<

سامان گەرمیانی بە تێرێك دوو چۆلەكە دەگوژێت

09/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ئەمە ماوەیەكە سامان كەرمیانی بە برَیاری مام جەلال نێردراوە بۆ گەرمیان بە مەبەستی چاكسازی و پاكسازی بەلام ئەم كابرایە لە كلار بیرۆیەكی (ئۆفیسێكی) كردۆتەوە وەك ئەلتەرناتیڤێك بۆ مكەڵبەندی یەكێتی لە كەلار. ئەم كابرایە بە ناوی چاكسازیەوە دەیەوێ مەڵبەندی كەلار هەلبوەشێنێتەوە, لە لای مەڵبەندەكەمان ڕوون و ئاشكرایە كە سامان گەرمیانی لە ژێرەوە لە لایەن نەوشیوان مستەفاوە ئاراستە دەكرێت بۆ پوكاندنەوەی یەكێتی ,بەڵام بە ناوی هەڤاڵ مام جەلالەوە كارەكانی ئەنجام دەدات. لە لایەكی ترەوە ئەم كابرایە گوایە بۆ خزمەتی میللەت هاتۆتەوەبەلام ئێمە دەزانین ئەوەندە خەمی كوردی نیە ,شیوەنی سامان گەرمیانی بۆ ئیمام حوسەین نی یە بەڵكو بۆ هەلیسەكەیەتی ئەم پیاوە قەرزێكی زۆری بۆ یەكێتی كردوە لە لایەن كومپانیایەكی تەلەفۆنی سویدی گوایا یەكێتی دەستی دەستی پێ دەكەن وە ئیستا ئەو دەیەوێ تۆڵە بكاتەوە لە یەكێتی بە تێكدانی مەڵبەندی كەلار بە ناوی چاكسازیەوە.دوێنی شەو چەند كەسێكی دۆڕاو خزمی خۆی هێناوەتە سەر شاشەی تەلەفزیونی گەلی كوردستان گویایا ئەمانە كادیرو لایەنگری گۆڕانن وە دەیەوێ بەو جۆرە مام جەلال و مەكتەبی سیاسی چەواشە بكات گوایە بە هاتنی سامان گرمیانی گۆڕانەكان تەسلیم دەبنەوە بەلام شتەكە وا نیە ئەو كەسانە هەر یەكێتی بوون وە محمود هەلاقیش بۆ ئەوەی بیریكی نایاساییی بۆ هەڵكەنرێت بە شێوەیەكی كاتی هاتۆتەوە كە نە لای یەكیتی و نە لای گوران هیچ پلەیەكی حزبی نەبوە. بۆیە بە ناوی زۆربەی كارگیرَو ئەندام مەڵبەندوو كادیرەكانی یەكێتی لە سنووری گەرمیان داوا دەكەینلە بەڕێز مام جەلال و مەكتەبی ریكخستن لە پیلانەكانی سامان گەرمیانی وریابن چونكە ئێمە هیچ كاتێك ئیلتزام بە سامان گەرمیانیەوە ناكەین .

كادیرێكی مەڵبەندی كەلاری یەكێتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست