<

روونكرنەوەیەك لە تیرەی (ڕەش و بۆری) عەشیرەتی جاف ناوچەی سەنگاو

13/07/2009, 12:00 (GMT+1)
ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە پیاوماقوڵ و ڕیش سپیانی تیرەی ڕەش و بۆری عەشیرەتی جاف لە ناوچەی سەنگاو ئەوە بە جەماوەرو خەڵكی بەشەرەفی كوردستان رائەگەیەنین كە هیچ كەسێك بۆی نیە خۆی بكاتە گەورەو قسە بێژو دەم چەرمووی تیرەكەمان و ئەو كەسەشی كە بەناوی ئێمەوەو لە پێناوی سەفتە دۆلارو ئەرزەو ئۆتۆمبێلدا لە ژێرەوە پشتگیری تیرەكەمانی بۆ (لیستی كوردستانی) دەربڕیوە لە دوور ونزیكەوە پەیوەندی بەهەلۆێستی ئێمەوە نیەو تەنها بۆچونی خۆیەتی وە مێژووی ئێمە گەواهی ئەو راستیە ئەدات كە ریش سپی وپیاو ماقوڵانی(جاف) لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا هیچ كاتێك ئامادە نەبونە مامەحەمەیی و ماستاوچێتی بۆ هیچ سەركردەو دەسەڵاتێك بكەن بەڵكو هەمیشە سومبولی شەهامەت و نەفس بەرزیی و عیززەت وحەقبێژی بونە بۆیە دووبارە ئەوە دووپات ئەكەینەوە كە ئێمە بچوك و خزمەتكاری میللەتەكەمانین بەڵام هەڵوێستمان لەگەڵ (لیستی كوردستانی) دا نیەو ئێمەش وەكو پێكهاتەیەكی سەرەكی و كاریگرەو بەشخوراوی ئەم میللەتە چاوەڕێی گۆڕانی ئەم دۆخ و زروفە نالەبارەین لەگەڵ رێزماندا...
كۆمەڵێك پیاوماقوڵ و ڕیش سپیی تیرەی (ڕەش و بۆری) عەشیرەتی جاف لە ناوچەی سەنگاو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست