ئەگەر كەركوك سیاسەتى بە عەرەبكردنى تیا جێبەجێ كراوە، ئەوە هەولێر سیاسەتى بە بادینیكردنى تیا جێبەجێ دەكرێ.
24/08/2010, 12:00 (GMT+1)

هەولێرییەكان هەر خەڵكێك رووى لە شارەكەیان بكات بە ئەو پەڕى دڵسۆزییەوە لە باوەشى دەگرن، نمونەش لەباوەشگرتنى خەڵكى هەڵەبجەو خەڵكى بادینان بووە لە سەردەمى رژێمى گۆڕبەگۆڕى بەعس.
بەڵام ئەمڕۆ دەسەڵات لە هەولێر بە نیەتێكى داگیركەرانە خەریكە شارى هەولێر بە سیاسەتى بەبادینى كردن ببات بە هەزاران خێزانى لە بادینانەوە هێناوەتە شارى هەولێر لە داودەزگا ئەمنییەكان و زێرەڤانى و هەواڵگرى و ئاسایش و فەوجى تایبەتى بڵاوى كردونەتەوەو بە پێدانى زەوى و پارەوپول پشتگیرى دەكرێن، واى لێهاتووە خەڵكى هەولێر بۆتە بێگانە و ئەوان بوونەتە خاوەن ماڵ!
بەداخەوە ئەمڕۆ دەسەڵاتداران لە شارى هەولێر سیاسەتى بە عەرەبكردن ناكەن بەڵكو بەرامبەر بە شارى هەولێر سیاسەتى بە بادینى كردنى جێبەجێ دەكەن. بۆیە داوا لە خەڵكى كوردپەروەرى بادینان دەكەین ئەم سیاسەتە ریسوا بكەن رۆڵەكانى خۆیان و ماڵ و منداڵیان نەنێرنە شارى هەولێر بۆ داگیركردنى شارەكە، چونكە دەبێ دڵنیابن خەڵكى هەولێر ئێستا وەك داگیركەر تەماشایان دەكات و ئەمەش راستییەكى حاشاهەڵنەگرە.
داوا لە رۆژنامەكان و گۆڤارەكان و راگەیاندن بە گشتى و خەڵكى هەولێر دەكەین ئەم سیاسەتە ریسوا بكەن و چیتر رێگە نەدەن سیاسەتى بەبادینى كردن بەسەریان جێبەجێ بكرێت، كە دیارە نیازێكى گڵاو لە پشتى ئەم كارە نا رەوایەیە و لە ئایندەش كارى زۆر خراپى لێدەكەوێتەوە. پێویستە خەڵكى هەولێر بۆ رووبەڕوو بوونەوەى ئەم سیاسەتە یەك دڵ و یەك گیان بوەستن دەنا دڵنیابن بەردەوامى ئەم سیاسەتە بە كۆیلەكردنى خەڵكى هەولێر كۆتایى دێ، هەموو هەولێرییەكان ئێستا زۆر باش هەست بەو جیاوازییە دەكەن تەنانەت دەڵێن: كەمێك زمانت خواربكەوە هەموو كارێكت لە هەر دەزگایەك بێت دەڕوات!! بە دوورى نازانم لێكترازانى بادینى و سۆرانى كە هەردوو لا لە نەتەوەى كوردن، لەم شارە رووبدات.. ئەوسا كورد و كورد دەستیان دەچێتە خوێنى یەكتر، چونكە دەسەڵات ئەوانە وەك داگیركەر دەهێنێتە ناو شارى هەولێر و بەردەوام دەسەڵاتى زۆرو زەوەندیان بەسەر دابەش دەكات، ئەوانیش وا پەروەردە كراون كە سۆرانییەكان خزمەتكارى ئەوانن لەوانەش هەولێرییەكان.
ئەم سیاسەتە ناڕەوایە نابێت بەرامبەر بە شارى هەولێر بەردەوامى هەبێت، ئەویش بەوە دەبێت ئەم مەسەلەیە زۆر بە جیدى ئاوڕى لێبدرێتەوە چونكە خەڵكى هەولێر دڵنییان بە شێوەى سیاسەتێكى داگیركەرانە جێبەجێ دەكرێت، هەقە گۆڤارو رۆژنامەكان و لایەنە سیاسیەكان و پەرلەمان و حكومەت ئایندەى ئەم مەسەلە خەتەرناكە بزانن بە لە یەكترازانى كوردایەتى كۆتایى دێت، بە دووریش نازانرێت لە دوارۆژ كارەساتى زۆر ناخۆشى لێ بكەوێتەوە.
هیوادارم هەموو كوردێك دژ بە سیاسەتى بەبادینى كردنى هەولێر هەڵوێستى هەبێت، ئەم سیاسەتەى دەسەڵات لە هەولێر ریسوا بكات، لە پێش هەمووشیان خەڵكى بە شەڕەف و كوردپەروەرى بادینان رێگە نەدەن ئەم سیاسەتە دژ بە كوردایەتییەیان پێ جێبەجێ بكرێت.
/ هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

