە بكەن سەرە بۆگەن وگەنیوەكەى ناو قیادەى حزب لە كۆڵ مێژووى پر سەروەررى ئەم حزبە بكەنەوە , بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە وەك كۆمەڵێ كادیرى چاڵاكى ئەم حزبە بە نەهێنى لە رێكخستنەكانى ئەم حزبە كار دەكەین و داواش لە هەموو هاورێیان وپێشمەرگە دێرینەكانى ئەم حزبە لە ناوەو دەرەوەى كوردستان دەكەین كە بە هەموو شێوەیەك خەباتى مەدەنیانەى خۆیان برەو پێبدەن تا بە شێوەیەكى دیموكراسى بە قیادە لادەرەكەى كەمال شاكر بڵێن ئێوە خاوەنى ئەم حزبە نین كە ساڵەهاى ساڵە لە پێناو ئازادى گەل ونیشتمان تێدەكۆشیت ئێمە وەك كۆمەڵێ كادیرو پیشمەرگەى سنورى سۆران و باڵەكایەتى بە دڵە راوكێەوە چاوەروانى ئەنجامى پاڵێوراوانى حزب دەكەین شكستى ئەم جارەى هەڵبژاردانیش دەخەینە ئەستۆى كەمال و حەیدەر چونكە وەك دەر كەوتووە ئەو جوتە ناشیوعیە لە گیرفان پركردن وخۆ دەوڵەمەند كردن و چاو ساغى بۆ ئاغاكانیان لە ناو یەكێتى و پارتى هیچى تریان لێ چاوەرێ ناكرێت لە كاتێك شیوعیەكانى كوردستان بارودۆخیان لەوپەرى خراپى دایە كەچى كەمال شاكر و حەیدەر فەیلى وەك دوو ئاغاى بۆرجواز مامەڵە بە مێژووى پر سەروەى ئەم حزبە دەكەن ....
سەركەوێ ئیرادەى شیوعیەكانى كوردستان
مل شۆرى بۆ ئەوانەى خەباتى شیوعیەكانى كوردستانیان بەرەو هەڵدێر برد
كۆمەڵێ پێشمەرگەو كادیرو
سنورى سۆران و باڵەكایەتى
حزبى شوعى كوردستان
5/2/2010
كۆمەڵێ كادیرى حزبى شیوعى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست