<

د. دروزن تاڵەبانى !!؟

26/12/2009, 12:00 (GMT+1)
شتیك زور مەعلومە كە كورد میللەتیك نەگبەت و داماو ئەوەش ئەگەریتەوە بو ئەو نابیاوانە كە بر دەوام خەریكى دروو بوختانن بەسر میللەتی كورد !
یەكیك لەوانە د. موكوڕڕەم تاڵەبانى ئەوەی كە لەم رۆژانە شتێك بڵاوكردەوە لە روژ نامەیەكی هەر وا دروزن كە كوردستانی نوێی بەناوی (دوادیدارم لەگەڵ سەدام حسێندا _ بەشی یەكەم) لە ژمارە 5053 كە لە روژی 21\12\2009 بلاوكراوەتەوە.
ئینجا وەكو هەمو قسەكانی كە پرە لە درو وهەروەها قسەی بی مەعنا وخوهەلكیشاندن وبختان هیچ تیانەبو.
بو نەموونە ئەم بەشە بخویینەوە ئینجا هەر خوتان حوكم بن, د. دروزن ئەفەرمی:
" بەتووریی چوومە دەرەوە!!
جَارێكیان لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنى وەزیراندا كە سەدام حسێن سەرۆكایەتی دەكرد دەمەقاڵییەك لە نێوان من سەدامدا ررویدا لەبارەی تەرخانكردنی بڕێك پارە بۆ دەستكردن بەجێبەجێكردنی پڕوژەیەكی ئاودێرییەوە, منیش دۆسیەی پڕۆژەكەم فرێدایە سەر مێزەكەو بەنارەزاییەوە چوومە دەرەوە ئامادی ئەو كۆبوونەوانەی ئەنجومەنى وەزیران نەبووم كە ئەو سەرۆكایەتی دەكرد.
لەرێوڕەسمی كردنەوەی ئەو بۆریێە نەوتەی كە نەوتی باكوور بە باشوورەوە دەبەستێتەوە, لەكەڵ وەزیرەكاندا وەستابووم, سەدام حسێن كەگەورە لێپرسراوِانی حزب و دەوڵەتی لەگەلدابوو, هات و باوەشی پێداكردەم و بەئاشكرا لەبەردەم وزیرەاكاندا داوای لێبووردنی لێ كردەم, منیش بۆم دووپاتكردەوە كەمەسەلەكە پەِیوندیی بەكاروباری دەولەتەوە هەیە نەك پەِیوندیی بە شەخسی نێوانمان, رەنگە لەپاشەرۆژیشدا لەسەر مەسەلە گشتییەكان تووشی ناكۆكی ببین, گوتی من شادمانم ئەگەر شتێك لەدڵتدا نەمابێت "
د. دروزن كەئەم شتانە بلاودەكاتەوە, وادەزانی عالەم هەموی بی عەقلن وزوو برَوان وەلەسەر ئەوە ئیعتیمادی كردوە كەزوربەی بەتەلی فلیمەكە یان مردوون یان گیراوەن! لەگەل ئەوشدا هەمو كەسیك دەزانی سەدام چوون وبەچ شیوازیك حوكمی دەكرد, وچەند جار سەدام بەدەستی خوی بیاو وزابتی گەورە گەورە كوشتوە هەر لەهەمان كاتی ئەو كۆبوونەوانەی كە ئەفەندی باسی ئەكا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست