بەڕێوبەرایەتى هاتوچۆى رێگاوبانى دەرەوەى سلێمانى و گەندەڵیەكانى
23/08/2010, 12:00 (GMT+1)

پێش مقدم فازڵ مقدم فایەق بەریوبەرى هاتوچۆى ریگاوبانى دەرەوەبوو ئەوەبوو لەبەرلاوازى بۆى نەبرابەرێوە مقدم فائق بە [دێوانەكەى بوونى بە بەریوبەرى مۆلەت ناسراوە] لەبەرئەوەى خەونى شین و پرتەقاڵى بەوەوە ئەبینێ كە ببێتە بەڕێوبەرى مۆڵەتى سلێمانى [ لەبەرئەوەى پێشتر لێى خواردووە] و تەنها كارى ئەوەیە كە پروپاگەندە بۆ ئەو بەریوبەرە گەنجەى ئیستا دەكات كە زۆر دەست و داوێن پاكە تەنها بۆ ئەوەى شوێنەكەى پێ لێژ بكات ، بێگومان هەموو ئەفسەرەكان نەك بەتەنها لە رێگاوبانى دەرەوە بەڵكە لەهاتوچۆى ناوشار و بەشەكانى تریش شاهیدى ترسنۆكى و بێهەڵوێستى ئەم ئەفسەرەن ، جارێ ئەفسەرەكانى هاتوچۆى ناوشار شاهیدن كە چۆن ناوبانگى بەوەدەركردبوو كاتێ لەوێ شەرێكى ئەخوڵقاند و كاتێ ئەیزانى گەورەبووە هەڵئەهات و سەرئێشەكەى بۆ ئەفسەرەكانى ئەو شوێنە جێ ئەهێشت ، رۆژێك هاوڕێیەكى كۆنى خۆى بەناوى[ه] كە پێشتر پێكەوە لە مۆڵەت كاریانكردبوو چبووە لاى ئەفسەرەكانى هاتوچۆ لەبەردەركى سەرا پێى وتبوون بە فایەق بڵێن بیرێتى چۆن پێكەوە لەناو پوشى موبەریدەدا كوراسەمان ئەشاردەوە و پاشتر ئەمانفرۆشتەوە .. ئەى بیرێتى چۆن رۆژێ لەناو جلەكانى بەریدا لەبەرقاپى مۆڵەتدا كوراسە شاراوەكانمان پێ گرت كاتێ ئەیویست لەدەرەوە بیفرۆشێتەوە ، ئەفسەرەكانى ئاسایشیش شاهیدى ئەوەن كە چۆن لەكاتى شەڕى پەكەكەدا و كاتێ ئەم مقدەم فائقە مفەوەزى ئاسایش بووە و براون بۆ رەبایەكانى گوێژە بۆ واجبگرتن لەوێ بەرپرسەكەى كە د.خسرەو ببوو بەهەموو هێزى خۆى زللەیەكى لێدابوو و هەزار جنیوى سووكیشى پێدابوو كاتێ وتبوى من ناوێرم تا بەیانى لەو رەبایەدا بمێنمەوە چونكە ئەمانكوژن ، داخى هیچیش نامانكوژێ ئیستا كە دەمى ئەكاتەوە ئەڵێ من پێشمەرگەى كۆنم و خەباتم هەبووە نازانێ هەموومان ئەزانین كە چۆن چەند مانگێك بەفیرارى لەو گوندانە ماوەتەوە و ئیستا پێمان ئەفرۆشێتەوە ئەى گوایا سالە موزەڵى كۆنە تەوارى و جاش پورزاى حەق بەحەقى نیە ؟ ، ئەى ئەوە بۆ باسى براكەى ناكات كە ئەویش لە پۆلیسى سلێمانیە ئەى بیرێتى ئەم برایەی كەى لاى رژێم گەڕایەوە و پاش چەند لە راپەڕین بیرى كەوتەوە كە كورد راپەرینى كردووە .
هیچ كام لەم بەریوبەرانەى ئیمە نەیانتوانیوە لایەنى كەمى دلسۆزى و شارەزایى لەكارەكانیاندا بەدەستبهێنن ، بۆیە بەراى ئێمەى ئەفسەرانى ریگاوبانى دەرەوە كاتى ئەوە هاتووە كە بەریز بەریوبەرى هاتوچۆى گشتى و سلیمانى ئەم دوو گەندەلكارە لە هاتوچۆ دوربخەنەوە ، چونكە ئەمانە تاماون مشەخۆردەبن بەسەر میللەتەوە و هەر لەهەوڵى گیرفانپڕكردنى خۆیاندائەبن .
لەگەڵ رێزماندا ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

